گەزیزە بۆ کاری نواندن دەگەڕێتەوە


وێستگەنیوز_

دوای دابرانێكی زۆر لە کاری نواندن، هونەرمەند گەزیزە عومەر، دووبارە لە كارێكی نوێدا دێتەوە سەر تەختەی شانۆ و بە وتەی بەرپرسی ڕاگەیاندنی تیمی شانۆی هاوڕێیانی گەزیزە، پەیامێگی گرنگی پێیە.

شەهێن سابیر، بەرپرسی ڕاگەیاندن لە تیمی هاوڕێیانی گەزیزە بە وێستگەنیوز-ی وت، "تیپی شانۆی هاورێیانی گەزیزە لە دوا بەرهەمیاندا شانۆیی "دۆزەخێك بوو" نمایش دەكەن، كە لە نوسین ‌و دەرهێنانی گەزیزە خۆیەتی و هەریەك لە. گەزیزە عومەر، میدیا رەئوف بێگەردن، شیلان عەبدوڵڵا. وەك ئەكتەر رۆڵ دەبینین‌ و هونەرمەندی موزیسیان، نەوژین محەمەد كاری موزیكی شانۆییەدەكات‌ و وەك ئەكتەر لەسەر تەختەی شانۆ رۆڵی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد،  شانۆیی "دۆزەخێك بوو" لەلایەن بەشی جێندەر لە نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پاڵپشتی كراوە و ئەركی كارەكەی لەئەستۆگیراوە، بریاریشە 9ی ئەم مانگە شانۆییەکە بۆ یەكەمجار لەسەر تەختی شانۆکانی سلێمانی نمایش بكرێت.

شەهێن سابیر دەڵێت، شانۆیی "دۆزەخێك بوو" باس لەپرسی ژنانی رزگاربووی ژێردەستی داعش دەكات، ئاماژە بەو لێكەوتەو كاریگەرییە نەرێیانەی ئەو ژنانە دەكات كە چۆن دووبارە گیرۆدەی قوربانی دەستی كلتوورە كۆمەلایەتیەكان قوربانی جەنگ و سیاسەتن، كە ئامانجی ئەم شانۆییە گەیاندنی دەنگی بڵندی ئەو ژنانەیە بە سەركردایەتی سیاسی كوردو نەتەوەیەكگرتوەكان.

بەرێوەبەری بەرهەمی شانۆییەكە هونەرمەند، رێباز محەمەد جەزا، یەو بێستان سالار بەرێوەبەری شانۆی بەرهەمەکەیە، هەروەها دوای دابڕانێكی زۆر دووبارە هونەرمەند دیار گەزیزە عومەر دەگەڕێتەوە سەر تەختەی شانۆ لە سلێمانی.

May be an image of 3 people and text


AM:09:12:03/12/2021


ئه‌م بابه‌ته 4944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو