چنار سه‌عد: كه ده‌چیته ناو سیاسه‌ته‌وه سه‌ره‌تا هه‌وڵده‌ده‌ن راوت بكه‌ن
وێستگه نیوز- مه‌گه‌ژن
ئه‌وكاته‌ی مامۆستای زانكۆ بووم، له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كانم زۆر هاوڕێ بووین، زۆر تێكه‌ڵی كاره‌كه‌م بوو بووم، هه‌روه‌ها په‌رله‌مانیش شوێنی من بوو، به‌ڕاستی هه‌ستمده‌كرد كه ده‌توانم خۆم بم، رام هه‌بێت به‌شداربم له داڕشتنی یاسا و كۆمه‌ڵێك كاری باش و كاریگه‌ردا، هیچ دڵخۆش نه‌بووم كه كرام به وه‌زیر
له‌كاركردن له ناو سیاسه‌تدا نه‌ك په‌شیمان نیم، به‌ڵكو پێویسته ئه‌و رێژه‌یه‌ی ژنانیش زیاد بكه‌ین كه ئێستا هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بالاَنس دروست بێـت له ئیداره‌داندا
له‌ناو كایه‌ی سیاسه‌ت و له هه‌ر شوێنێكی كاركردندا پێشوه‌خته وه‌ك مرۆڤ سه‌یری ژن ناكه‌ن، زیاتر وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی چێژبه‌خش و نێچیرێك سه‌یری ده‌كه‌ن، سه‌ره‌تا هه‌وڵده‌ده‌ن راوی بكه‌ن
دڵنیام ئه‌و قۆناغه ده‌ست پێده‌كات، كه ده‌ستبه‌رداری "كۆتا" ده‌بین و ژن به ده‌نگ و جه‌ماوه‌ری خۆی ده‌گاته پله‌و پۆست و ناوه‌نده‌كانی بڕیار
له‌په‌روه‌رده‌ی خێزانی كورددا، كوڕه‌كه بۆ ئه‌وه دروست ده‌بێت و وا په‌وروه‌رده ده‌كرێت كه به‌هێز و چاو نه‌ترس بێت، كاری ده‌ره‌وه بكات، هه‌ر له مناڵیه‌وه هه‌ست به جیاوازییه‌كه ده‌كه‌یت، له‌گه‌ڵ له دایكبووندا جیاوازییه‌كان ده‌رده‌كه‌ون
سازدانی:ئاڤان جاف
د. چنار سه‌عد عه‌بدوڵڵا نه‌ك په‌شیمان نییه له‌وه‌ی چۆته كایه‌ی سیاسییه‌وه، به‌ڵكو به‌پێویستی ده‌زانێت رێژه‌ی ژنان له‌و كایه گرنگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌دا زیاتر ببێت و ژنان زیاتر بچنه نێو ناوه‌نده‌كانی بڕیاره‌وه.
ئه‌و خانمه كه له‌چه‌ندین پۆستی جیاوازدا كاری كردووه، باس له‌وه‌ده‌كات كه ژن له‌هه‌ر شوێنێكی كاركرندا بێت سه‌ره‌تا وه‌ك مرۆڤ ته‌ماشا ناكرێت "به‌ڵكو وه‌ك نێچیرێك سه‌یری ده‌كه‌ن و هه‌وڵی راوكردنی ده‌ده‌ن".
د. چنار ئه‌وكاتانه‌ی پێخۆش بووه، كه له‌ناو په‌رله‌ماندا كاری كردووه، به‌ڵام هیچ كاتێك دڵخۆش نه‌بووه به‌وه‌ی كراوه‌ته وه‌زیر. ئه‌و رۆژانه‌یشی بیرناچنه‌وه كه له‌زانكۆ مامۆستا بووه و به‌سه‌رده‌مێكی خۆش ناویان ده‌بات "له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كانم زۆر هاوڕێ بووین و زۆر تێكه‌ڵی كاره‌كه‌م بوو بووم".
د.چنار سه‌عد عه‌بدوڵڵا
له دایكبووی شاری هه‌ولێره
هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرایه له كۆمه‌ڵناسی سیاسی‌دا
مامۆستای زانكۆ و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان بووه
وه‌زیری شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوانبووه له كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تی هه‌رێمدا
ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستانه
به‌رپرسی مه‌كته‌بی دیراسات و پێگه‌یاندنی حزییه
ئه‌ندامی كارای گروپی ئاشتی بۆ ژنانی سه‌ركرده‌یه
ژن:له تێكه‌ڵبونت به سیاسه‌ت په‌شیمان نیت؟
چنار: نا.. به پێچه‌وانه‌وه، هه‌ستئه‌كه‌م بۆ ئه‌وه دروستبووم كاری سیاسی بكه‌م، هه‌ست به‌و توانایه‌یخۆم ده‌كه‌مكه ده‌توانم سیاسه‌ت بكه‌م، له‌به‌رئه‌وه‌یسیاسه‌ت هونه‌ری به‌ڕێوه‌بردن و كارگێڕی و كاركردنه،توانیومه‌تاڕاده‌یه‌كله‌و دونیایه رابێم،بچمه پێش،له خۆشه‌ویستیم بۆ ولاَت و نیشتمانئه‌و كاره‌م هه‌ڵبژاردووه، ئه‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌م له‌شاخ بووم، وه‌ك مناڵێك كه ئازار و مه‌ینه‌تیه‌كانی ولاَته‌كه‌م ده‌بینی هه‌میشه بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه، تۆ بڵێیت، رۆژێكبێته‌پێش، چۆن خزمه‌تی ولاَته‌كه‌م بكه‌م؟هه‌ستم نه‌ده‌كرد ئاینده ئه‌وه‌نده پێش بكه‌وێت. بۆیه زۆر خۆشحاڵم كه سیاسه‌ت ده‌كه‌م.. جگه‌له‌وه‌ش له‌كوردستان بۆشایی كاركردنی ژن هه‌یه له سیاسه‌تدا، هه‌ندی جار باجی كۆمه‌لاَیه‌تی ده‌ده‌یت، شان ده‌ده‌یته به‌ر كارێك كه كۆمه‌ڵگه وا ده‌زانێت سیاسه‌ت كارێكی پیاوانه‌یه، له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه من نه‌ك په‌شیمان نیم، به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌و رێژه‌یه زیاد بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بالاَنس دروست بێـت له ئیداره‌داندا، چونكه حه‌یفه تواناكانی ژن ته‌نهاقه‌تیس بكرێت له كاری نێو ماڵ و خوێندندا، كاری سیاسی كارێكی فراوان و گه‌وره‌یه هه‌موو كه‌س ده‌توانێت كاری تێدا بكات.
ژن: كاتێك ژن دێته ناو سیاسه‌ته‌وه، ئه‌و به‌ربه‌ستانه كامانه‌ن كه دێنه به‌رده‌می؟
چنار: یه‌كه‌م گرفت كه ژن رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه له‌وه‌ی كاری سیاسی بكات، خانه‌واده‌كه‌یه‌تی، چونكه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان تا ئێستاش كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی باوكسالاره، به‌ربه‌ستی دووه‌م، ئه‌و ژینگه‌یه‌یه كه كاری تێداده‌كات، هه‌مان ئه‌و به‌ربه‌ستانه به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌تریش رووبه‌ڕووت ده‌بنه‌وه له‌و شوێنه‌ی كه كاری سیاسی تێداده‌كه‌ی، چونكه‌له‌وێش له‌گه‌ڵ رێژه‌یه‌كی زۆر له پیاو كارده‌كه‌ی، پێشوه‌خته وه‌ك مرۆڤێك سه‌یریژن ناكه‌ن له‌هه‌ر شوێنێكی كاركردن بێت، زیاتر وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی چێژبه‌خش و نێچیرێك سه‌یری ده‌كه‌ن، سه‌ره‌تا هه‌وڵده‌ده‌ن راوی بكه‌ن، ئه‌گه‌ر توانییان سه‌ركه‌وتوو بن، پاش ماوه‌یه‌ك دوای ئه‌وه‌ی به‌كاری ده‌هێننو دونیایه‌ك ناو و ناوه‌تۆره‌ی بۆ دروست ده‌كه‌ن، به‌لاَم ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون بێگومان كارێكی قورسه به‌ربه‌ست و كێشه‌ی زۆر گه‌وره‌یبۆ دروست ده‌بێت، چونكه ده‌ترسن لێی ره‌نگه ئه‌وه بێته پێشه‌وه،پێگه‌ی ئه‌وان ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه،بۆیه جۆره‌ها كێشه‌ی بۆ دروست ده‌كرێت، یان روڵی زۆر لاوه‌كی و په‌راوێزخراوی پێده‌درێت، كێشه‌ی سێیه‌م، خودیژن خۆیه‌تی، تا چه‌نده ده‌توانێت خۆیپێبگه‌یه‌نێت، به‌ره‌و پێشبچێت و خۆی به‌هێزبكات و رووبه‌ڕووی گرفت و كێشه‌كان ببێته‌وه و به‌هێز بێت.
ژن: بۆچی گله‌ییه‌كان زیاتر له ره‌گه‌زی به‌رامبه‌رن؟ ئه‌ی بۆچی ژنان له‌نێو یه‌كتر یه‌كده‌نگ و یه‌كڕه‌نگ نین؟
چنار:راسته زۆربه‌ی كات رووی گله‌یی ژن له پیاوه، ده‌بێت بپرسین ئه‌وژنه چه‌نده خۆی پێگه‌یاندوه؟ كه كاری سیاسی ده‌كات، له‌كاتێكدا ئه‌و كاره له خه‌یاڵی خه‌ڵك و له‌بیریدا چه‌سپاوه كه كارێكی پیاوانه‌یه كارێكه پیوَیستی به ده‌رچوون و به په‌یوه‌ندی زۆر فراوانه، جوڵه‌ی زۆری تێدایه، كارێكه له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ ده‌كرێت، ئایا چه‌نده خۆی پێگه‌یاندووه، چه‌نده به‌هێزه له‌رووی مه‌عریفه و كه‌سایه‌تی، ره‌نگه جاری واهه‌یه، ده‌رفه‌ته‌كه له‌نێو بنه‌ماڵه‌كه‌شی دروست ده‌بێت، به‌لاَم خۆی كه‌مته‌رخه‌م ده‌بێت له‌ڕووی خۆپێگه‌یاندنه‌وه، وه‌ك پێویست خۆی پێناگه‌یه‌نێت و به‌لاوازییه‌وه‌دێته نێو كایه‌كه، رۆڵَێكی باش ناگێڕێت ولاواز ده‌بێـت هه‌ندێكجار له قۆناغێكدا شوێنی خۆی ده‌كاته‌وه، به‌ڵام پاشان ون ده‌بێـت و كۆتایی پێدێت، ئه‌وه كێشه‌یه‌كه خودی ژن خۆی لێ به‌رپرسه، هی دووه‌میان، ره‌نگه وه‌ك پیاو ئه‌زموونی ده‌وڵه‌مه‌ندینه‌بێت له به‌شداریكردن و چونه نێو بواره‌كان و دابه‌شكردنی ڕۆڵوپشكه‌كاندا، بۆیه ده‌بینین ده‌رفه‌ت بۆ یه‌ك تا دوو ژن ده‌ڕه‌خسێت، ئه‌وه وا ده‌كات هه‌ستی خۆپه‌رستی له‌لا دروست ببێت،بۆیه ته‌نها خۆیده‌بینێت و ره‌نگه، وای ببینێت ئه‌گه‌ر ژنێكی دیكه بێته پێشه‌وه، ئه‌وا ده‌رفه‌ته‌كه له ده‌ست ئه‌و ده‌ڕوات، بۆیه له‌بری ئه‌وه داوا ده‌كه‌م له ژنان،له‌نێوان یه‌كتر ململانێ و كێبڕكێ نه‌كه‌ن له‌سه‌ر لاوازكردن و ونكردنی یه‌كتر، به‌بۆچوونیمن پێویسته ململانێ له‌گه‌ڵ یه‌كتر نه‌كه‌ن به‌ڵكو له‌گه‌ڵ پیاواندابیكه‌ن، پێویسته هه‌وڵبده‌ن له‌رێگه‌ی توانا و لێهاتوویی خۆیانه‌وه ده‌رفه‌ت بۆ ژنی دیكه بڕه‌خسێنن، ده‌رفه‌تی زیاتر بڕه‌خسێنن، كاری سیاسیپێگه‌یشتن و تێگه‌یشتن و پشوو درێژیی ده‌وێت، كه به‌رده‌وام بوویتئه‌وا به‌ربه‌ستی زۆرت دێته پێش، ده‌بێت هه‌ر كه‌سه و له شوێنیخۆی و به‌توانا و لێهاتوویی خۆی گۆڕانكارییه‌ك بكات، وێنه‌یه‌كی جوانی به‌رپرسیارێتیژن نیشان بدات له كایه‌یسیاسیدا،به‌مه‌ش كاره‌كه ئاسانتر ده‌بێت.
ژن: پێتوا نییه به‌هۆی سیستمی "كۆتا"وه، هه‌ندێك ژن گه‌یشتونه‌ته ناوه‌ندی بڕیار‌و پۆستیان وه‌رگرتووه، به‌ڵام له ئاستی پێویست و به‌رپرسیارێتیدا نه‌بوون و به‌مه‌ش تێڕوانینینه‌رێنی بۆ توانای ژن دروست بوبێت؟
چنار:له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌قسه‌كانتم، پێموایه "كۆتا" هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێجار كه‌سی لاواز بێته‌پێشه‌وه، به‌لاَم سه‌ره‌ڕای ئه‌و لایه‌نه نه‌رێنیانه، پێموایه "كۆتا" لایه‌نی ئه‌رێنی زیاتره‌وه‌ك له لایه‌نه نه‌رێنیه‌كه‌ی، چونكه ئه‌وه‌ی كه هه‌یه و ئه‌مڕۆ كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و له ده‌ستوور چه‌سپاوه، موماره‌سه‌ی ده‌كه‌ین، كاری پێده‌كرێت له پرۆسه‌ی سیاسی له ئه‌زموونی ولاَتانی دیكه وه‌رگیراوه و ئێمه وه‌رمانگرتووه و چه‌سپاندوومانه، بۆیه ئه‌م ئه‌زموونه له ئه‌نجامی پێویستی كۆمه‌ڵگه‌كان هاتۆته پێشه‌وه، زۆربه‌ی كات بۆ كاركردن له‌سه‌ر پارێزگاریكردن له كه‌مینه‌كان و هێنانه‌پێشه‌وه‌یان و پێشێڵه‌كردنی مافه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسیانه پێویستی به"كۆتا" هه‌یه، له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پیاوسالاردا ئه‌گه‌ر ژن بیه‌وێت بێته پێشه‌وه و ركابه‌ریی له‌گه‌ڵ پیاودا بكات بۆ گه‌یشتن به ناوه‌ندی بڕیار، ئه‌وا دڵنیامرێژه‌یه‌كیزۆر كه‌م ژنسه‌رده‌كه‌ون، چونكه به‌ربه‌سته‌كان زۆر زیاترن له پاڵپشتی و یه‌كده‌نگی.. جگه‌له‌وه‌ش خاڵێكیتریش هه‌یه‌كه "كۆتا" كه‌سی باشی ده‌رخستووه و توانراوه‌وێنه‌یه‌كی باش نیشان بدات،ده‌توانین بڵێین بۆقوناغێكزۆر باش بووه، ئه‌گه‌رله ئاینده ئه‌و كلتووره‌بگۆڕێت و گۆڕانكاری گه‌وره دروستبوو، كه دڵنیام ئه‌و قۆناغه‌ده‌ست پێده‌كات، ئه‌وا ده‌ستبه‌رداری"كۆتا" ده‌بین و ژن به ده‌نگ و جه‌ماوه‌ری خۆی ده‌گاته پله‌و پۆست و ناوه‌نده‌كانی بڕیار.
ژن: بۆچی ژن جه‌ماوه‌ری كه‌مه؟
چنار: له وه‌لاَمی به‌شێك له پرسیاره‌كانی پێشوو ئاماژه‌م به به‌شێك له هۆكاره‌كان كردووه، به‌لاَم دیسانه‌وه ده‌یڵێم، ئافره‌ت كه دێته نێو كاری سیاسه‌ته‌وه به‌ربه‌ستی زۆر زیاتره، تۆ سه‌یریپه‌روه‌رده‌ی خێزانی كورد بكه چۆنه؟ كوڕه‌كه بۆ ئه‌وه دروست ده‌بێت و وا په‌وروه‌رده ده‌كرێت كه به‌هێز و چاو نه‌ترس بێت، كاری ده‌ره‌وه بكات، هه‌ر له مناڵیه‌وه هه‌ست به جیاوازییه‌كه ده‌كه‌یت،له‌گه‌ڵ له دایكبووندا جیاوازییه‌كان ده‌رده‌كه‌ون، ئه‌وه له هه‌موو پایه‌كانی ژیاندا ره‌نگده‌داته‌وه، هه‌ر له په‌روه‌رده‌و شێوازی ژیانه‌وه،ئه‌و ده‌رفه‌ت و ئازادییه‌ی ده‌درێت به كوڕ، له پێداویستیه‌كانیش به‌هه‌مانشێوه، ده‌رفه‌ته‌كان زیاتر بۆ كوڕن،كه دێنه نێو ژینگه‌ی كاركردنیش هه‌مان شت دووباره ده‌بێته‌وه، جا ئه‌وه‌ی به‌هێزتره پێگه بۆ خۆی دروست ده‌كات،له كۆمه‌ڵگه‌دا قه‌یده‌كان زۆر زیاتر ده‌بن بۆ كچ، كوڕ په‌یوه‌ندییه‌كانی زۆر زیاتره، ئه‌یئه‌و ده‌رفه‌تانه بۆ كچ چۆنه؟ بێگومانكه‌متر و سنوودارتره، ئه‌گه‌رچیگۆڕانكاری زۆر روویداوه، به‌لاَم دیسان ده‌رفه‌ته‌كان وه‌ك یه‌ك نین، من هیچ كات به‌قه‌د پیاوێكی سیاسی ئازاد نیم، ئه‌و ده‌توانێ زۆر زیاتر چالاك بێت، هیچ كه‌سێك چاودێری ناكات، په‌یوه‌ندییه‌كانی زۆر فراوانترن، ئازاده له هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وت و جوڵه‌و گه‌ڕان و سوڕانه‌وه‌یه‌كی، سنووری نیه، به‌لاَم بۆ ژن به‌مشێوه‌یه نییه.
ژن: له ئێستادا به‌رپرسیمه‌كته‌بیدیراسات وپێگه‌یاندنی حیزبی، تا چه‌نده كار له‌سه‌ر پرسی ئاشتی كۆمه‌لاَیه‌تی ده‌كه‌ن؟
چنار:به‌ده‌ر له پێگه‌ی خۆم، منله گروپیئاشتی بۆ ژنانی سه‌ركرده كارده‌كه‌م، جگه‌له‌وه‌ش له‌هه‌ر ناوه‌ندێكدا كار بۆ ئاشتی كرا بێت، من تێیدا به‌شداربووم، هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م ئاشتی بنه‌مای هه‌موو كارێك بێت نه‌ك ناخۆشی و شه‌ڕ و ململانێ، چونكه به‌هۆی ئاشتییه‌وه كۆمه‌ڵگه پێش ده‌كه‌وێت، ده‌یگه‌یه‌نێت به ئامانجه‌كان، ده‌بێت ژن هه‌میشه ئاشتیخواز بێت چونكه له‌ناوبایۆلۆژیژنداهه‌ستی دایكایه‌تی هه‌یه، ئه‌مه وا ده‌كات ژن كه‌سێكی ئاشتیخواز و هێمن بێت ئه‌وه له سیاسه‌ت و كارگێڕی و بواره‌كانی دیكه‌شدا ره‌نگده‌داته‌وه، سه‌باره‌ت به كاروچالاكیو به‌رپرسیارێتییه حزبیه‌كه‌شم،به‌رنامه‌ی زۆرمان هه‌یه، جگه له‌وه‌ی كار بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌رده‌میانه و ئێستایی ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌ت بۆ نه‌هێشتنی ململانێ و شه‌ڕ، ئه‌گه‌رچیململانێ ئاساییه، به‌لاَم به‌مه‌رجێك ته‌ندروست و به‌رهه‌مهێن بێت، ببێته هۆی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه پێش بكه‌وێت، نه‌ك چه‌ق ببه‌ستێت، ئێمه كارده‌كه‌ین، جیاوازییه‌كان ببنه‌هۆیبه‌هێزكردن نه‌ك لێكترازان.
ژن: له‌زۆربه‌ی ولاَتانی دونیادا، زۆركات ژنان رۆڵیان هه‌بووه له‌ساتی هه‌بوونی ململانێ و قه‌یرانه‌كاندا، هێزێكی كاریگه‌ر بوون، ئێوه وه‌ك ژنانی سیاسیچ رۆڵێكتان هه‌بووه له كاتی قه‌یرانه‌كاندا؟
چنار: ئافره‌تانی كوردستانیش ئه‌زمونێكی ده‌وڵه‌مه‌ندیان هه‌یه له‌و ڕوه‌وه، له‌كاتی شه‌ڕی ناوخۆ، چه‌ندین جار ئافره‌تانخۆپیشاندان و به‌یاننامه‌یان ده‌ركردووه و كاریگه‌رییان هه‌بووه، بێگومان ئێستاشژماره‌یه‌ك ئافره‌ت هه‌ن له سه‌ركردایه‌تی پارتی ئه‌و ژماره‌یه له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی دیكه زۆر كات ده‌ستپێشخه‌ر بوون،رۆڵی ناوه‌ندگیرییان بینیوه بۆ كۆمه‌ڵێك پرس و قه‌یران،من خۆم یه‌كێك بوومه له‌و ئافره‌تانه‌ی له گروپی ئاشتی بۆ ژنانی سه‌ركرده، زۆركات له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی دیكه‌مپه‌یاممان ئاڕاسته كردووه،رۆڵێكی به‌رچاومان هه‌بووه له یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی هه‌ندێ پرس،به‌لاَمله‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام كاری زیاتر بكرێت و رۆڵی به‌رچاوتر بگێڕین.
ژن: بۆچی به‌شداری پێكردنی ژنان له‌نێو كۆبوونه‌وه‌ی ئاشته‌وایی و چاره‌نوسسازه‌كانكه‌مه، یان هه‌ر نییه؟
چنار: ئه‌و بابه‌ته له یه‌كه‌م دیداری لوتكه‌ی ژنانی پارته سیاسیه‌كان زۆر به وردی و گرنگیه‌وه باسی لێوه‌كرا، گله‌ییه‌ك بوو گه‌یاندرایه سكرتێری پارته‌كه‌شمان، ئافره‌تانییه‌كه‌م پارت بووین سه‌ردانی سكرتێریپارتیمان كرد و داوامان كرد له گفتوگۆكاندا به‌شداریمان پێبكرێت و ئه‌وه‌مان خسته‌ڕوو ئه‌وه داوای ئێمه‌ی ئافره‌تان و ئافره‌تانی پارته سیاسیه‌كانی دیكه‌شه، ره‌نگه ئافره‌تانی پارته‌كانی دیكه‌ش لای خۆیانه‌وه ئه‌و داوایه‌یان گه‌یاندبێته سه‌ركردایه‌تی سیاسی پارته‌كانیان، هیوادارین به‌رهه‌می هه‌بێت.
ژن: به‌شداری ژن له‌نێو ئۆرگان و به‌رپرسارێتی له‌نێو پارتیدیموكراتی كوردستاندا له چ ئاستێكدایه؟
چنار: "پارتی له مه‌سه‌له‌ی پرسی ژن داخراوه" ئه‌وه‌قسه‌و باسی حزبه سیاسه‌كانی دیكه‌یه بۆ پارتی، به‌لاَم پارتی به كردار سه‌لماندوویه‌تی كه پێگه‌ی ئافره‌ت جێگه‌ی بایه‌خه له ئۆرگانه‌كانیدا، تاكه وه‌زیری دوا كابینه كه‌ئافره‌ته له پشكی پارتییه، ئه‌وه‌تا ئه‌و له‌دوا گۆڕانكارییه‌كانی خۆیدا بڕیاری داوه ئافره‌تێك بكاته به‌رپرسی هه‌ستیارترین مه‌كته‌ب، پێگه‌ی ئه‌و مه‌كته‌به زۆر هه‌ستیاره، ره‌نگه متمانه به هه‌موو پیاوێكیش نه‌كرێت كه له‌م مه‌كته‌به كار بكات چ جای ئه‌وه‌ی ئافره‌تێك ببێت به به‌رپرسی، بۆیه ئه‌وه پێدانی متمانه‌یه به ئافره‌ت،به‌بۆچوونی من ئه‌وه هه‌نگاوێكی گرنگه و گۆڕانكاری ئه‌رێنیه كه‌له‌نێو پارتێكی سیاسی‌دا رووده‌دات.
هیوادارم ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ره‌نگبداته‌وه له‌نێو پارته‌كانی دیكه‌ش، به‌تایبه‌ت ئه‌و پارتانه‌ی كه كراوه‌تر و دیموكراسیترن،كه زۆر كات ئێمه به دواكه‌وتوو له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، وا ده‌زانن ئێمه‌ی پارتی له مه‌سه‌له‌ی ئافره‌تداخراوترین، به‌لاَم ئێمه كراوه‌ترین، گۆڕانكاری زیاتر روده‌ده‌ن، به‌لاَم ئافره‌تانیش ده‌بێت له‌ئاست ئه‌و متمانه‌یه بن و كاری باشتر بكه‌ن، چونكه ئه‌زموونی بینینی ئه‌و رۆلاَنه له‌لای ئافره‌ت كه‌مه.
ژن: به‌زۆر پله‌ی به‌رپرسیارێتیدا تێپه‌ڕیویت، له كام وێستگه‌ی كاركردنتدا زۆر دڵخۆش بوویت و هه‌ستت ده‌كرد ئه‌وه كاری راسته‌قینه‌ی تۆیه؟
چنار: ئه‌وكاته‌ی مامۆستای زانكۆ بووم، له‌گه‌ڵقوتابیه‌كانم زۆر هاوڕێ بووین، زۆر تێكه‌ڵی كاره‌كه‌م بوو بووم، له په‌رله‌مانیش شوێنی من بوو، به‌ڕاستی هه‌ستمده‌كرد كه ده‌توانم خۆم بم، رام هه‌بێت به‌شداربم له داڕشتنی یاسا و كۆمه‌ڵێك كاری باش و كاریگه‌ردا، هیچ دڵخۆش نه‌بووم كه كرام به وه‌زیر، حه‌زم ده‌كرد كاتێكی زیاتر له په‌رله‌مان بمێنمه‌وه، من ده‌متوانیله په‌رله‌مان چالاكتر بم، كاری زیاتر بكه‌م، كاریگه‌ری زیاتری هه‌بێت زۆر كار بكه‌م، ژینگه‌یه‌كی خۆش بوو بۆ من، وه‌زاره‌ت كارێكی زۆر قورس بوو، وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان دونیایه‌ك بوو له خه‌م و گرفت و كێشه، هه‌میشه كێشه و تراژیدیابوو، له‌وێ زۆر ماندووبووم به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ خه‌م و مه‌ینه‌تی ده‌ژیام، زیاد له پێویست كارمده‌كرد، به‌رده‌وام ته‌ندروستیم خراپ بوو، ئه‌وه‌نده كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر ژیانم، به‌لاَم دڵخۆشبووم به‌وه‌ی خزمه‌تی كه‌سووكاری شه‌هیدانم ده‌كرد و زۆر تێكه‌ڵیان بووم، خۆم كچه شه‌هیدمزیاتر له هه‌سته‌كانیان تێده‌گه‌یشتم، ئێستاش په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وم هه‌یه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان، به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیداین،ئه‌و به‌رپرسارێتییه‌ی ئێستاشم پێخۆشه، ئه‌گه‌رچی ئاسان نییه، به‌لاَم پێویستی به كاركردنی منه.
ژن: ئه‌ندامێكی كارای گروپی ئاشتی بۆ ژنانی سه‌ركرده‌یت، هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و گروپه به كوێ گه‌شتوون؟
چنار: گروپێكه هه‌وڵی زیادكردنی رێژه‌ی به‌شداری ژن ده‌دات له‌كایه‌ی سیاسی و گه‌یشتن به ناوه‌ندی بڕیار و به‌هێزكردنی رۆڵی ژن له ئاشته‌وایی و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یران و ناوه‌ندگیرییه‌كان،به‌تایبه‌ت رۆڵی ژن له ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵگه. به‌رده‌وام چالاكیمان هه‌یه، تا ئێستا دوو كۆنفراسمان گرێداوه، له مانگی نیسانی داهاتوو كۆنفراسی سێیه‌م ئه‌نجامده‌درێت له‌ژێر ناونیشانی سه‌ربه‌خۆیی و ئاشته‌وایی به‌رده‌وام، زیاتر ته‌ركیز ده‌خه‌ینه سه‌ر ئاشته‌وایی و پێكه‌وه‌ژیان.
ئه‌م چاوپێكه‌وتنه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نوس ئاڤان فارسه‌وه ئه‌نجامدراوه
PM:05:19:17/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 33969
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت