دوو خانمی کورد لە لیستی 100 خانمە کاریگەرەکانن بۆ ساڵی 2024
وێستگەنیوز_ڕاژان ڕزگار
لە پێناو دروستکردنی کاریگەری
و بەخشینی ئیلهامدا، کەناڵی بی بی سی بەڕیتانی لیستی 100 خانمە کاریگەرەکانی
جیهانی بۆ ساڵی 2024 بڵاوکردەوە.
لە نێو ئەم لیستەشدا،
دوو خانمی کورد ژینا مودەریس، چالاکوان و خانمە رۆژنامەنوسی
رۆژهەڵاتی کوردستان، هاوتای نادیا موراد، خانمی ئێزدییان و چالاکوانی بواری مافی
مرۆڤ و رزگاربووی دەستی جینۆساید، لەلایەن کەناڵی بی بی سی بەڕیتانی لە
لیستی 100 دیارترین خانمانی ساڵی 2024 دیاریکراون.
ئەم دوو خانمە کوردە، ناویان هاوتای دەیان خانمە زانا و بیرمەند و
ئەستێرەی جیهانە، لەوانە، "سونیتا ویلیامسی ئاسمانەوان، خانمە
نووسەر کریستینا ریڤێرا گارزا، هند سەبری ئەکتەری میسری و سارا لوچیۆنی زانای
کۆمپیوتەر."
ئەوەش لە کاتێکدایە بەگوێرەی
هەڵسەنگاندنەکانی کەناڵی بی بی
سی، ئەمساڵ لە ئاستی جیهانییدا، وڵاتان بە چەندین ئاڵنگاریی ئەمنی و تەندروستییدا
تێپەڕیون، جەنگ و ماڵوێرانییەکان هاوتای چەندین کارەساتی سروشتی و هەڵبژاردنە
سیاسییەکان، خانمان بەرگرییەکی بێهاوتایان نیشانداوە و هەوڵیان بۆ ئەنجامدانی
گۆڕانکاریی بووە لە ژینگەکەیاندا.
PM:02:06:04/12/2024
ئهم بابهته 676
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت