له سوپای پاسدارانه‌وه بۆ سه‌ر مێزی دانوستان؛ محه‌مه‌د باقر قالیباف كێیه؟
وێستگەنیوز-
له ئێستادا، ناوی محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی
ئێران، به چڕی له هه‌واڵه‌كاندا باس ده‌كرێت، ئه‌مه دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی
كه ناوبراو، نێوه‌ندگیره له دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
تره‌مپ ڕۆژی دووشه‌ممه رایگه‌یاند ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مریكا، دانوستان له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری باڵا له ئێران ناكات، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ «به‌رپرسێكی
باڵا» ده‌یكات كه وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی «خاوه‌ن ڕێزێكی فراوان» وه‌سفی كرد.
پاشان پێگه‌ی "پۆلیتیكۆ"ی ئه‌مریكی، ئاشكرای كرد
ئیداره‌ی سه‌رۆك تره‌مپ، وه‌ك ئه‌گه‌ری هاوبه‌ش ته‌ماشای محه‌مه‌د باقر قالیباف سه‌رۆكی
په‌رله‌مانی ئێران ده‌كه‌ن، بگره ته‌نانه‌ت وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی داهاتووی وڵاته‌كه‌ش
ده‌یبینن.
له‌م باره‌یه‌وه یه‌كێك له به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئه‌مریكا
ده‌ڵێت: "ئه‌و بژارده‌یه‌كی به‌هێزه بۆ سه‌ر مێزی دانوستانه‌كان"، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش
كرد هێشتا هیچ بڕیارێك نه‌دراوه.
محه‌مه‌د باقر قالیباف كێیه؟
محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، ساڵی
1961، له شارۆچكه‌ی تهرقهبه، له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران، له‌دایكبووه.
كاتێك خومه‌ینی له ساڵی 1979 ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ده‌ست، ئه‌و له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری
و گه‌نجیدا بوو.
قالیباف
له كاتی جه‌نگی ئێران و عێراق كه له سه‌ره‌تای هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو هه‌ڵگیرسا،
په‌یوه‌ندی به سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه كردووه و سه‌روه‌ختێك ته‌مه‌نی ده‌گات
به 22 ساڵ، بووه‌ته فه‌رمانده‌یی یه‌كێك له فیرقه‌كانی پارێزگای خۆراسان .
دوای
كۆتاییهاتنی جه‌نگ، له ساڵی 1994، قالیباف وه‌ك فه‌رمانده‌ی باره‌گای سه‌ربازی
خاته‌م لئه‌نبیا ده‌ستنیشانكراوه و بووه‌ته به‌رپرسی پڕۆژه‌كانی بونیادنان و
دابینكردنی پێداویستییه‌كان.
ساڵی 1997، قالیباف وه‌ك فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی سوپای
پاسدارانی ئێران ده‌ستنیشانكرا، دوای په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه خوێندكارییه‌كان
له تاران له ساڵی 1999، ناوی قالیباف له نێو واژۆكارانی نامه‌یه‌كی نهێنی كۆمه‌ڵێك
له فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسداران، بۆ محه‌مه‌د خاته‌می سه‌رۆكی ئه‌و كاتی ئێران
ده‌ركه‌وت.
له نامه‌كه‌دا هۆشدارییان دابوو، له‌وه‌ی چیتر سه‌بریان
نه‌ماوه و ڕێكاری پێویست ده‌گرنه‌به‌ر، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت كۆنتڕۆڵی ناڕه‌زایه‌تی و
ئاڵۆزییه‌كان نه‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی «كه‌یهان»ی ئێرانی بڵاویكردووه‌ته‌وه.
دوای ئه‌وه، عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری كۆچكردوو، قالیبافی وه‌ك
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستنیشانكرد، له‌وێدا سه‌ركردایه‌تی پڕۆسه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی
كه‌ره‌سته و ئامێره‌كانی پۆلیس و ڕێكخستنهوهیانی له تاران و شاره‌كانی دیكه
ده‌ستپێكرد.
قالیباف ڕۆڵێكی دیاری گێڕا له كۆنتڕۆڵكردنی ناڕه‌زایه‌تییه
خوێندكارییه‌كاندا. ئه‌و بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 2005، به‌شداری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی
كرد و له‌به‌رامبه‌ر مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد دۆڕا. دواتر وه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانی
تاران هه‌ڵبژێردرا.
ماوه‌ی
سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی گه‌واهی په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی نێوان حكومه‌ت و شاره‌وانی
بوو، سه‌باره‌ت به چه‌ندین پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی گه‌شه‌پێدان. له ماوه‌ی خولی دووه‌می
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد دا، ناكۆكییه‌كانی نێوان شاره‌وانی تاران و حكومه‌ت
زیادیان كرد و میدیا نزیكه‌كان له قالیباف، بوونه سه‌رسه‌ختترین ڕه‌خنه‌گری
حكومه‌ت.
قالیباف له نێوان ساڵانی 2013 و 2024دا، به‌شداری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كرد و له هه‌ردوو جارەکەدا دۆڕا، له كێبڕكێی ساڵی 2017دا، كشایه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی ڕه‌وتی توندڕه‌و دابه‌ش نه‌بێت. له مانگی ئایاری 2020، محه‌مه‌د
باقر قالیباف دوای به‌ده‌ستهێنانی 230 ده‌نگ، وه‌ك جێگره‌وه‌ی عه‌لی لاریجانی به
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران هه‌ڵبژێردرا.
PM:01:40:24/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 88
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت