میوزیكژه‌ن و ئاوازدانه‌ر سالار ئه‌سید باس له ئه‌زموونی كاری هونه‌ری خۆی ده‌كات
سالار ئەسید، میوزیک ژەن و ئاوازدانەر
وێستگه‌نیوزـ
سالار ئه‌سید، میوزیكژه‌ن و ئاوازدانه‌ری كورد باس له ئه‌زموونی كاری هونه‌ری خۆی ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، كه خاوه‌نی 15 كلیپی تایبه‌تی خۆیه‌تی، هاوكات ئه‌وه‌ش باس ده‌كات كه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی عیراقی كازم ساهر، به‌شداری له هه‌موو كۆنسرێته‌كان ده‌كات.
سالار ئەسید، وه‌ك میوزیکژەنێکی بە توانا لە ژەنینی مۆسیقای کلاسیک و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە زیاتر لە 60 ئەلبومی هونەرمەنداندا وەک کەمانجەژەن بەشداری کردووە، هاوکات وەک میوزیکژەن و ئاوازدانەر بۆ چەندین هونەرمەند و گۆرانیبێژ کاری لە دەرەوە و ناوخۆی کوردستان کردووە.
سالار مۆسیقای بۆ چه‌ندین پڕۆگرامی سینه‌مایی و ته‌له‌فیزیۆنی تۆمار كردووه، له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش دامه‌زرێنه‌ری چه‌ندین تیپ و ئۆركێسترایه.
سالار ئه‌سید، له‌و باره‌وه به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند: "ناسینی من بۆ هونه‌رمه‌ند كازم ساهر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی هه‌شتاكان، ئه‌وكات من له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدا خوێندكار بووم، له ته‌له‌فزیۆنی به‌غدا پێكه‌وه كارمان ده‌كرد و به‌شداری كۆنسرێته‌كانمان ده‌كرد".
وتیشی: "هونه‌رمه‌ند كازم ساهر ئه‌وكات وه‌ك ئێستا ناسراو نه‌بوو، پاشان من چوومه ئه‌وروپا خه‌ریكی خوێندن و ژیانی ئاسایی خۆم بووم، له ساڵی 2012 جارێكی تر گروپه هونه‌رییه‌كه‌ی كازم ساهر په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵمدا كرده‌وه داوایان لێكردم بگه‌ڕێمه‌وه بۆ گرووپه‌كه‌یان و له دوای سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆناشه‌وه له هه‌موو كۆنسرێته‌كانی هونه‌رمه‌ند كازم ساهر به‌شدارم".
ده‌شڵێت: "هیچ كۆنسرێتێكی هونه‌رمه‌ند كازم ساهر له شه‌ش هه‌زار بینه‌ر هه‌وادار كه‌متر نییه".
سالار ئه‌سید باسی له‌وه‌شكرد، تا ئێستا سێ به‌رهه‌می سیدی خۆی هه‌یه، نزیكه‌ی 15 كلیپی خۆی هه‌یه و له یوتوب دایناوه.
PM:06:12:07/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 3948
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت