راپۆرتێکی ئیسرائیلی وردهكاریی دۆخی موجتەبا خامنەیی ئاشکرا دەکات
"برینێکی
سەخت و ئیفلیجیی تەواو"
وێستگەنیوز-
ڕۆژنامەی "یەدیعۆت
ئەحرۆنۆت"ی ئیسرائیلی، لە زاری سەرچاوەیەکی پزیشکییەوە، چەند زانیارییەکی شۆککەری
لەسەر باری تەندروستیی ڕابەری نوێی ئێران، موجتەبا خامنەیی، بڵاوکردەوە.
ئهمڕۆ دوو شهممه، 6ی
نیسانی 2026، به گوێرهی ئەو ڕاپۆرتەی پێگەی "یۆرۆنیوز" کردووەتەوە،
موجتەبا تا ئێستا لە یەکەی چاودێریی ورد، لە شوێنێکی نهێنیی ژێر زەویدایە؛ ئەمەش
دوای ئەوەی لە هێرشە ئاسمانییەکەی 28ی شوبات بۆ سەر بارەگای باوکی،عەلی خامنەیی، لە
تاران، بە سەختی بریندار بوو.
سەرچاوە پزیشکییەکە،
ئاماژەی بەوە کردووە ڕابەرە نوێیەکە، بەهۆی سەرنەکەوتنی نەشتەرگەرییەکانی لە قۆڵێک
و لانی کەم قاچێکیدا، تووشی "ئیفلیجیی تەواو" بووە.
جگە لەوەش دڕکەپەتک
(نخاع شوکی) و مێشک و شهویلاگی به سهختی برینداربوون و ڕێگرن لەوەی بە شێوەیەکی
ئاسایی، ئەرکە سەرکردایەتییەکانی جێبەجێ بکات.
لە بەرامبەردا، ئاژانسی
"ڕۆیتەرز" لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلییەوە، هەڵسەنگاندنێکی جیاوازی
گواستووەتەوە و دەڵێت پێدەچێت برینەکانی خامنەیی "سوک" بن و دەرنەکەوتنی
تەنیا ڕێکارێکی خۆپارێزی بێت.
لە ناوخۆدا، دەزگا ڕاگەیاندنەکانی
ئێران، هەوڵی ڕەواندنەوەی ئەم گومانانە دەدەن؛ یوسف پزیشکیان، کوڕی سەرۆک کۆمار و ڕاوێژکاری
حکومەت، ڕاستیی ئەو ڕاپۆرتانەی ڕەتکردەوە و جەختی لهوه کردەوە ڕابەر "تەندروستە".
بەڵام تەلەفزیۆنی فەرمیی
ئێران، مەتەڵەکەی بۆ چاودێران ئاڵۆزتر کرد، کاتێک نازناوی "برینداری جەنگی ڕەمەزان"ی
بۆ موجتەبا بەکارهێنا، بێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر بدات.
ئەمەش ئەگەری هەبوونی ئەو بریندارییه سهخته بەهێزتر
دەکات کە ڕێگرن لە دەرکەوتنی موجتهبا و دەرگاش بەڕووی ئەو پرسیارەدا دەکاتەوە لهكاتی
بهردهوامبوونی ئۆپهراسیۆنی تووڕهیی ئهفسانهیی، كێ له تاران بە فیعلی جڵەوی
دەسەڵاتی بەدەستەوەیە؟
PM:04:27:06/04/2026
ئهم بابهته 1704
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت