هونه‌رمه‌ند ئیسماعیل خه‌یات كۆچی دوایی كرد

‌هونەرمەندان گەزیزەو ئیسماعیل خەیات

وێستگه‌نیوزـ

هونەرمەندی شێوەکار ئیسماعیل خەیات بەهۆی خراپی باری تەندروستییەوە له‌ ته‌مه‌نی 78 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.


هەیاس ئیسماعیل، کوڕی هونەرمەند ئیسماعیل خەیات لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بڵاوکردووەتەوە، کە ناوبراو ماوەیەکی زۆرە بەهۆی خراپی باری تەندروستییەوە بێهۆش بووە و ئەمڕۆ کۆچی دوایی کردووە، هاوسەری خانمە هونەرمەندی کورد گەزیزە عومەرە.

جێگەی ئاماژەیە لەم مانگەدا پێشانگایەکی شێوەکاری گەورە بۆ ئیسماعیل خەیات لە مۆزەخانەی شاری شاریقە لە قەتەر کرایەوە و تیایدا 150 بەرهەمی ئەو هونەرمەندە خرانە ڕوو.

ئیسماعیل خەیاتی شێوەكار لە ساڵی 1944 لە خانەقین لەدایکبووه و‌ خانەی مامۆستایانی بەعقوبەی تەوا كردووە، ئەندامە لە كۆمەڵەی شێوەكارانی عێراق و كۆمەڵەی شێوەكارانی جیهان (I.A.A)، بەشداریی زیاتر لە شەست پێشانگای هاوبەشی لە (شارەكانی كوردستان، بەغدا، سوریا، ئەردەن، روسیا، ئەوروپای رۆژهەڵات، كۆریای باشوور، ژاپۆن، فەرەنسا، سوید، نەمسا، سویسرا، دانیمارك، ئەمریكا، ئەڵمانیا) كردووە، چالاكی هەبووە لە بواری دیكۆر كێشان، هێڵكاری و دیزاینی نێو كتێب و ڕۆژنامەو گۆڤارەكاندا هەبووە، كۆمەڵێك بەرهەمی لەسەر تیشێرت و كارتی ڕەنگاو ڕەنگ لە ژاپۆن چاپ كراوە، خەڵاتی داهێنانی بواری شێوەكاری حكومەتی هەرێمی كوردستانی پێبەخشراوە.


PM:01:12:20/10/2022


ئه‌م بابه‌ته 4204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو