ترس و نیگه‌رانی‌ له‌ته‌قاندنه‌وه‌ی‌ كه‌شتییه‌ پڕ نه‌وته‌كانی‌ سۆمۆ




ووێستگه‌ نیوز-

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ راهێنانی‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ ته‌قینه‌وه‌كان ورده‌كاری‌ روداوی‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی‌‌ مینێكی‌ ده‌ریایی‌ به‌ کەشتییەکی کۆمپانیای سۆمۆی عێراقەوە له‌ به‌سره‌ ده‌خاته‌ڕوو.

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ راهێنانی‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ ته‌قینه‌وه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ره‌ڕای‌ نه‌بونی‌ شاره‌زای‌ و تیمی‌ تایبه‌ت به‌ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی‌‌ مینی‌ ده‌ریایی‌ توانیمان مینێكی‌ ده‌ریایی‌ كه‌ لكێنرابوو به‌ كه‌شتییه‌كی‌ نه‌وتی‌ كۆمپانیای‌ سۆمۆ پوچه‌ڵ بكه‌ینه‌وه‌ و بیته‌قێنینه‌وه‌.

عه‌مید ریاج شوع هویدی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ راهێنانی‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ ته‌قینه‌وه‌كان له‌ لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌عیراقی‌ ورده‌كاری‌ روداوی‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی‌‌ مینێكی‌ ده‌ریایی‌ به‌ کەشتییەکی کۆمپانیای سۆمۆی عێراقەوە له‌ به‌سره‌ ده‌خاته‌ڕوو، ده‌ڵێت:" له‌ 1ی‌ كانونی‌ دووه‌می‌ 2021، له‌ ڕێگه‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌كی‌ ته‌له‌فۆنیه‌وه‌‌ له‌ لایه‌ن عه‌قید عه‌لی‌ نعمه‌، جێگری‌ به‌ڕێوبه‌ری‌ به‌شی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌سره‌ ئاگاداری‌ كرامه‌وه‌ به‌ هه‌بونی‌ ته‌نێكی‌ نامۆ له‌ یه‌كێك له‌ كه‌شتیه‌ بازرگانیه‌كانی‌ نه‌وت، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ دڵنیا بوینه‌وه‌ له‌وه‌ی‌ ‌ئه‌و ته‌نه‌نامۆیه‌ی‌‌ به‌ كه‌شتیه‌كه‌وه‌یه‌ مینێكی‌ ده‌ریاییه‌، .له‌ كاتێكدا له‌م جۆره‌ مینه‌ ده‌ریایانه‌ له‌ لایه‌ن زۆر وڵاته‌وه‌ دروستكراوه.

هویدی‌ وتیشی‌، دوای‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ مۆڵه‌تی‌ فه‌رمی‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای‌ ئاسایشیه‌وه‌ ،تیمێکی پسپۆڕی تەقەمەنی لە وەزارەتی ناوخۆ پێکهێندراوە، لە رێگەی ئاسمانییەوە بۆ فاو ڕۆشتین لە باشووری عێراق، هه‌ریه‌ك له‌(عه‌مید ئه‌حمه‌د جهاد قاسم، عه‌مید ریاز حاته‌م عه‌باس) بوین.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد،  په‌یوه‌ندییان به‌ لایه‌ن و به‌رپرسه‌ په‌منییه‌كانه‌وه‌ كردوو، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ لیوا روكن ئه‌كره‌م سه‌دام، سه‌رۆكی‌ عه‌مه‌لیاتی‌ به‌سره‌  كۆبوینه‌وه‌ بۆ ئاماده‌كاری‌ له‌سه‌ر شوێنی‌ روداوه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌‌ بزانین چه‌ند گرنگی‌ هه‌یه‌ له‌روی‌ ئابوری‌ و سیاسیه‌وه‌، دواتر‌‌ به‌ره‌و ده‌ریاكه‌ به‌ڕێكه‌وتین له‌وێش چاومان كه‌وت به‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌ركانی‌سه‌ركرده‌ی‌ هێزی‌ ده‌ریایی‌ هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری‌ هه‌واڵگری‌ سه‌ركرده‌ی‌ هێزی‌ ده‌ریایی‌، دوای‌ گفتوگۆو باسكردنی‌ بابه‌ته‌كه‌ به‌شێوه‌ی‌ ڕون بڕیاردرا بڕۆینه‌ ده‌ریا له‌ نزیك روداوه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بونی‌ گروپی‌ كار له‌ كه‌شتی‌ كه‌نداوی‌ عه‌ره‌ب  كه‌ نزیكی‌ چوارمیللی‌ ده‌ریایی‌ دوره‌ له‌ شوێنی‌ روداوه‌كه‌وه‌.

هوێدی‌ دوپاتیشیكرده‌وه‌،  گروپی‌ كاره‌كانمان گه‌شتن به‌ كه‌شتی سۆمۆ و پاشان  چاومان كه‌وت به‌ عه‌مید خالید ساهی‌ و گروپی‌ كاره‌كه‌ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ له‌ شوێنی‌ روداوه‌كه‌ بوون، هه‌روه‌ها‌ باسی‌ بارودۆخه‌كه‌مان كرد بۆیان به‌ شێوه‌یه‌كی‌ ڕون.
هویدی‌ وتیشی‌، لهو‌ ناوچه‌ی كه‌ مینه‌كه‌ به‌ كه‌شتیه‌كه‌وه‌ بو له‌ ته‌نیشتی‌ كه‌شتی‌‌ STS، كه‌شتی‌ FREEDOM DIC ‌ ئاڵایه‌ك له‌سه‌رێتی‌ POLA كه‌ به‌كرێگیراوه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای‌ سۆمۆی‌ عیراقی‌  ئه‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌ڵده‌ستێتا به‌ هه‌ڵگرتنی‌ STS ئه‌وه‌ی‌ كه‌ مینێكی‌ ده‌ریایی‌ پێوه‌ نوساوه‌ وه‌ كه‌شتی‌ DOM كه‌ ناسنامه‌ی‌ روسییه‌له‌ ته‌نیشتێتی‌ هه‌روه‌ها.

 ئاشكرایكرد، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ زانیمان مینێكی‌ ده‌ریایی‌ به‌ كه‌شتی‌ كۆمپانیایی‌ سۆمۆوه‌یه‌، مینه‌كه‌ كێشی‌ نزیكه‌ی‌ 180 كیلۆگرامه،‌ كه‌ تێیدامادده‌ی‌ ته‌قینه‌وه‌ی‌ تێدایه‌ له‌وانه‌ش تی‌ ئێن تی‌ به‌ بڕی‌ 10 بۆ 30 كیلۆگرام ،  تێیدا كاتی‌ له‌سه‌ر دانراوه‌ به‌ یه‌ك سه‌عات و 9 هه‌زارو 999 خوله‌ك ده‌ته‌قێته‌وه‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ ماوه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌ك،  مینه‌كه‌ به‌ ماده‌ی‌ ئه‌له‌منیۆم روپۆشكراوه‌ و له‌ چوارچێوه‌كه‌شیدا به‌ موگناتیس لكێنراوه‌ به‌ كه‌شتییه‌كه‌وه‌

  
هوێدی‌ باس له‌ سه‌ختییه‌كانی‌ ئه‌نجامدانی‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی‌ مینه‌كه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت" سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌‌‌ گروپی‌ شاره‌زامان له‌گه‌ڵ بوو به‌لاَم له‌ بواری‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی‌ مینی‌ ده‌ریایی‌ زانیارییه‌كی‌ ئه‌وتۆیان نه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گروپه‌كه‌ بڕیاریدا‌ چاره‌سه‌ری‌ بكه‌ن و زانیاری‌ له‌سه‌ر مینی‌ ده‌ریایی‌ كۆبكه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر پێكهاته‌ی‌ مینی‌ ده‌ریایی،‌ هه‌روه‌ها‌ گونجاوترین رێگای‌ چاره‌سه‌ری‌ ئه‌وه‌ش له‌ رێگه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ شاره‌زایان له‌ ده‌ره‌وه ‌و ناوه‌وه‌ی‌ عیراق".


هوێدی‌ ئاماژه‌ به‌ پلانه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت" له‌ 2ی‌ كانونی‌ دووه‌می‌ 2021 مینه‌كه‌ له‌ كه‌شتییه‌كه‌ لێكراوه‌ته‌وه‌ سه‌ره‌تا به‌ ماوه‌ی‌ یه‌ك میلی‌ ده‌ریایی‌ دورخراوه‌ته‌وه‌،  پاشان به‌ ماوه‌ی‌ 8 میلی‌ ده‌ریایی‌ دورخراوه‌ له‌ كه‌شتیه‌كه‌، به‌سێ‌ قۆناغ پلانه‌كه‌ جێبه‌جێكرا كه‌ پێكهاتبوو له‌م قۆناغانه‌،
قۆناغی‌ یه‌كه‌م: جیاكردنه‌وه‌ی‌ هه‌ردوو كه‌شتی‌ pola  ، nordic freedom  له‌ یه‌كتری‌ وه‌ دورخسته‌وه‌ی‌ مینه‌ ده‌ریاییه‌كه‌ له‌ كه‌شتییه‌كه‌.
 قۆناغی‌ دووه‌م:   مینه ده‌ریاییه‌كه‌‌ بۆ ماوه‌ی‌ 10 رۆژ له‌ ناوچه‌یه‌كی‌ ئه‌مین بۆ دڵنیابونه‌وه‌ له‌ كۆتایهاتن له‌ كۆتایهاتنی‌ ئه‌و كاته‌ی‌ كه‌ بۆی‌ دانراوه بته‌قێته‌وه‌.
‌ قۆناغی‌ سێیه‌می: ته‌قاندنه‌وه‌ی‌ مینه‌كه‌ دوای‌ كۆتایهاتنی‌ كاته‌كه‌ی‌ كه‌ دانراوه‌.
 
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، له‌ 2ی‌ كانونی‌ دووه‌می‌ 2021 مینه‌كه‌ له‌ كه‌شتییه‌كه‌ لێكراوه‌ته‌وه‌ سه‌ره‌تا به‌ ماوه‌ی‌ یه‌ك میلی‌ ده‌ریایی‌ دورخراوه‌ته‌وه‌،  پاشان به‌ ماوه‌ی‌ 8 میلی‌ ده‌ریایی‌ دورخراوه‌ له‌ كه‌شتیه‌كه‌.

 
هوێدی‌ ڕونیكرده‌وه‌، كه‌ گروپه‌كه‌ ویستیان مینه‌ ده‌ریایه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ ده‌ رۆژ وازلێبێنن پێش ته‌قاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و كاته‌ش دانراوه‌ بۆ كۆتایهاتنی‌ كاته‌كه‌ی‌، له‌ پلانی‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی‌ مینه‌كه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ زانیاریمان پێگه‌شت راوچی‌ ماسیه‌كان و هه‌ندی‌ كه‌شتی‌ به‌ ئازادی‌ ده‌سوڕێنه‌وه‌ و ئه‌گه‌ری‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ بده‌ن له‌ مینه‌كه‌، بۆیه‌ تیمه‌كه‌ بڕیاریدا په‌له‌ بكه‌ن له‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی‌ مینه‌كه‌ سه‌ره‌ڕای‌  مه‌ترسییه‌كان  تیمێكیان پێكهێنا به‌ به‌رپرسارێتی‌ عه‌مید ئه‌حمه‌د، ئاماده‌كاری‌ مادده‌ی‌ تایبه‌ت به‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی‌ مین به‌ دانانی‌ پلانێك، كه‌ گروپی‌ غه‌واسی‌ نارده‌ ناو ئاو بۆ به‌ستنه‌وه‌ی‌ بارگه‌یه‌ك به‌ مینه‌كه‌وه‌ و جێگیركردنی‌ حه‌شۆی‌ ته‌قینه‌وه‌ به‌ مینه‌كه‌و پاشان ده‌رچونی‌ گروپی‌ غه‌واس له‌ ده‌ریاكه‌ و پاشان به‌ستنه‌وه‌ی‌ ئاگر و چه‌رخ و مادده‌ی‌ ته‌قینه‌وه‌كان  بۆ ئه‌وه‌ی‌ مینه‌كه‌ بته‌قێته‌وه‌ وێران بێت به‌شێوه‌ی‌ یه‌كجاری‌. دڵنیابونی‌ غه‌واسه‌كانیش له‌ كۆتایی‌ مینه‌كه‌ تیمه‌كه‌ش بگه‌ڕێنه‌وه‌ به‌ سه‌لامه‌تی‌ و به‌بێ‌ هیچ روداوێك.


جه‌ختیشیكرده‌وه‌، سه‌ره‌ڕای‌ نه‌بونی‌ شاره‌زای‌ تیمی‌ سه‌نته‌ری‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ ته‌قینه‌وه‌كان كه‌ عه‌مید ریاز شوع هویدی‌، سه‌ركردایه‌تی‌ ئه‌كات  ئه‌ركێتی‌ چاره‌سه‌ری‌ بكات ، هه‌روه‌ها نه‌بونی‌ ته‌كنیكی‌ باش له‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌  و نه‌بونی‌ شاره‌زای‌ له‌ بواری‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی‌ مینی‌ ده‌ریایی‌ توانیمان قوربانی‌ بده‌ین و چاره‌سه‌ری‌ مینی‌ ده‌ریایی‌ بكه‌ین به‌ بێ‌ زیان بته‌قێنرێته‌وه‌.


ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، خاڵی‌ گرنگ و مه‌ترسیدار بۆ لایه‌نه‌ ئه‌منی‌ و سه‌ربازییه‌كان ئه‌وه‌یه‌ نه‌بونی‌ كۆمپانیایه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وت شاره‌زا و تایبه‌ت بێت به‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ مینی‌ ده‌ریایی‌  هه‌روه‌ها نه‌بونی‌ به‌ڕێوه‌به‌راییه‌تییه‌كی‌ ته‌كنیكی‌ سه‌ربازی‌ بۆ نه‌هێشتنی‌ مینی‌ ده‌ریایی‌ و چاره‌سه‌ركردنی‌ و سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ له‌ عیراق.


PM:04:37:11/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 7084 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو