له دوای ساڵی 2009وه ئه‌مه پێنجه‌م راپه‌ڕینه له ئێران، ئایا ئه‌مجاره رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ده‌ڕوخێنێت؟
وێستگەنیوز-
هه‌رچه‌نده ساڵانێكه خۆپیشاندان زۆرێك له ناوچه‌كانی ئێرانی گرتووه‌ته‌وه و به‌رده‌وام فشاری ده‌ره‌كیشی له‌سه‌ر بووه. كه‌چی تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه، بۆ دابه‌شبوون له ریزی نوخبه‌ی ئه‌منی كۆماری ئیسلامی كه ببێته هۆی له‌ناوبردنی یه‌كێك له خۆڕاگرترین رژێمه‌كانی جیهان.
ئه‌وه‌ی وایكردووه فشار له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئاینی ئێران زۆرببێت، ئه‌وه‌یه سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵده تره‌مپ، چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی كردووه، وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵمه‌تی سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كان كه تاران ئه‌نجامیده‌دات.
خۆپیشاندانه‌كان دوای ئه‌و هێرشانه دێت كه ئیسرائیل و ئه‌مریكا له ساڵی 2025، كردیانه سه‌ر ئێران و تێیدا به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران و به‌رپرسه گه‌وره‌كانی ئه‌و وڵاته كرانه ئامانج.
له‌م باره‌یه‌وه، به‌رپرسێكی باڵای ئێرانی به "رۆیته‌رز"ی راگه‌یاندووه: "له خۆپیشاندانه‌كاندا نزیكه‌ی دوو هه‌زار كه‌س كوژراون" و به‌رپرسیاره‌تییه‌كه‌ی خسته ئه‌ستوی "تیرۆریستان" كه هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و هێزه ئه‌منییه‌كانیان كردووه‌ته ئامانج.
وه‌لی نه‌سر، ئه‌كادیمیستی ئێرانی ئهمرییكی و شرۆڤه‌كاری ململانێی ناوچه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "له ئێران، پێكهاته‌ی ئه‌منی، پێكهاته‌یه‌كی فره چینه و پشت به سوپای پاسداران و هێزه نیمچه سه‌ربازییه‌كانی به‌سیج ده‌به‌ستێت و پێكه‌وه ژماره‌یان نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كه‌سه، ئه‌مه وایكردووه سه‌پاندنی فشاره ده‌ره‌كییه‌كان، سه‌خت بێت، ئه‌گه‌ر جیابوونه‌وه و دابه‌شبوونی ناوخۆیی روونه‌دات".
وه‌لی باس له‌وه ده‌كات، "بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌لانه سه‌ربگرێت، پێویسته ئاپۆرای جه‌ماوه‌ری، بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له شه‌قامه‌كاندا بمێننه‌وه. هه‌روه‌ها پێویسته ده‌وڵه‌ت هه‌ڵبووه‌شێته‌وه و جیابوونه‌وه له هه‌ندێك كه‌رتدا رووبدات، به تایبه‌ت له ریزی هێزه ئه‌منییه‌كان".
رزگاربوونی رێبه‌ری باڵا
له خۆپیشاندانه‌كانی پێشوودا، رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران عه‌لی خامنه‌یی (ته‌مه‌ن 86 ساڵ) رزگاری بووه. له‌م باره‌یه‌وه پۆل سالم له په‌یمانگای خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ڵێت، "له دوای ساڵی 2009وه، ئه‌مه پێنجه‌م راپه‌ڕینی گه‌وره‌یه رووده‌دات و به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر خۆڕاگریی و یه‌كگرتوویی رژێمی ئێران، ته‌نانه‌ت له‌و كاتانه‌شدا كه حكومه‌ت دووچاری قه‌یرانی قووڵی ناوخۆیی بووه‌ته‌وه و تا ئێستاش ئه‌و قه‌یرانانه چاره‌سه‌ر نه‌كراون".
ئالان ئایر دیپلۆماتكاری پێشووی ئه‌مریكی و شرۆڤه‌كاری تایبه‌ت به كاروباری ئێران، باس له‌وه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه بگۆڕێت، پێویسته خۆپیشانده‌ران بتوانن، ئاپۆرای جه‌ماوه‌ری گه‌وره كۆبكه‌نه‌وه، تاكو بتوانن پایه جێگیره‌كانی ده‌وڵه‌ت لهقبكهن كه خۆی له دامه‌زراوه به‌هێزه‌كان و بنكه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌دا ده‌بینێته‌وه كه پشتیوانی له ده‌سه‌ڵاتی پیاوانی ئاینی ده‌كه‌ن، له وڵاتێكدا ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی 90 ملیۆن كه‌س.
شرۆڤه‌كاران پێیانوایه مانه‌وه، به مانای سه‌قامگیری نایه‌ت. كۆماری ئیسلامی ئێران له ساڵی 1979وه، هه‌نووكه رووبه‌ڕووی یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین ئالهنگارییهكان ده‌بێته‌وه و سزا ئابورییه‌كان وڵاته‌كه‌ی خنكاندووه و هیچ ئاسۆییه‌كی روونیش بۆ چاكبوونه‌وه نابینرێت.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له رووی ستراتیژه‌وه، له ژێر فشاری ئیسرائیل و ئه‌مریكادایه، به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی زیانی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتووه، گروپه لایه‌نگره‌كانی له "به‌ره‌ی مقاوه‌مه" له ناوچه‌كه‌دا، به‌هۆی ئه‌و زیانه قورسانه‌ی له لوبنان و سوریا و غه‌زه، به‌ریانكه‌وتووه، ته‌واو لاواز بوون.
وه‌لی نه‌سر له‌و باوه‌ڕه‌دایه كۆماری ئیسلامی ئێران، نه‌گه‌یشتووه به "ساتهوهخی رووخان"، به‌ڵام "له قۆناغی داهاتوودا روبه‌ڕووی دۆخێكی هێجگار سه‌خت ده‌بێته‌وه".
تره‌مپ تاوتوێی بژارده‌كان ده‌كات
شرۆڤه‌كان ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی وا ده‌كات ئه‌م چركه‌ساته جیاوازبێت له‌وانه‌ی پێشتر و گرژییه‌كانی زیاتر كردووه، هه‌ڕه‌شه روون و راشكاوه‌كانی تره‌مپه كه رایگه‌یاندووه كوشتنی خۆپشانده‌ران، له‌وانه‌یه ببێته هۆی ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مریكا.
شرۆڤه‌كاران پێیانوایه هۆكاری پشت گرنگیدانی تره‌مپ به خۆپیشاندانه‌كان، تاكتیكییه نه‌ك ئایدۆلۆژی و ئامانج لێی رایزیكردنی رژێمه، به دانانی كۆت و به‌ند و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌یه‌تی.
له‌م باره‌یه‌وه دیپلۆماتكارێك و سێ شرۆڤه‌كار باس له بیرۆكه‌ی "مۆدێلی فهنزهوێلی" ده‌كه‌ن كه له لایه‌ن هه‌ندێك ناوه‌ندی ئه‌مریكی و ئیسرائیلییه‌وه، ره‌واجی زۆری هه‌یه. ئه‌م مۆدێله، بریتییه له لابردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی باڵا له ئێران، له‌گه‌ڵ ئاراسته‌كردنی په‌یامێك بۆ دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت: به مه‌رجی هاریكاری له شوێنی خۆتان بمێننه‌وه، به‌ڵام جێبه‌جێكردنی مۆدێلی ڤه‌نزوێلا له ئێران، رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی گه‌وره ده‌بێته‌وه، له‌وانه ئێران عه‌یامێكی زۆره ده‌وڵه‌تێكی ئه‌منی پته‌وه و دامه‌زراوه‌كانی به قووڵی یه‌كیانگرتووه و وڵاتێكی رووبه‌ر فراوان و فره نه‌ژاده.
له‌م باره‌یه‌وه دوو به‌رپرسی گه‌وره‌ی ناوچه‌كه و دوو شرۆڤه‌كار به "رۆیته‌رز"یان راگه‌یاندووه، ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی بیانی، له‌وانه‌یه ببێته هۆی دابه‌شبوونی ئێران، له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ژادی و تائیفی، به تایبه‌ت له ناوچه كوردییه‌كان و ناوچه‌كانی بلوچه سونه‌كان كه مێژوویه‌كی درێژیان له به‌رگری كردن‌دا هه‌یه.
ده‌یڤید ماكۆڤسكی له په‌یمانگای واشنتۆن كه ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه ده‌ڵێت، "ئه‌گه‌ر تره‌مپ ده‌ست به جووڵه بكات، ئه‌وا رێكارێكی خێرا ده‌گرێته‌به‌ر كه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بێت، نه‌ك هه‌ڵمه‌تێكی درێژخایه‌ن. سه‌رۆكی ئه‌مریكا حه‌زی له‌م جۆره رێكاره خێرایانه‌یه و له ململانێكانی ئه‌م دوایانه‌دا ئه‌نجامیداوه. یه‌ك هه‌نگاوی یهكلایكهرهوه ده‌گرێته‌به‌ر نه‌ك بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی زه‌مینی. تره‌مپ به شوێنی ئه‌و جووڵه‌یه‌دا ده‌گه‌ڕێت كه له‌وانه‌یه ئاراسته‌ی مه‌سه‌له‌كان بگۆڕێت، به‌ڵام ئه‌و جووڵه‌یه چییه؟ هێشتا نازانرێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، "تره‌مپ هه‌ندێك جار هه‌ڕه‌شه بۆ دواخستنی بڕیاره‌كان به‌كارده‌هێنێت و هه‌ندێك جاری دی بۆ ترساندنی نه‌یاره‌كانی به‌كاریده‌هێنێت، جاری واش هه‌یه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به‌كاریده‌هێنێت كه به راستی ئاماده‌یه بۆ ده‌ستوه‌ردان، به‌ڵام تا ئێستا نازانین لێره‌دا كامه‌یان جێبه‌جێ ده‌كات".
PM:06:36:14/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت