"شه‌ڕی دوورگه‌ی خارک"،
پلانه‌كانی ئه‌مریكا ئاماده‌ن و ئێران به "مین" وه‌ڵام ده‌داته‌وه
وێستگەنیوز-
له كاتێكدا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، هێز و
پلانی بۆ ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی پرۆسه‌یه‌كی دابه‌زینی سه‌ربازیی ئاماده كردووه،
ئێرانیش به چاندنی "مین" وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
تۆڕی "CNN" بڵاویكرده‌وه،
ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، تاوتوێی به‌كارهێنانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات، بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی
ئه‌و دوورگه بچووكه، كه به "شا ده‌ماری ئابووری" ئێران داده‌نرێت،
چونكه نزیكه‌ی 90%ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی
خاوی ئه‌و وڵاته‌ی پیادا تێپه‌ڕده‌بێت. ئه‌م هه‌نگاوه‌ش وه‌ك فشارێكه، بۆ
ناچاركردنی ئێرانییه‌كان، له پێناو دووباره كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز.
سوپای ئه‌مریكا پێشتر و له 13ی ئه‌م مانگه‌دا، له رێگه‌ی
هێرشێكی ئااسمانییهوه، دوورگه‌ی خاركی كرده ئامانج و فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند
90 ئامانجیان په‌كخستووه، له‌وانه: "كۆگاكانی مینی ده‌ریایی، حه‌شارگه‌كانی
كۆگاكردنی مووشه‌ك و چه‌ندین پێگه‌ی سه‌ربازیی دیكه".
ئه‌و هێرشانه‌ی سوپای ئه‌مریكا بۆ سه‌ر دوورگه‌كه، بوونه
هۆی لاوازكردنی به‌شێك له بەرگرییە ئاسمانی و دهریایییهكانی ئێران، له‌وانه
مووشه‌كی "هۆك"ی زه‌وی بۆ ئاسمان و تۆپه‌كانی "ئۆرلیكۆن"ی دژه‌فڕۆكه.
ڕووبه‌ری دوورگه‌ی خارك، نزیكه‌ی سێیه‌كی ڕووبه‌ری
"مانهاتن"ه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا، بڕیاری ئه‌نجامدانی
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بدات و بیه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر دورگه‌كه‌دا بگرێت، پێویستی به
ناردنی هێزێكی دابه‌زینی تۆكمه و به‌هێز ده‌بێت.
چاودێریی ئاسمانی
به‌م دواییانه، دوو یه‌كه‌ی "مارێنز" كه پسپۆڕن
له پرۆسه‌كانی دابه‌زینی وشكاوه‌كی و هێرشی خێرا، له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست جێگیر
كراون. ئه‌م یه‌كانه چه‌ندین هه‌زار سه‌ربازی مارێنز و كه‌شتیی جه‌نگی و ئامێری
ئاسمانی و به‌له‌می دابه‌زین له‌خۆده‌گرن.
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كه رووبدات، ئه‌وا
ئه‌م یه‌كانه ئه‌گه‌ری زۆرە به‌شداریی پرۆسه‌ی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی دوورگه‌ی خارك
ئه‌نجامبده‌ن.
هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت له ڕۆژانی داهاتوودا، نزیكه‌ی
1000 سه‌ربازی ئه‌مریكی، له فیرقه‌ی 82ی په‌ڕه‌شووته‌وان، له ناوچه‌كه جێگیر
بكرێن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تر ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، فه‌رمانده‌یی
ناوه‌ندی به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و شه‌و و ڕۆژ، چاودێریی ئاسمانیی دوورگه‌كه
ده‌كات، ئه‌مه‌ش وای كردووه، سوپا بتوانێت هه‌موو گۆڕانكارییه‌كی فیزیكی و ژینگه‌یی
ناوچه‌كه به‌دی بكات.
جووڵه‌كانی ئێران
له به‌رامبه‌ردا، وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كانی
ئه‌مریكا به "CNN"یان ڕاگه‌یاندووه،
ئێران له هه‌فته‌كانی ڕابردوودا، ده‌ستی كردووه به دانانی مین و ته‌ڵه و ناردنی
هێزی سه‌ربازی و سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی زیاتر بۆ ناو دوورگه‌كه، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك
بۆ هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی ئه‌مریكی.
ئێرانییه‌كان سیسته‌می مووشه‌كی "MANPADs"یان
گواستووه‌ته‌وه بۆ دوورگه‌كه، ئه‌م مووشه‌كی له‌سه‌ر شان هه‌ڵده‌گیرێت و ده‌ته‌قێنرێت.
به‌ڵام به‌رگرییه‌كانی ئێران له‌م جه‌نگه‌ی كه له 28ی شوباته‌وه ده‌ستی پێكردووه،
په‌رچه‌كردارێكی به‌هێزیان نیشان نه‌داوه و فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل، بۆ ئه‌نجامدانی
ئۆپەراسیۆنهكانیان تووشی ئاسته‌نگی گه‌وره نه‌بوونه‌ته‌وه.
جگه له‌وه‌ش، سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن ئێران، ته‌ڵه‌ی جۆراوجۆری
ناوه‌ته‌وه، له‌وانه مینه‌كانی دژه كه‌س و دژه تانك، له ده‌وروبه‌ری دوورگه‌كه
و كەناراوەکانیدا؛ ئه‌و شوێنانه‌ی چاوه‌ڕوان
ده‌كرێت هێزه‌كانی ئه‌مریكا لێیه‌وه دابه‌زن، ئه‌گه‌ر سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ بڕیاری
ئۆپه‌راسیۆنی زه‌مینی بدات.
AM:11:11:26/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت