مه‌هدی كه‌روبی خامنەیی بە بەرپرسیار دەزانێت لە تێکچوونی بارودۆخی ئێران
وێستگەنیوز-
مه‌هدی كه‌روبی یه‌كێك له رووخساره سیاسییه دیاره‌كانی ئۆپۆزسیۆن له ئێران دەڵێت، "ئه‌و بارودۆخه تراژیدییه‌ی له ئەمڕۆدا وڵات به‌خۆیه‌وه ده‌یبینێت، ده‌رئه‌نجامی راسته‌وخۆی ده‌ستوه‌ردان و سیاسه‌ته وێرانكارییه‌كانی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای ئێرانه كه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه په‌یڕه‌وی ده‌كات".
دوای تێپه‌ڕبوونی كه‌متر له مانگێك به‌سه‌ر سه‌ركوتكردنه خوێناوییه‌كه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه و له تازه‌ترین هه‌ڵویستی سیاسی ده‌رباره‌ی بارودۆخی ئێستای وڵات، مه‌هدی كه‌روبی ده‌پرسێت: "چیتان له‌م گه‌له كردووه، ته‌نانه‌ت توێژێكی به‌رفراوانی هاوڵاتیان، چیتر ئاماده نین، ته‌نانه‌ت گوێ له‌و هۆشدارییه دڵسۆزانه‌یه بگرن كه شاره‌زایان، سه‌باره‌ت به خراپتربوونی بارودۆخی وڵات ده‌ریده‌بڕن، له حاڵه‌تێكدا ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی ده‌ره‌كی رووبدات".
هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەکردووە، "ئه‌مه هه‌مان ئه‌و گه‌له‌یه، به قوربانییه‌كانی و به ئازایه‌تییه ده‌گمه‌ن و ناوازه‌كه‌ی، له ماوه‌ی سه‌پانی شه‌ڕه‌كاندا، پارێزگاریان له یه‌كێتی ئێران كردووه".
كه‌روبی له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه به‌م دواییانه بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، "پێداگری له‌سه‌ر پرۆژه‌ی ئه‌تۆمی، كه تێچووییه‌كی زۆری هه‌یه و بێ سووده و ده‌رهاویشته كوشنده‌كانی سزاكان له‌سه‌ر وڵات و هاوڵاتیان، له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردوودا، یه‌كێكه له دیارترین نمونه‌كانی ئه‌م سیاسه‌ته".
سه‌باره‌ت به كوشتنی هه‌زاران هاوڵاتی خۆپیشانده‌ر ده‌ڵێت: "قووڵی كاره‌ساته‌كه، گه‌یشتووه به ئاستێك، هیچ بیانوویه‌ك ناتوانێت پاساو بۆ ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه قێزه‌ون و دڕندانه‌یه بێنێته‌وه و په‌رده‌پۆشی بكات و بیشارێته‌وه، ئه‌مه جگه له سوكایه‌تیكردن به كه‌رامه‌تی جه‌سته‌ی قوربانییه‌كان".
هه‌روه‌ها رایگەیاندووە، "دوای كوشتنی دڕندانه‌ی خۆپیشانده‌ران، به‌هۆی خراپی دۆخی ئابوریییه‌وه، خامه‌نه‌یی رایگه‌یاند كه دان به‌و خۆپیشاندانانه‌دا ده‌نێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش بانگه‌شه‌یه‌كی ناڕاسته".
كه‌روبی له‌م باره‌یه‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، "خامنه‌یی تا حاڵی حازر، هیچ مۆڵه‌تێكی بۆ خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه ده‌رنه‌كردووه، ته‌نها بۆ لایه‌نگرانی خۆی نه‌بێت، یان بۆ ئه‌و كه‌سانه نه‌بێت كه پێیان ده‌وترێت (أتش به اختیار)"، ئه‌مه له ئێران‌دا به‌و كه‌سانه ده‌وترێت كه فه‌رمانی راسته‌وخۆیان نییه، به‌ڵام له سایه‌ی چاوپۆشی ده‌سه‌ڵاتدا، دژ به خۆپیشاندان و دژ به خه‌ڵك، كاری دڕندانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
كه‌روبی ئاوا كۆتایی به به‌یاننامه‌كه‌ی ده‌هێنێت: "تاقه رێگای ئاشتیانه بۆ چوونه ده‌ره‌وه له‌م قه‌یرانه، بریتییه له گه‌ڕانه‌وه بۆ گه‌ل و دانپیانان به‌وه‌ی گه‌ل له رێگه‌ی راپرسییه‌كی گشتییه‌وه، مافی چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات
مير حسێن موسه‌وی: خه‌ڵك به چ زمانێك بڵێت ئه‌وان چیتر ئه‌م رژێمه‌یان ناوێت؟
رۆژێك پێش ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ی كه‌روبی، میر حسێن موسه‌وی كه دواهه‌مین سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێران بووه و یه‌كێكه له كه‌سایه‌تییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی رژێم، له نامه‌یه‌كدا په‌یوه‌ست به كوژرانی خۆپیشانده‌رانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران، ده‌ڵێت: "ئه‌وه لاپه‌ڕه‌یه‌كی ره‌شی تر بوو، خرایه‌سه‌ر مێژووی دوور و درێژی گه‌له‌كه‌مان كه له ئێران‌دا نمونه‌ی نه‌بووه. له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی هه‌ر رۆژێكدا، ره‌هه‌نده‌كانی ئه‌م رووداوه ترسناكه، تابێت زیاتر و زۆرتر ده‌رده‌كه‌وێت. ناپاكی و تاوانێكی گه‌وره ده‌رحه‌ق به گه‌ل كرا، ماڵه‌كان و كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كان، شار و شارۆچكه‌كان، هه‌مویان له پرسه و ماته‌مینیدان".
موسه‌وی كه نزیكه‌ی 15 ساڵه، خۆی و زه‌هرا ره‌هنوردی هاوسه‌ری له ماڵه‌كه‌ی خۆیان له مانه‌وه‌ی زۆره‌ملێدان ده‌ڵێت: " خه‌ڵك به چ زمانێك بڵێت ئه‌وان چیتر ئه‌م رژێمه‌یان ناوێت و باوه‌ڕ به دۆركانتان ناكه‌ن. ئیدی به‌سه و یارییه‌كه كۆتایی هات. ئێستا نۆره‌ی ئێوه هاتووه و هیچتان لێ نه‌ماوه‌ته‌وه جگه له حیكایه‌تێك، حكایه‌تێكی پڕ خوێن و تووندووتیژی. به‌سه، ئێوه هیچ چاره‌سه‌رێكتان بۆ هیچ قه‌یرانێكی وڵات پێ نییه و میلله‌تیش هیچ بژارده‌یه‌كی له‌به‌رده‌مدا نییه، جگه له سه‌رله‌نوێ ده‌ستكردنه‌وه به خۆپیشاندانه‌كان، تا ده‌گات به ئامانجی. ئێوه ناتوانن كاره‌ساتی رۆژانی 8 و 9 كانوونی دووه‌می ئه‌م ساڵ دووباره بكه‌نه‌وه".
هه‌ڵمه‌تی سه‌ركوتكردنی ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانه‌كان، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه، سه‌رجه‌م لایه‌نه جیاوازه‌كانی ژیانی گرته‌وه و ته‌نانه‌ت گه‌شته نه‌خۆشخانه‌كانیش، به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كانی مافی مرۆڤ بێت، هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كان و بریندار و ئه‌و پزیشكانه‌شیان ده‌ستگیر كردووه كه چاره‌سه‌ری برینداره‌كانیان كردووه.
خۆپیشاندانه‌كان له كۆتایی كانونی یه‌كه‌می 2025، به‌هۆی خراپی دۆخی ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیانه‌وه، ده‌ستی پێكرد. به‌ڵام به‌خێرایی گۆڕا بۆ جووڵه‌یه‌كی سیاسی و تێیدا دروشمی دژ به رژێمی ئێرانی به‌رزكرایه‌وه كه له ساڵی 1979وه، له‌سه‌ر حوكمه.
ده‌سه‌ڵاتداران له رێگه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی سه‌ركوتكردنه‌وه، روبه‌ڕووی خۆپیشاندانه‌كان بوونه‌وه و تێیدا به هه‌زاران كه‌س كوژران و بریندابون. به‌شی زۆری ئه‌وانه‌ی كوژراون و برینداربوون، به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كان بووه و ئه‌و جۆره فیشه‌كه‌یان به‌كارهێناوه كه ساچمه‌یه‌كی زۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه و ده‌چێته ناو جه‌سته‌ی كه‌سه‌كه‌وه و ته‌نها پزیشكی تایبه‌تمه‌ند ده‌توانێت ساچمه‌كان ده‌ربهێنێته‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت، "هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌یان ده‌ستگیر كردووه كه له نه‌خۆشخانه‌كاندا چاره‌سه‌ریان وه‌رده‌گرت".
هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات، زانیاری پێگه‌یشتووه، له‌پارێزگای ئه‌سفه‌هان، داوا له تیمی پزیشكی ئه‌و شاره كراوه، ئه‌وانه‌ی كه‌سانه‌ی به فیشه‌ك یان ساچمه بریندار بوون، ده‌سه‌ڵاتدارانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه ئاژانسی "ته‌سنیم" له‌سه‌ر زاری محه‌مه‌د ره‌ئیس زاده، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پزیشكی له ئێران كه ده‌ستیه‌كی سه‌ربه‌خۆیه و سه‌ر به ده‌وڵه‌ت نییه، بڵاویكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه، "ته‌نها ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م" له ئه‌ندامانی تیمه پزیشكییه‌كان، ده‌ستگیركراون. ئه‌مه بێ ئه‌وه‌ی هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌یان روونبكاته‌وه.
جەختیشی لەوە کردەوە، "تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک نه‌هاتووه، باس له‌وه بكات کەسێک بەهۆی ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كانی كردبێت یان ئه‌ركه پیشه‌ییه‌كه‌ی خۆی ئه‌نجامداوه، ده‌ستگیر كرابێت".
AM:09:34:02/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 208
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت