واشنتۆن و تاران لە پێشبڕکێدان بۆ دۆزینەوەی فڕۆکەوانە ئەمریکییەکە
وێستگەنیوز-
ئهمڕۆ شهممه، 4ی نیسانی
2026، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئهمریكا و ئێران، پێشبڕكێ دهكهن بۆ دۆزینەوەی یەکێک
لەو دوو فڕۆکەوانەی کە فڕۆکەکەیان لەناو خاکی ئێراندا تێکشکا.
لهسهرهتای دهستپێكی جهنگهكهوه، ئەمە یەکەم
ڕووداوی لەو شێوەیەیە رووبدات و هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایانگەیاند فڕۆکەیەکیان لە
جۆری (F-15E) خستووەتە خوارەوه.
لە بەرامبەردا، میدیاکانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوە
کردووە یەکێک لە فڕۆکەوانەکان، بە پەرەشووت خۆی هەڵداوە و لە پرۆسەیەکدا لەلایەن هێزە
تایبەتەکانەوە، لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران، براوەتە دەرەوە. بەڵام چارەنووسی فڕۆکەوانی
دووەم تا ئێستا نادیارە.
دوای پێنج هەفتە لە دەسپێکی
ئەو جەنگەی کە ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئیسرائیل لە 28ی شوبات، دژی کۆماری ئیسلامی
ئێران دەستیان پێکردووه، ئەم ڕووداوە بە پاشەکشەیەک بۆ هێزی ئاسمانی ئەمریکا دادەنرێت.
ئهم بابهته ئهو
كاته مهترسییهكهی زیاتر دهركهوت كه ئێران ڕایگەیاند فڕۆکەیەکی تری ئەمریکییان
پێکاوه کە فڕۆکەیەکی پشتیوانی ئاسمانی بووە و دواتر لە کەنداو کەوتووەتە خوارەوە.
پێشتر ڕۆژنامەی نیویۆرک
تایمز ئاماژەی بەوە کردبوو فڕۆکەیەک لە نزیک گەرووی هورمز کەوتووەتە خوارەوە و فڕۆکەوانەکەی
ڕزگار کراوە.
کۆشکی سپی دوای بێدەنگییەکی
درێژ، تەنها ئەوەندەی وت دۆناڵد ترەمپ لە ونبوونی فڕۆکەیەک لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران
ئاگادار کراوەتەوە. ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (NBC) جەختی کردەوە ئەمە "هیچ شتێک ناگۆڕێت"، سەبارەت بە ئەگەری ئەنجامدانی
دانوستان لەگەڵ تاران، بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەو ململانێیەی کاریگەری لەسەر
ئابووری جیهان هەبووە.
لە سەرەتای جەنگەکەوە،
هیچ سەربازێکی ئەمریکی لە ناو خاکی ئێراندا نەکوژراوە و هیچ سەربازێکیش بە دیل نەگیراوە،
بەڵام 13 سەرباز لە کوێت، سعودیە یان عێراق کوژراون.
له لایهكی دیكهوه،
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند فڕۆکەی (F-15E) لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوپای پاسدارانەوە خراوەتە
خوارەوە و دهڵێت "ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان بەردەوامن". هەردوو ڕۆژنامەی نیویۆرک
تایمز و واشنتۆن پۆست، ڕاستی ئەو وێنە و گرتە ڤیدیۆیانەیان پشتڕاست کردووەتەوە کە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیاکانی ئێراندا بڵاوکراونەتەوە و تێیاندا هێلیکۆپتەر
و فڕۆکەی ئەمریکی دەردەکەون کە بە نزمی بەسەر ناوچەکەدا دەفڕن.
تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران،
وێنەی پارچە تێکشکاوەکانی فڕۆکەکەی بڵاوکردەوە و پاداشتێکی دارایی گەورەی بۆ هەر کەسێک
ڕاگەیاند کە فڕۆکەوانەکان بدۆزێتەوە.
هیوستن کانتوێڵ، کە فڕۆکەوانێکی
پێشووی هێزی ئاسمانی ئەمریکایە، بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە هێزە تایبەتەکان
لە کاتی ئۆپەراسیۆنی لەو شێوەیەدا، هەمیشە یەکەی ئامادەباشیان هەیە بۆ ڕزگارکردنی
ئەو فڕۆکەوانانەی لە خاکی دوژمندا دەکەونە خوارەوە.
PM:02:53:04/04/2026
ئهم بابهته 64
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت