وەرچەرخانێک له ئۆپەراسیۆنهكاندا؛ فڕۆکهكانی B-52 دەچنە ناو ئاسمانی ئێرانەوە
وێستگەنیوز-
بە بڕوای شارەزایان، دەسپێکی
فڕینی فڕۆکە زەبەلاحەکانی B-52ی ئەمریکی، لە ئاسمانی ئێراندا، ئاماژەیە بۆ وەرچەرخانی ئۆپەراسیۆنهكان و
باڵادەستیی ئاسمانیی ئەمریکا و لاوازبوونی بەرگرییەکانی ئێران، دوای چەند هەفتەیەک
لە بۆردومانکردنیان.
مارک گونزاینگەر، عەقیدی
خانەنشینکراوی هێزی ئاسمانی و فەرماندەی پێشووی ئەم جۆرە فڕۆکانە، دەڵێت: "فڕۆکە
بۆردومانکەرەکانی B-52 دەتوانن بۆ ماوەیەکی زۆر لە
ئاسمانی گۆڕەپانی جەنگدا بمێننەوە و لە یەک گەشتدا، چەندین ئامانجی جیاواز بپێکن،
لەوانەش سیستمە گهڕۆكهكان و پێگە قایمکراوەکان."
بەپێی ڕاپۆرتێکی
"فۆکس نیوز"، ئەم فڕۆکانە، بۆ یەکەمجار لە سەردەمی جەنگی سارددا بەکارهێنراون
و نزیکەی 70 ساڵە لە خزمەتدان، ئامرازێکن کە ڕێگە بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئهمریكا
دەدەن، خێرایی و نەرمیی هێرشەکانی زیاد بکات.
تایبەتمەندییەکانی B-52
ئەم فڕۆکانە، دەتوانن
لە ئاسماندا بمێننەوە و لە یەک کاتدا چەندین ئامانجی جۆراوجۆر بپێکن، لهوانه سیستمه
گهڕۆكهكان و پێگه قایمكراوهكان.
باری قورستر و خێرایی
کەمتر
فڕۆکەی B-52 توانای هەڵگرتنی
نزیكهی 70 هەزار پاوەند تەقەمەنیی هەیە، واته توانای ههڵگرتنی نزیكهی 32 تهن
تهقهمهنی ههیه. ئەمەش لە هەموو فڕۆکەیەکی تری ناو جبهخانهی چەکی ئەمریکی زیاترە. هەروەها دەتوانێت، تێکەڵەیەک لە بۆمبە زیرەکەکان
و موشەکی كروز/Cruise ی دوور مەودا، لە یەک گەشتدا بهاوێژێت.
هەندێک لە کەموکوڕییەکانیB-52
ئەم فڕۆکەیە بێ کەموکوڕی
نییە؛ خاوترە لە فڕۆکە مۆدێرنەکان و تایبەتمەندیی خۆشاردنەوەی لە ڕادار نییە، ئەمەش
وای لێ دەکات لە بەرامبەر ڕادار و بەرگرییە ئاسمانییەکاندا، نهتوانێت خۆی لابدات.
ههر بۆیه، زۆرجار لەو ئاسمانانە دوور دەخرێتەوە کە ململانێی توندیان تێدایە.
کاریگەرییەکەی لەسەر گۆڕەپانی
جەنگ
بەڵام لە ئێستادا، فڕینی ئەم فڕۆکانە، بەسەر خاکی
ئێراندا، بەو مانایەیە واشنتۆن قۆناغی سەرەتایی له "لاوازکردنی بەرگرییە
ئاسمانییەکانی ئێران"ی تێپەڕاندووە و ئێستا دەتوانێت بە ئازادییەکی زیاتر، لە
ناو ئاسمانی ئەو وڵاتەدا کار بکات؛ واتە ئەنجامدانی هێرشی بەردەوام، بە چڕییەکی بەرزتر
و نەرمییەکی زیاترەوە.
ئایا ئەمە تاکتیکی سەربازی
دەگۆڕێت؟
ئەم ئاستە لە کۆنترۆڵکردن،
ڕێگە بە هێزە ئەمریکییەکان دەدات، بە ئازادییەکی زۆرترەوە بەسەر ئێراندا بسووڕێنەوە،
لەوانەش مانەوە لە ئاسمانی شەڕدا، بۆ پێکانی ئەو ئامانجانەی کە لەناکاو دەردەکەون،
لەبری ئەوەی تەنها پشت بەو هێرشانە ببەستن کە پێشوەختە پلان بۆ داڕێژراون و لە
دوورەوە ئەنجام دەدرێن.
PM:03:41:04/04/2026
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت