زنجیره‌ی ریزبه‌ندی گۆڕانكاری له نه‌خشه‌ی زه‌مه‌نی و ئامانجه‌كانی ترەمپ بۆ شەڕ له‌گەڵ ئێران
وێستگەنیوز-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی
ئەمریکا و بەرپرسانی باڵای ئیدارەکەی، ئامانج و فاكته‌ری گۆڕاویان بۆ شەڕی ئەمریکا
و ئیسرائیل لە دژی ئێران خستۆتەڕوو، ئه‌مه وایكردووه ڕەخنەگران بڵێن، پلان بۆ ئه‌م
ململانێیه و ئه‌و ده‌رهاویشتانه‌ی لێی ده‌كه‌وێته‌وه نییه.
ئامانجە ڕاگەیەندراوەکان
و ئه‌و خشته زه‌مه‌نییه‌ی پێشبینی ده‌كرا، جۆراوجۆر بوون و گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت،
لەوانە ڕووخاندنی حکومەتی ئێران، لاوازكردنی توانا سەربازی و ئەمنی و ئەتۆمییەکانی
و کاریگەرییه ناوچەییه‌كه‌ی، ئه‌مه جگه له پاڵپشتكردنی بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل.
لە خوارەوە وەسفی ترەمپ
بۆ ئامانجەکانی له جەنگه‌كه و خشته زه‌مه‌نییه‌كه‌ی دەخەینەڕوو:
28ی شوبات:
داوا له ئێرانییەکان ده‌كات حکومەتەکەیان بڕوخێنن
لە کاتێکدا ئەمریکا و
ئیسرائیل، دەستیان بە هێرشەکانیان کرد، ترەمپ لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە سۆشیال
میدیا بڵاویکردووە ڕایگەیاند، پێویستە گەلی ئێران، ده‌سه‌ڵاتی وڵاتەکەیان بگرنه
ده‌ست و ئاماژەی بەوە کرد "مه‌سه‌له‌كه
له دەستی ئێوەدایه، ڕەنگە ئەمە تاکە چانسی ئێوە بێت بۆ نەوەکانی داهاتوو".
28ی شوبات:
لاوازکردنی سوپای ئێران و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی
ترامپ رایگه‌یاند
واشنتۆن واده‌كات ئێران نه‌بێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی، سەرەڕای پێداگری تاران لەسەر
ئەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی بۆ مەبەستی ئاشتییه و ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی نییە.
ئه‌مه لەکاتێکدایه ئەمریکا
خاوەنی چەکی ئەتۆمییە. بە شێوەیەکی بەرفراوان وادیاره ئیسرائیل تاکە وڵاته لە ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست، خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت.
ترەمپ جه‌ختی له‌وه
كردووه کۆتایی بەو شتە دەهێنێت کە بە هەڕەشەی مووشەکی بالیستیکی ئێران ناوی برد و
وتی: "ئێمە مووشەکەکانیان لەناو دەبەین و پیشەسازی دروستكردنی مووشەکه‌كانیان
ته‌ختی زه‌وی ده‌كه‌ین و هێزی ده‌ریاییان له بنده‌رده‌هێنین"
هه‌روه‌ها ترەمپ وتی
موشەکە دوورمەوداکانی ئێران "ئێستا دەتوانن هەڕەشە لە نزیکترین دۆست و هاوپەیمانەکانمان
لە ئەوروپا و سەربازەکانمان کە لە دەرەوەی وڵات جێگیرکراون بكه‌ن و موشه‌كه‌كانیان
به‌م نزیكانه دەتوانن بگەنە خاکی ئەمریکا".
2ی ئازار: گۆڕانی
خشته‌ی زه‌مه‌نی
ترەمپ ڕایگەیاند، پێشبینی
ده‌كرێت شەڕەکە چوار بۆ پێنج هەفتە بخایەنێت، بەڵام دەکرێت زیاتر بخایەنێت.
دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی
سپی وتی: "ئێمە به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره، پێش ئه‌و كاته زه‌مه‌نییه كه‌وتووین
كه دیاریمان كردبوو. بەڵام كاته‌كه هه‌ر چه‌ند بخایه‌نێت، به‌لامانه‌وه گرنگ نییه".
ترەمپ لە پۆستێکی سۆشیال
میدیادا ڕایگەیاند" ئه‌مریكا بە شێوەیەکی بێ سنوور جبه‌خانه و ته‌قه‌مه‌نی
هه‌یه و به به‌ركارهێنانی ئه‌و جبه‌خانه و ته‌قه‌مه‌نییه‌وه، ده‌كرێت بۆ ئه‌به‌د
به‌سه‌ركه‌وتوویی شه‌ڕه‌كه بكه‌ین".
ترەمپ لە ئاگادارکردنەوەکەیدا
بۆ کۆنگرێس، هیچ خشته‌یه‌كی زه‌مه‌نی نه‌خسته‌ڕوو.
پێشتر بە رۆژنامه‌ی دەیلی مەیلی گوتبوو شەڕەکە له‌وانه‌یه "چوار هەفتە یان کەمتر"
بخایەنێت، دواتر بە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ڕاگەیاند دەکرێت شه‌ڕه‌كه چوار بۆ پێنج
هەفتە بخایەنێت، دواتریش ڕایگەیاند دەکرێت زیاتر بخایەنێت.
2ی ئازار:
ماركۆ ڕوبیۆ دەڵێت ئەمریکا هێرشی کردە سەر ئێران چونکە ئیسرائیل ئەو کارەی دەکرد.
مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی
ئەمریکا، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ئیرادەی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر
ئێران، وایکرد واشنتۆن هێرش بکات.
ڕوبیۆ ئاماژەی بەوە
کرد: "دەمانزانی ئۆپەراسیۆنێکی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران رووده‌دات، دەمانزانی
ئه‌و كاره ده‌بێته هۆی هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا، دەمانزانی ئەگەر پێشوه‌خته
هێرش نه‌كه‌ین، ئەوا زیانێکی گەورەمان به‌رده‌كه‌وێت".
3ی ئازار: لێدوانەکانی
ترەمپ پێچەوانەی لێدوانەکانی ڕوبیۆیە
ترەمپ ئاماژەی بەوە
کرد، فەرمانی بە هێزەکانی ئەمریکا کردووە، بەشداری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بکەن،
چونکە پێیوایە، تاران خەریکە ئه‌و یەکەمجار هێرش بكات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت"ڕەنگە
ئەوان (ئیسرائیل)م ناچارکردبێت ده‌ست به جووڵه بكه‌ن. ئەگەر ئێمە ئەوەمان نەکردبا،
ئەوان (ئێران) یەکەمجار هێرشیان دەکرد".
4ی ئازار:
بانگەواز بۆ لەناوبردنی ژێرخانی ئەمنی
پیت هێگسێت، وەزیری بەرگری
ئه‌مریكا ڕایگەیاند، ئامانج له‌هێرشه‌كان " لەناوبردنی مووشەکی هێرشبەری ئێران،
لەناوبردنی بەرهەمهێنانی مووشەکی ئێران، لەناوبردنی كه‌شتیگه‌لی دەریایی و ژێرخانی
دیكه‌ی ئه‌منی ئێرانه".
6ی ئازار:
بانگەواز بۆ تەسلیمبوونی بێ مەرج
ترەمپ لە سۆشیال میدیادا
بڵاویكرده‌وه: "جگە لە تەسلیمبوونی بێ مەرج، هیچ ڕێکەوتنێک لەگەڵ ئێران‌دا
نابێت".
8-11ی ئازار:
تەنها سەرەتایە، بەڵام نزیکە لە کۆتایی
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ
کەناڵی سی بی ئێس نیوز کە لە 8ی ئازاردا پەخشکرا، هێگسێت وه‌زیری به‌رگری رایگه‌یاند
لێدانەکانی سەر ئێران "تەنها سەرەتایەکە".
دوای ڕۆژێک له‌و لێدوانه،
ترامپ بە هەمان تۆڕی ڕاگەیاند "پێموایە شەڕەکە تاراده‌یه‌كی زۆر ته‌واو بووه".
دواتر لە هەمان ڕۆژدا،
ترەمپ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند "ئێمە لە زۆر ڕووەوە سەرکەوتنمان بەدەستهێناوە،
بەڵام هێشتا نه‌گه‌یشتووین به سه‌ركه‌وتنی ته‌واوه‌تی".
کاتێک پرسیاری ئەوەی لێ‌کرا
ئایا شەڕەکە دەستیپێکردووە یان کۆتایی هاتووە، له وه‌ڵامدا وتی: "باشە، پێموایە
دەتوانیت هەردووکیان بڵێیت".
لە 11ی ئازاردا، ترامپ
دیسانەوە ڕایگەیاند، باوەڕی وایە ئەمریکا سەرکەوتووە، بەڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
"دەبێت کارەکە تەواو بکەین".
13ی ئازار:ترەمپ داواكه‌ی بۆ ڕاپەڕینی ناوخۆی ئیران كه‌م كرده‌وه
لە چاوپێکەوتنێکدا لە
13ی ئازار، ترەمپ بە فۆکس نیوزی ڕاگەیاند، شەڕەکە ئه‌و كاته کۆتایی دێت "كه
به‌دڵنیاییه‌وه هەست بكه‌م کۆتایی هاتووە".
ترەمپ بانگەواز و
داواكه‌ی بۆ ئێرانییەکان تاكو حکومەتەکەیان بڕوخێنن، كه‌م كرده‌وه و وتی "بەڕاستی
پێموایه ئه‌مه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی چه‌كیان پێ نییه، كارێكی سه‌خته".
19ی ئازار: هێگسێت
دەڵێت هیچ خشته‌یه‌كی زه‌مه‌نی دیاریکراو نییە
هێگسێت ئاماژەی بەوەکرد،
واشنتۆن کاتێکی دیاریکراو بۆ شەڕەکە دانانێت و ترەمپ بڕیار دەدات کەی کۆتایی دێت.
له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت
"نامانەوێت کاتێکی دیاریکراو دابنێین، لە کۆتاییدا ئەوە هەڵبژاردەی سەرۆک دەبێت
کە بڵێت ئەوەی ویستمان بەدەستمان هێناوە".
ترەمپ بێ ئاگربه‌ست بیر
لە کۆتاییهێنان بە شەڕ دەکاته‌وه
ترامپ لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی
"تروس سۆشیال" رایگه‌یاند "ئێمە لە گەیشتن بە زۆرێك له ئامانجەکانمان
نزیک بووینه‌ته‌وه و بیر لە کۆتایی هێنان بە هەوڵە سەربازییە گەورەکانمان دەکەینەوە".
تره‌مپ هه‌ر له‌و رۆژه‌دا،
كاتێك پرسیاری شه‌ڕه‌كه‌یان لێ كرد، به رۆژنامه‌نووسانی وت: "من ئاگربه‌ستم
ناوێت".
PM:09:00:21/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت