نمایشی شانۆی "دوا رۆژەکانی بابلۆ" لە جەژندا بەردەوام دەبێت
        
                دیمەنێک لە شانۆگەری دوا رۆژەکانی بابلۆ
        
        
        
          وێستگەنیوز_
	
	شانۆگەری "دوا رۆژەکانی بابلۆ" لە دەرهێنانی شوان کەریم، ماوەی 20 رۆژە نمایشی لە هەولێر بەردەوامە، بڕیارە نمایشی لە رۆژانی جەژنیشدا بەردەوام بێت.
	
"دوا رۆژەکانی بابلۆ" رۆژانە کاتژمێر 6:00ی ئێوارە، لە هۆڵی میدیا لە هەولێر نمایشدەکرێت و یەکەم نمایشی لە هەولێر لە 15-6-2022 بوو، ئەمەش لە دوای ئەوەی بۆ ماوەی 55 رۆژ لە سلێمانی نمایشکرا و زیاتر لە 26 هەزار بینەری هەبوو.
 
سۆران عوسمان، بەرهەمهێنەری شانۆگەرییەکە بۆ کەناڵی رووداو کە هاوکات سپۆنسەری میدیایی شانۆگەرییەکەیە ئاماژەی بەوەکردووە، لە رۆژانی جەژندا، نمایشی "دوا رۆژەکانی بابلۆ" بەردەوام دەبێت و رۆژانە کاتژمێر 6:00ی ئێوارە، لە هۆڵی میدیا پێشوازی لە بینەرانی شانۆ دەکەن.
 
"دوا رۆژەکانی بابلۆ" بەرهەمێکی شانۆیی کۆمێدی و میوزیک ئامێزە، کۆمپانیای سۆ مارکێتینگ بەرهەمهێنەرینە و لاوک ئەبوبەکر وەک یاریدەدەری دەرهێنەر کاری بۆ دەکات، رێشان حەمۆ، رووبار خالید، سۆران ئەکرەم، تاهیر عەبدولواحید و هەنار کامەران و ژمارەیەک ئەکتەری دیکە رۆڵی تێدا دەگێڕن.
 
"دوا رۆژەکانی بابلۆ" باس لە چیرۆکی بابلۆی دەوڵەمەند و بەناوبانگ دەکات، بەیانییەک بە سەردانێکی چاوەڕوان نەکراوی یەکێک لە کارمەندەکانی لە خەو هەڵدەستێ، ئەمەش دەستپێکی رۆژێکی دەبێت کە سەرتاپای ژیانی دەگۆڕێت، لە پاڵ چیرۆکی بابلۆ، چیرۆکی عاشقبوونی کچەکەی و شوفێرە تایبەتەکەی هەیە. 
        
        
PM:08:28:06/07/2022 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									4264
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت