جیابوونه‌وه‌ی دیپلۆماسییه‌ت له ئێران و ئاڵای "شێره‌كه" له باڵیۆزخانه‌یه‌ك هه‌ڵده‌كرێت
وێستگەنیوز-
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا،
تابێت ژماره‌ی ئه‌و راپۆرته میدیایانه زیاتر ده‌بێت كه باس له جیابوونه‌وه‌ی
ناو سلكی دیپلۆماسی ئێران ده‌كه‌ن.
ئەمە لە کاتێکدایە باس
له‌وه ده‌كرێت، چەند دیپلۆماتکارێک داوای مافی پەنابەرییان لە وڵاتانی ڕۆژئاوا
كردووه، هه‌مو ئه‌وه هاوکاتە لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکە.
بەگوێرەی میدیاکانی ده‌ره‌وه‌ی
ئێران، لەوانه ئێران ئینتەرناشناڵ و ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست، لانیکەم دوو دیپلۆماتکاری
ئێرانی، دوای دەستلەکارکێشانەوە لە پۆستە فەرمییەکانیان، داوای مافی پەنابەرییان
کردووە، ئەم هه‌نگاوه وا وه‌سف ده‌كرێت كه ره‌هه‌ند و كاریگه‌ری سیاسی و دەروونی بۆ تاران هه‌یه.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كان،
یەکێک لە دیارترین حاڵەتەکان، حاڵەتی عەلی ڕەزا سوبحاتییه، ئه‌م دیپلۆماتكاره لە
ساڵی ٢٠٢٢وە، وەک سکرتێری دووەمی باڵیۆزخانەی ئێران لە کۆپنهاگن کاری کردووە و به‌م
دواییانه و بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی یۆرۆ نیوز، ناوبراو داوای مافی پەنابەری لە
دانیمارک کردووە.
هەروەها ناوی محەمەد
پوورناف هاتووه‌ته ناو ناوانه‌وه، محه‌مه‌د له كانبێرای پایته‌ختی ئۆسترالیا، دیپلۆماتکاری
باڵای ئێران و هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری ئێران بووه له‌و وڵاته، ناوی له‌و لیسته‌دایه
كه داوای په‌نابه‌ریان كردووه. هەرچەندە هەندێک سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکەن،
داواکارییەکەی ناوبراو، بۆ چەند مانگێک پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، به‌ڵام به‌م دواییانه
ئاشكرا بووه و ناوی بڵاوبووه‌ته‌وه.
ئەم پێشهاتانە، دوای
هه‌مان حاڵه‌تی هاوێشوه‌ی هه‌ردوو وڵاتی جنێڤ و ڤییه‌نا دێت. پێده‌چێت ئه‌م حاڵه‌تانه
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی دووباره كردنه‌وه‌ی جیابوونه‌وه‌ی تاكه كه‌سی بێت، لەناو نوێنەرایەتییە
دیپلۆماسییەکانی ئێران‌دا.
له به‌رامبه‌ردا، ڕاپۆرتەکان
ئاماژە بەوە دەکەن، ڕەنگە هەندێک لەو حاڵەتانە، پەیوەست بن بە ته‌واوبوونی واده‌ی
نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییە فەرمییەکانه‌وه بێت، کە بە شێوەیەکی ئاسایی لە نێوان سێ
بۆ چوار ساڵ دەخایەنێت.
له‌م باره‌یه‌وه حاڵه‌تی
عەلی ڕەزا سوبحاتی، شتێكی له‌و بابه‌ته‌یه و واده‌ی كاری دیپلۆماتییه‌كه‌ی ته‌واو
بووه. ئه‌مه وایكردووه سه‌باره‌ت به پاڵنه‌ره‌كانی پشت داوای په‌نابه‌ری، ده‌رگای
چه‌ندین لێكدانه‌وه‌ی جیاوازی بكاته‌وه.
به‌ڵام باڵیۆزخانەی ئێران
لە کۆپنهاگن، تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی بڵاونەکردووەتەوە، ئەمەش ئاڵۆزی و نهێنییەکانی
دەوروبەری ئەو دۆسێیه‌ی قووڵتر کردووەتەوە.
هاوکات، بڵاوبوونه‌وه‌ی
گرتەیەکی ڤیدیۆیی له پلاتفۆرمی ئێکس، مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوه، له
گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا هەڵکردنی ئاڵای "شێر و خۆر" کە لەلایەن ئۆپۆزسیۆنی
ئێرانەوە پەسەندکراوه، لەناو حه‌ره‌می باڵیۆزخانەی ئێران، لە پایتەختی دانیمارک
به‌رز كراوه‌ته‌وه.
لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت،
خۆپیشاندەران لە دەرەوەی باڵیۆزخانەکە کۆبوونەتەوە و پۆلیسی دانیمارك بازنه‌یه‌كی
ئه‌منی به‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌دا سه‌پاندووه،ئه‌مه پێش ئەوەی له ناو حه‌ره‌می دیپلۆماسیی ئێران، له ناكاو و به شێوه‌یه‌كی
كتوپڕ، ئاڵا كۆنه‌كه‌ی ئێران به‌رزبكرێته‌وه.
هه‌نگاوێكی له‌و شێوه‌یه،
ئه‌وه ده‌رده‌خات له‌وانه‌یه له ناوه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه هاوكاری به‌رزكردنه‌وه‌ی
ئاڵاكه كرابێت، یان له‌وانه‌یه ته‌نها كارێكی تاكه كه‌سی یه‌كێك له فه‌رمانبه‌ره‌كان
بووبێت.
تا ئێستا نە دەسەڵاتدارانی
دانیمارک و نە پۆلیسی کۆپنهاگن، هیچ بەیاننامەیەکی فەرمییان بڵاونەکردۆتەوە کە
بارودۆخی ڕووداوەکە و ناسنامەی ئەو کەسەی ئاڵاكه‌ی هەڵکردوە، ڕوون بکاتەوە.
هاوکات لەگەڵ ئەو ڕووداوەدا،
دەنگۆی لادانی سەید محەمەد ڕەزا سەجادی، باڵیۆزی ئێران لە دانیمارک، لە سۆشیال میدیا
بڵاوبووەوە، بەڵام تا ئێستا ئەم زانیارییە بە فەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوە.
بەگوێرەی به‌دواداچوونه‌كان،
تا 19ی ئازار، ناوی باڵیۆزەکە لە ماڵپەڕی فەرمی باڵیۆزخانەکەدا نووسراوە، ئەمەش بەپێی
پرۆتۆکۆلی دیپلۆماسی، ئاماژەیە بۆ ئەوەی تا ئێستا هیچ گۆڕانکارییەکی فەرمی لە پۆستەکەیدا
ڕووینەداوە.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌تانه،
وه‌زاره‌تی دەرەوەی ئێران، ده‌رباره‌ی ئەو ڕاپۆرتانە بێدەنگ بووە و نە پشتڕاستی
کردۆتەوە و نە ڕەتیان دەکاتەوە، ئه‌مه هەڵوێستێکه، پێشتر ئێران لە حاڵەتە هاوشێوەکاندا،
گرتووەیه‌تییه‌بەر.
هەروەها دەزگای راگه‌یاندنه
فه‌رمییه‌كانی ئێران، هەوڵیانداوە بایه‌خی ئه‌م هه‌واڵانه كه‌م بكه‌نه‌وه و ئه‌و
میدیایانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به زمانی فارسی په‌خشده‌كرێن، تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن
به‌وه‌ی له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستادا، زانیاری هه‌ڵه و چه‌واشه‌كارانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
چاودێران پێیان وایە،
ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره جیابونه‌وانه راست بێت، ئه‌وا له گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی، وه‌ك
لێدانی گورزێكی به‌هێز وایه به‌ر ئێران كه‌وتبێت. بە تایبەت بە لەبەرچاوگرتنی ئەو
فشار و پێشهاتە سەربازییانەی کە لە ناوچەکەدا پەرەی سەندووە.
لە نه‌بوونی زانیاری فەرمی
یەکلاکەرەوە، ئەم پێشهاتانە لە چوارچێوەی ڕاپۆرتە پشتڕاست نەکراوەکاندا دەمێننەوە،
لەگەڵ بەردەوامی نادڵنیایی لە دەوری ئەوەی کە ئایا ڕەنگدانەوەی دیاردەیەکی
فراوانترن، لەناو حه‌ره‌می دیپلۆماسی ئێران، یان تەنیا ڕووداوی تاكه كه‌سین.
وێنە: ئاڵای "شێرەکە" لە باڵیوزخانەی ئێران لە کۆپنهاگن.
PM:05:55:21/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 128
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت