جەلیل زەنگەنە: خەڵاتم لە سینەمای فەرەنسا و لەندەنەوە بۆ هاتووە نەیانداوە بەمن بردوییانە
هونەرمەند جەلیل زەنگەنە
وێستگهنیوزـ
جەلیل زەنگەنە، هونهرمهند و دهرهێنهر رایگهیاند، لەبەرئەوەی لەگەردەلول باسی خاک و نیشتمان و پێشمەرگە و شۆڕش دەکات هاوکاری ناکەن بەرهەمی بهێنێت، بەڵام ئەگەر باسی شتی خراپی بکردایە ئێستا دەمێک بوو کرابوو، دهشڵێت: "خەڵاتم لە سینەمای فەرەنسا و لەندەنەوە بۆ هاتووە نەیانداوە بەمن بردوییانە".
هونەرمەند جەلیل زەنگەنە، لەمیانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی (وتووێژی رۆژی بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا) باسی لهوهشكرد: "لە ساتێک بۆ خۆشەویستی چوین داوای بودجەمان لە وەزارەتی رۆشنبیری کرد، کەچی کۆمپانیای لایەکی تر هات هەر پارەکەی برد و تا ئێستاش دیار نەماوە".
ئهوهشی وت: "من 55 ساڵە خزمەتی دراماو هونەر دەکەم کە ناوم هەیە و ناسراوم بە قەد کەسێک کە دێتەوە هیچ خزمەتی نەکردوە دەستم ناڕوات، هونەر و هونەرمەندی حساب نیە، بەڵکو ئەوە گرنگە واستەکەت کێییە؟ هەر حسابمان بۆ ناکات، حکومەت حسابمان بۆ ناکات، خەڵاتم لە سینەمای فەرەنسا و لەندەن و چەندین وڵاتی ترەوە بۆ هاتووە نایدەن بەمن هەر دیار نەماوە چەندین جاری تر خەڵاتم بۆ هاتووە کەچی دەیبەن و نایدەن بەمن! کەچی خۆیان(حکومەت) کەسێک خەڵات دەکەن کە هەر هونەرمەند نیە".
جهلیل زهنگهنه زیاتر روونیكردهوه: "ئەوەتا یانزە ساڵە من خەریکی دوا بەشی گەردەلولم کەچی هەر ناهێڵن بیکەم، تا هەموومان یەکە بەیەکە دەمرین، ئەوەتا چەند ئەکتەری گەردەلول مرد! چاوەڕێن ئێمەش نەمێنین دوایی دێن دەڵێن چی بکەین خۆیان مردن".
وتیشی: "من لەبەرئەوەی لەگەردەلول باسی خاک و نیشتمان و پێشمەرگە و شۆڕش دەکەم هاوکاریم ناکەن بەرهەمی بهێنم بەڵام ئەگەر باسی شتی خراپم بکردایە ئێستا دەمێک بوو کرابوو! نامەوێ لێرە زیاتر بڵێم بەڵام رۆژێک دێت هەموو قسەکانم بکەم!".
PM:01:47:04/09/2023
ئهم بابهته 3564
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت