لهسهرهتای جهنگهوه سوپای ئهمریكا 13 کوژراو و 365 برینداری بووە
وێستگەنیوز-
داتاکانی وەزارەتی جەنگی
ئەمریکا (پنتاگۆن) کە لەسەر ئینتەرنێت بەردەستن، ئاشکرایان کردووە لە سەرەتای دەسپێکی
جەنگهكه، کاتێک ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر ئێران لە 28ی
شوباتدا، تا دوێنێ ههینی 3ی نیسانی 2026، بهم جۆرهیه 247 سەرباز لە هێزی وشکانی،
63 دەریاوان لە هێزی دەریایی، 19 سەرباز لە مارێنز و 36 فڕۆکەوان لە هێزی ئاسمانی
بریندار بوون، کۆی گشتییان دەگاتە 365 سەرباز.
بهڵام ڕوون نییە ئایا
ئەم ئامارانە، ئەو سەربازانەش دەگرێتەوە کە دوێنێ هەینی، لە کاتی خستنەخوارەوەی
دوو فڕۆکەی جەنگی لەلایەن ئێرانەوە، یان ئهوان ناگرێتهوه.
زۆربەی بریندارەکان پێکهاتوون
لە 200 سەربازی ئاستی مامناوەند و باڵا، 85 ئەفسەر و 80 سەربازی پلە نزم. ژمارەی
کوژراوەکانیش تا ئێستا لە 13 سەربازدا وەستاوە کە لە شەڕەکاندا گیانیان لەدەستداوە.
ئەم ئامارانە هاوکاتن
لەگەڵ ئهوهی سوپای ئهمریكا دوێنێ دوو فڕۆكهی لهدهستدا، یهكهمیان فڕۆكهی F-15 كه دوو فڕۆكهوانی
تێدابووه، دووهمیان فڕۆكهی A- 10 .
ئهمه جگە لە پێکرانی
لانیکەم یەک هێلیکۆپتەری بلاک هۆک، لە کاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە فڕۆکەوانی فڕۆکە F-15ـەکە، لە کاتێکدا واشنتۆن هەوڵ دەدات پێش هێزەکانی ئێران بگاتە فڕۆکەوانەکە
و ئامانجی ئێران ئهوهیه فڕۆكهوانهكه به دیل بگرێت.
ئەم زیانانە کەمتر لە
48 کاتژمێر دوای وتارەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئەمریکییەکان دێت، تێیدا
جەختی کردەوە ئێران بە تەواوی وێران کراوە و بەڵێنی دا بیگەڕێنێتەوە بۆ "سەردەمی
بەردین".
لە کاتێکدا لێدوانەکانی پیت هیگسێس، وەزیری جەنگ،
بەو جۆرە بوون کە سوپای ئەمریکا، بە تەواوی هێزە بەرگرییەکانی ئێرانی تێکشکاندووە
و فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا، بە ئازادییەکی تەواوەوە و بەبێ هیچ هەڕەشەیەک، لە
ئاسمانی ئێراندا دەفڕن.
ئەم پێشهاتانە هاوکاتن
لەگەڵ ڕاپۆرتە ئەمریکییەکان، کە باس لە ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی ئەمریکا
دەکەن لە ناو ئێراندا، بە مەبەستی دەرهێنانی نزیکەی 450 کیلۆگرام یۆرانیۆم.
له لایهكی دیكهوه،
پنتاگۆن ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند ژەنەڕاڵ ڕاندی جۆرج، سەرۆک ئەرکانی هێزە وشکانییەکانی
سوپای ئەمریکا، دەستبەجێ خانەنشین دەبێت، ئەمەش تەنها چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی هیگسێس
داوای لە جۆرج کردووە، دەست لە پۆستەکەی بکشێنێتەوە و دەستبەجێ خانەنشین ببێت، وەک
ئەوەی میدیاکانی ئەمریکا ئاماژەیان پێ کردووە.
PM:01:27:04/04/2026
ئهم بابهته 276
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت