ئیسرائیل ئامارێکی نوێی کوژراوانی حیزبوڵا بڵاودەکاتەوە و بەرپرسانی هەواڵگری و سەربازییان تێدایه
وێستگەنیوز-
ئهمڕۆ دوو شهممه،
13ی نیسانی 2026، سوپای ئیسرائیل، سهبارهت بهو هێرشهی له 8ی نیسانی ئهم
مانگهدا، له ناو خاكی لوبنان كردییه سهرحیزبوڵا و به گهورهترین هێرشی ناویبرد، ئامارێکی نوێی بڵاوكردهوه.
ئەم هێرشە دوای چاودێرییەکی
هەواڵگریی چڕ هات کە لەلایەن دەزگای هەواڵگریی سەربازییەوە، سەرپەرشتی دەکرا، هێرشهكه
لە چوارچێوەی ئهو ئۆپەراسیۆنهدایه كه به ئۆپهراسیۆنی "نهڕهی شێر"
ناسراوه و تێیدا ناوەندەکانی فەرماندەیی و کۆنترۆڵ لە بەیروت، ناوچهی بیقاع و
باشووری وڵات کرانە ئامانج.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی
سوپای ئیسرائیل، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا زیاد لە 250 ئەندام و فەرماندەی حیزبوڵا کوژراون. ئاماژە بۆ ئهوهشكراوه هێرشەکان،
لە چوارچێوەی گورزێکی "ورد و بەرفراوان"دا، سیستمەکانی فەرماندەیی و کۆنترۆڵی
ئەو ڕێکخراوەیان کردووەتە ئامانج.
بە گوتەی سوپای ئیسرائیل،
ئەو فەرماندە کوژراوانە، بەرپرس بوون لە بەڕێوەبردنی چەندین سیستمی سەرەکی لەناو حیزبەکەدا، بەتایبەت لە بوارەکانی ئۆپەراسیۆنی
هێرشبەری، هەواڵگری و بەرگری، جگە لە ڕۆڵیان لە پشتیوانی لۆجیستی و دووبارە بونیادنانەوەی
تواناکانی سوپا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا
ناوی ژمارەیەک لە فەرماندە کوژراوەکان هاتووە، لەوانە: حەسەن مستەفا ناسر، فەرماندەی
لقی پشتیوانی لۆجیستی، کە بەرپرس بووە لە قاچاخچێتی و کۆگاکردنی چەک لەناو لوبنان.
هەروەها عەلی قاسم
ناسراو بە "ئەبو عەلی عەباس" و عەلی حیجازی، کە دوو لە فەرماندەکانی یەکەی
هەواڵگری و بەرپرس بوون لە کۆکردنەوەی زانیاری و ئامادەکردنی بانکی ئامانجەکان.
جگه لهوانه، ئاماژە
بە کوژرانی ئەبو محەممەد حەبیب، جێگری فەرماندەی یەکەی موشەکی دراوە، کە لە ماوەی ڕابردوودا،
بەشدار بووە لە بەڕێوەبردنی پڕۆسەکانی هاویشتنی موشەک. لەگەڵ چەندین بەرپرسی دیکە،
لە بوارەکانی تۆپخانە و بەرگری لە یەکە جیاوازەکاندا.
سوپای ئیسرائیل جەختی
کردەوە پڕۆسەی سەرژمێریی کوژراوەکان بەردەوامە و ئۆپەراسیۆنەکانی دژی حیزبوڵا ناوەستێنێت.
لە لایەکی دیکەوە، نەواف
سەلام سەرۆک وەزیرانی لوبنان ڕایگەیاند، وڵاتەکەی، لە ڕێگەی دانوستانەوە، کار دەکات
بۆ ڕاگرتنی جەنگ و زامنکردنی کشانەوەی تەواوەتی ئیسرائیل لە خاکەکەی.
جەختیشی لەسەر بەردەوامیی
هەوڵەکان کردەوە، بەتایبەت لە ڕێگەی ئەو دەستپێشخەرییەی جۆزێف عەون پێشکەشی کردووە.
ئەم جووڵانە، لە کاتێکدایە
لوبنان ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئیسرائیل، لە ویلایەتە
یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هاوکات لەگەڵ هەوڵە هەرێمییەکان کە ئێرانیش دەگرێتەوە، بۆ
کۆنترۆڵکردنی ئاڵۆزییەکان.
ئەمە لە کاتێکدایە بنیامین
نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند شەڕ لە لوبنان هێشتا کۆتایی نەهاتووە
و باس لە دروستکردنی "ناوچەیەکی ئەمنی" لە باشوور دەکرێت.
لەسەر ئاستی مەیدانی،
هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان و ناوچەی بیقاع بەردەوامن و
ئاماژه بۆ ئهوه دهكرێت لهو هێرشانهدا، چەند کەسێک کوژراون، لەوانە کارمەندێکی
فریاگوزاری لە هێرشێکدا كوژراوه و بە گوتەی لایەنە فریاگوزارییەکان، تیمەکانی
مانگی سووری لوبنان، لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی مرۆییدا، کراونهته ئامانج.
هەروەها پێکدادان لە
ناوچەی بنت جوبەیل تۆمارکراوە و تۆپبارانەکان شارۆچکەکانی قانا و بازیورییەی گرتووەتەوە،
کە بووەتە هۆی وێرانکارییەکی زۆر لە خانوو و ژێرخانەکاندا.
لە بەرامبەردا وتەبێژی
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند دوو سەربازیان بە سەختی و شەش سەربازی دیکە بە سووکی بریندار
بوون، ئەمەش بەهۆی کەوتنەخوارەوەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بوو، لەو ناوچەیەی تێیدا جێگیر
بوون لە باشووری لوبنان.
وەزارەتی تەندروستی
لوبنانیش ئاماژەی بەوە کرد ژمارەی کوژراوان لە سەرەتای جەنگەوە، بۆ زیاتر لە 2 ههزار کەس بەرزبووەتەوە، لەنێویاندا منداڵ و
کارمەندی کەرتی تەندروستی هەیه.
هاوکات هێزەکانی یونێفیڵ
ڕایانگەیاند ئۆتۆمبێلەکانیان بەهۆی تانکێکی ئیسرائیلییەوە، زیانیان پێگەیشتووە. لەم
ناوەندەشدا، هاوكات لهگهڵ داواکارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ پاراستنی مەدەنییەکان،
تۆمەتبارکردنی نێوان سوپای ئیسرائیل و حیزبوڵا،
بۆ یهكتری بەردەوامە.
PM:10:09:13/04/2026
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت