" هیوایه‌ك هه‌ڵمه‌چنن له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتێكی ناوه‌ڕاستی نوێ"
نووسینی: دانیال سی. كورتزهر و ئارۆن ده‌یڤید میڵه‌ر
سه‌رچاوه: نیویۆرك تایمز
وه‌رگێرانی:وێستگه‌نیوز
هه‌رچه‌نده كات بخایه‌نێت، بێگومان ئۆپه‌راسیۆنی "تووڕه‌یی داستانئاسا" به شتێك كۆتایی دێت كه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل به "سه‌ركه‌وتن" ناوی ده‌به‌ن. سوپای ئێران تووشی پاشه‌كشه‌ی گه‌وره ده‌بێت. سه‌ركردایه‌تی سیاسییه‌كه‌ی لاواز ده‌بێت. كۆگاكانی مووشه‌كی بالیستیك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی به‌تاڵ ده‌بنه‌وه. توانای دووباره بونیادنانه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی پیتاندنی ئه‌تۆمی به مه‌به‌ستی چه‌كداركردنی پێشوه‌خته توشی پاشه‌كشه ده‌بێت. توانای كاركردنی شه‌ڕانگێزانه له ناوچه‌كه‌دا له ڕێگه‌ی بریكاره‌كانییه‌وه به توندی كه‌مده‌بێته‌وه. ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه ئێران له ساڵی ١٩٧٩وه بۆ سه‌ر سه‌قامگیری ناوچه‌كه و ئیسرائیل و ئه‌مریكا دروستی كردوون، گرنگن.
ئه‌وه‌ی دوای شه‌ڕه‌كه دێت نادیارتره. بنیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، باسی له هێنانه‌دی گۆڕانكاری له "هاوسه‌نگی هێز له نێوان ئێمه و دوژمنه‌كانماندا" كردووه. سه‌رۆك تره‌مپ باسی له ده‌رفه‌تێكی ده‌گمه‌ن كردووه بۆ ئێرانییه‌كان تا خۆیان له ڕژێمێكی شه‌ڕانگێز ڕزگار بكه‌ن و كۆتایی به ٤٧ ساڵ له توندڕهوكردنی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بهێنرێت، هه‌رچه‌نده له ڕۆژانی ڕابردوودا له‌م قسانه‌ی پاشه‌كشه‌ی كردووه. هه‌ر ڕژێمێك كه بمێنێته‌وه، به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه هه‌وڵی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌دات.
هه‌رچه‌نده ئامانجی گۆڕانكاری (تراسنفۆرمهیشن) سه‌رنجڕاكێش بێت، به‌ڵام پێویسته سه‌ركرده‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل چاوه‌ڕوانییه‌كانیان به واقیعی بهێڵنه‌وه و وای دانه‌نێن كه شه‌ڕی ئێران گۆڕانكارییه‌كی بنه‌ڕه‌تی له ناوچه‌یه‌كدا دروست ده‌كات كه زۆر كه‌م گۆڕانكاری به‌خۆیه‌وه بینیوه. مێژوو به‌زه‌یی به‌و كه‌سانه‌دا نه‌هاتووه‌ته‌وه كه بانگه‌شه‌ی گۆڕانكارییان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كردووه. زۆربه‌ی كات، بیرۆكه‌كانی كۆتاییهێنان به ململانێ، واژۆكردنی ڕێككه‌وتنی ئاشتی و هێنانی گۆڕانكاری دیموكراسی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا وشك بوون و له‌ناو چوون.
له مێژووی نزیكدا گۆڕانكارییه گشتگیره‌كان به گونجاو ده‌هاتنه به‌رچاو. كاتێك یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له ساڵی ١٩٩١دا ڕووخا و شه‌ڕی سارد كۆتایی هات، پشتگیری سۆڤیه‌ت بۆ تێكده‌رانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه وه‌ك سووریا، لیبیا و عێراق لاواز بوو. ئه‌مه ده‌بوو ده‌رگا بۆ ده‌وڵه‌ته میانڕه‌وه‌كان بكاته‌وه تا خۆیان بسه‌لمێنن، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كان له باشترین حاڵه‌تدا كه‌م بوون. كه‌مێك پێش ڕووخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، سه‌رۆك جۆرج ئێچ ده‌بلیو بوش باسی له "وه‌رزی نوێ له مێژووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا" كرد، به ئاشتییه‌كی ڕاسته‌قینه، په‌یماننامه، ئاسایش، په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی، وه‌به‌رهێنانی بازرگانی، په‌یوه‌ندی ئابووری، ئاڵوگۆڕی كولتووری و گه‌شتیاری "ڕۆژهه‌ڵاتێكی ناوه‌ڕاست كه تێیدا پیاوان و ژنانی ئاسایی ژیانێكی ئاسایی به‌سه‌ر به‌رن." به‌ڵام ئه‌م دیدگایه نه‌هاته دی.
له ساڵی ٢٠١١دا، به‌هاری عه‌ره‌بی هیوایه‌كی نوێی بۆ ناوچه‌یه‌كی دیموكراسیتر دروست كرد، كه تێیدا مافه سه‌ره‌تاییه‌كان بپارێزرێن و گه‌شه‌پێدانی ئابووری سوود به هه‌مووان بگه‌یه‌نێت. ئه‌وه ڕووی نه‌دا. دوای ده‌ستپێكردنێكی به‌هێز له تونس كه دواتر له ڕێڕه‌و لایدا، و گۆڕینی سه‌ركردایه‌تی له میسر كه ده‌وڵه‌ته سه‌ربازییه‌كه‌ی وه‌ك خۆی هێشته‌وه، هیواكان ڕه‌وینه‌وه. له ڕاستیدا، به‌هاری عه‌ره‌بی و ڕووخانی دیكتاتۆره‌كان له دوای خۆیدا بووه هۆی دروستبوونی لیبیایه‌كی دابه‌شبوو و په‌ككه‌وته، میسرێكی دیكتاتۆرتر و یهمهنێكی لێكترازاوتر.
ئه‌گه‌ر گۆڕانكارییه‌كی بنه‌ڕه‌تی له ناوچه‌كه‌دا دوای ئه‌م شه‌ڕه له ئارادا نه‌بێت، ده‌بێت چاوه‌ڕوانی چی بكه‌ین؟ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ر حكومه‌تێك بێته سه‌ر كار و مه‌یلی هه‌بێت، ئێران له‌ژێر گوشارێكی زۆردا ده‌بێت بۆ به‌رده‌وامبوون له دابینكردنی بودجه‌ی میلیشیا بریكاره‌كانی. به‌بێ پشتگیری ئێران بۆ حزبوڵا، ده‌سه‌ڵاتی توندی ئه‌و حزبه به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی لوبناندا به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت له لاوازبوون. پشتگیری ئێران بۆ حوسییه‌كان له یه‌مه‌ن و حه‌ماس له غه‌ززه ڕه‌نگه كه‌م ببێته‌وه، به‌ڵام حوسییه‌كان هێشتا ده‌توانن به سه‌ربه‌خۆیی له وڵاتێكی دابه‌شبوودا كار بكه‌ن. غه‌ززه به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه له ڕووی جوگرافییه‌وه به دابه‌شی ده‌مێنێته‌وه، په‌ككه‌وتن و ناوبه‌ناو توندوتیژی تێدا ده‌بێت، و حه‌ماسیش له كۆنترۆڵكردنی به‌شێك له ناوچه‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه.
كاتێك ده‌وڵه‌تانی تری كه‌نداو هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پێداویستییه به‌رگرییه‌كانیان ده‌كه‌ن و بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئایا شه‌ڕه‌كه پرۆسه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل خێرا كردووه یان خاو، ئه‌وان هه‌ناسه‌یه‌كی ئاسووده‌یی هه‌ڵده‌كێشن كاتێك هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران كه‌مده‌بێته‌وه. به‌ڵام له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، وه‌ك هه‌ر شوێنێكی تر، جوگرافیا چاره‌نووسه. نزیكیی ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو له ئێران به‌رده‌وام ده‌یانكاته ئامانجێكی لاواز. ئه‌وان به ناچاری بۆ ئاسایشی خۆیان به پشتبه‌ستوو به واشنتۆن ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌ن په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێرانی نوێ به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت كه ده‌رده‌كه‌وێت، پێناسه بكه‌نه‌وه.
هه‌ڕه‌شه و ململانێی زیاتر ده‌مێنێته‌وه. سووریا هێشتا ده‌وڵه‌تێكه له قۆناغی دروستبووندایه، كه گوشاری ناوخۆیی پاشماوه‌كانی داعش و گوشاری ده‌ره‌كی توركیا و ئیسرائیل ده‌كرێت هێشتا به‌ره‌و ململانێ بڕوات. پشتگوێخستنی "به‌رپه‌رچدانه‌وه" له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه و په‌نابردن بۆ "پێشوه‌خته هێرشكردن" له دوای هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس له ٧ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢٣، ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بێت له كاركردنی ده‌ستبه‌جێ هه‌ر كاتێك هه‌ست به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نوێ بكات، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ئێستای ڕاستڕه‌وی توندڕه‌و له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه.
كۆتایی ئه‌م شه‌ڕه دووره ببێته هۆی هاندانی هه‌وڵی نوێ بۆ ئاشتی عه‌ره‌ب و ئیسرائیل، هه‌روه‌ك چۆن كۆتایی شه‌ڕی غه‌ززه هێشتا نه‌بووه‌ته هۆی هیچ ڕێگه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه بۆ ئاشتی. بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانی فه‌له‌ستین دابه‌شبووه و په‌ككه‌وته‌یه، خاوه‌نی سه‌ركردایه‌تییه‌كی لاواز و بهسالاچووه. حه‌ماس لاواز بووه به‌ڵام له‌ناو نه‌چووه. له دوای ٧ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، ئیسرائیل هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی نییه كه ئاماده‌ی سازش بێت له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینییه‌كان. سیاسه‌ته‌كانی لكاندنی زه‌وی له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه له كه‌ناری ڕۆژئاوا به‌رده‌وامه له ته‌سككردنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كانی ئاشتی.
وادیاره له شوێنه‌كانی تریشدا بوارێكی كه‌م بۆ گۆڕانكاری گه‌وره‌ی سیاسی یان چاكسازی هه‌یه. سه‌ركرده عه‌ره‌به‌كان وه‌ك ئه‌وانه‌ی له شه‌ش پاشایه‌تییه‌كه‌ی كه‌نداو و میسر، ئوردن و مه‌غریب به‌ستراونه‌ته‌وه به دۆخی ئێستاوه)، و له سیستمگهلێكدا حوكم ده‌كه‌ن كه نادیموكراسی، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر دیكتاتۆر و به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه نایه‌كسانن.
هه‌روه‌ها كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ناوچه‌كه ناگۆڕێن. گه‌نده‌ڵی، سه‌رمایه‌داری خزمخزمێنه و نایه‌كسانی ڕه‌گه‌زی له به‌شێكی جیهاندا بڵاون كه ئه‌گه‌رنا پڕه له سه‌روه‌ت و سامانی زۆر و ده‌رفه‌تی گه‌وره. ناسه‌قامگیری ئاو و خۆراك هه‌ڕه‌شه له دانیشتووانه ڕو له زیادبووهكه ده‌كات. بێكاری گه‌نجان و كه‌میی نیشته‌جێبوون وه‌ك ئاڵانگاری ده‌مێننه‌وه.
ئه‌م ئیداره‌یه (ئیداره‌ی ئه‌مریكا) هیچ حه‌زێكی ڕاسته‌قینه‌ی نیشان نه‌داوه بۆ هه‌وڵێكی به‌رده‌وام بۆ پێشخستنی ئاشتی یان بره‌ودان به دیموكراسی یان یه‌كسانی ئابووری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. وادیاره سه‌ركرده‌كانی ئه‌مریكا دودگایان ونكردووه، بڕیار و پابه‌ندبوونیان بۆ ئه‌و كاره سه‌خته نییه.
سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له ئێران و لاوازكردنی بریكاره‌كانی بێگومان ئاوی ململانێ دهستبهجێیهكان هێمن ده‌كاته‌وه. بازاڕه‌كان باشتر ده‌بن و دۆخی نه‌وتی جیهانی به تێپه‌ڕبوونی كات گه‌شاوه‌تر ده‌بێت. ئه‌مانه بابه‌تی بچووك نین. وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌توانێت سه‌رنجی خۆی وه‌ربگێڕێته سه‌ر ڕووسیا و شه‌ڕی ئۆكرانیا و تیشك بخاته سه‌ر هه‌ڕه‌شه ئهگهركراوی چین بۆ سه‌ر تایوان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ژیرانه‌یه كه وته‌ی ته‌نزئامێزی "ئه‌مبرۆس بیرس"مان بیر بێته‌وه، كه ئاشتی به‌م شێوه‌یه پێناسه كردووه: "ماوه‌یه‌كی فێڵكردنه له نێوان دوو ماوه‌ی شه‌ڕكردندا." ئه‌وه‌ی كه چه‌ند كات ده‌خایه‌نێت پێش ئه‌وه‌ی فێڵكردن له‌م ناوچه شكستخواردووهدا ده‌ست پێ بكاته‌وه، به‌نده به ویستی سه‌ركرده‌كانی و ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن بۆ ئه‌وه‌ی پشت نه‌كه‌نه ناوچه‌كه، به‌ڵكو كار بكه‌ن بۆ گۆڕانكارییه ڕاسته‌قینه‌كان: به‌ره‌و ئاشتییه‌كی به‌رده‌وام، ڕێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ و سوودی ئابووری بۆ هه‌مووان.
*كورتزهر باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا بووه له میسر و ئیسرائیل؛ به‌ڕێز میڵه‌ر لێكۆڵه‌ر و دانوستانكاری پێشووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بووه بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
PM:04:52:16/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 476
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت