بەڤيدیۆ: رەشمارێكی زەبەلاح لە مەتبەخەكەیدا دەدۆزێتەوە و ببینە چی دەكات
وێستگە نیوز-
ڤیدیۆیەكی تۆقێنەر، ساتی دۆزینەوەی رەشمارێكی زەبەلاح لەلایەن پیاوێكەوە دەردەخات كە لە سوچێكی مەتبەخی ماڵەكەیدا بووە، پیاوەكە بەهێواشی لە مارەكە دەچێتە پێشەوە و دەیەوێت بیگرێت.
كەس چاوەڕوانی كاردانەوەیەكی وەهای ئەو پیاوە ناكات لەكاتی دۆزینەوەی ئەو مارە ترسناكە لە مەتبەخی ماڵەكەيدا، چونكە بەبێ ترس بەهێواشی لێی نزیك دەبێتەوە و دەیەوێت دەست لە مارەكە بدات كە خۆی گرمۆڵە كردبوو.
دوای ئەوەی دەست درێژ دەكات، لەناكاو مارەكە جوڵە دەكات و پیاوەكەش لە ترسان هەڵدێت، چونكە مارەكە هەوڵی دابوو گاز لە دەستی بگرێت و پێوەی بدات.
ڤیدیۆكە لەو ساتەدا تەواو دەبێت كە پیاوەكە تەماشای دەكات و مارەكەش دەنگێكی تۆقێنەر دەردەكات.
شوێنی وێنەگرتنی ڤیدیۆكە و شێوازی چونی ئەو مارە زەبەلاحە بۆ نێو ماڵەكە نەزانراوە، بەڵام رۆژنامەی میرۆری بەریتانی لە پێگەی 24وە وەریگرتووە.
PM:12:42:30/09/2016
ئهم بابهته 15980
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت