له ناو دڵی مێژووه‌وه بۆ رووكاری پێشه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان
به‌سه‌رهاتی بازاڕی تاران له 10 پرسیاردا
وێستگەنیوز-
بۆ ئه‌وه‌ی له رۆڵ و كاریگه‌ری بازاڕی گه‌وره‌ی تاران، له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌م جاره‌ی ئێران تێبگه‌ین، له خواره‌وه وه‌ڵامی ئه‌م ده پرسیاره ده‌ده‌ینه‌وه.
1-بازاڕی گه‌وره‌ی تاران چییه؟
بازاڕێكی گه‌وره‌ی مێژوییه، له چه‌ندین كاروانسه‌را و راڕه‌وی سه‌رداپۆشراو پێكهاتووه، دیزاینی ناوه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك تاق و كه‌وانه‌ی ئه‌ندازه‌یی ته‌لارسازی له‌خۆگرتووه. مێژووی دروستكردنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می سه‌فه‌وی و قاجارییه‌كان. هه‌زاران دوكان و كۆگای هه‌مه‌جۆری تێدایه، له فرۆشتنی فه‌رشه‌وه، بۆ خشڵ و قوماش و به‌هارات و خواردن و توحهفیات. ئه‌وێ ته‌نها ناوه‌ندێكی بازرگانی نییه، به‌ڵكو هێمایه‌كی كه‌لتوری و كه‌له‌پوریی زیندووه كه مێژوو و ژیانی رۆژانه‌ی پڕ جووڵه، تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر ده‌كات.
2-كه‌ی دروستكرا؟
یه‌كێكه له كۆنترین شوێنه مێژووییه‌كانی پایته‌ختی ئێران، زۆربه‌ی راپۆرته‌كان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه به‌ر له پێنج سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر دروستكراوه. ئه‌م بازاڕه هه‌رچه‌نده مێژوویه‌كی كۆنی هه‌یه، به‌ڵام هێشتا گرنگترین خاڵی بازرگانییه له ته‌واوی ئێران‌دا و تا ئێستاش رۆڵێكی گرنگ له ژیانی ئابوری و سیاسی‌دا ده‌گێڕێت.
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن بازاڕه‌كه له سه‌ره‌تای دروستكردنیدا، سه‌قفی نه‌بووه، به‌ڵام له سه‌ده‌ی نۆزده و له رۆژگاری حوكمڕانی پاشا ناسر ا‌لدین شای قاجار، گۆڕنكاری به‌سه‌ردا هاتووه و بازاڕه‌كه سه‌قفی بۆ دروستكراوه، تاكو خه‌ڵك له گه‌رمای هاوین و سه‌رمای زستان بپارێزێت.
3-بازاڕی گه‌وره‌ی تاران ده‌كه‌وێته كوێ؟
ئه‌م بازاڕه گه‌وره و مێژوییه، ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی پایته‌ختی ئێران، به دیاریكراوی ده‌كه‌وێته ئه‌و ناوچه مێژوییه‌ی به "ناوچه‌ی 12" ناسراوه. له باكوره‌وه به شه‌قامی "15 خورداد"، له باشوره‌وه به شه‌قامی مه‌لاوی، له خۆرهه‌ڵاته‌وه به شه‌قامی مسته‌فا خومه‌ینی، له خۆرئاواوه به شه‌قامی خه‌یام ده‌وره‌دراوه. بازاڕه‌كه ده‌كه‌وێته نزیك گۆڕه‌پانی 15ی خورداد و شاره كۆنه‌كه‌ی تاران، ئه‌مه‌ش وایكردووه بازاڕه‌كه ببێت به جێگایه‌كی مێژوویی و له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه، بووه‌ته سه‌نته‌رێكی بازرگانی و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له ئێران.
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان ژماره‌ی ئه‌و دوكان و فرۆشگایانه‌ی ده‌كه‌ونه ناو كوچه و كۆڵان و به‌شه‌كانی بازاڕه‌كه‌وه، به 180 دوكان و فرۆشگا ده‌خه‌مڵێنن.
4-رووبه‌ره‌كه‌ی و ژماره‌ی دوكانه‌كانی چه‌نده؟
بازاڕه‌كه له تۆڕێكی پێكهوهبهستراوی كوچه و كاروانسه‌را و راره‌و پێكهاتووه كه به درێژایی 10 كیلۆمه‌تری سه‌رداپۆشراو بڵاوبوونه‌ته‌وه. راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن ژماره‌ی دوكانه‌كانی ناو كوچه و به‌شه‌كانی بازاڕه‌كه، نزیكه‌ی 180 دوكان و فرۆشگایه. هه‌روه‌ها رووبه‌رێكی فراوانی هه‌یه كه زیاد له 1.5 هێكتاره، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین بازاڕه له تاران و ناوچه‌كه.
5-به‌ش و بازاڕه لاوه‌كییه‌كان چین كه بازاڕه‌كه له‌خۆیگرتووه؟
بازاڕی گه‌وره‌ی تاران، ته‌نها یه‌ك بازاڕی یه‌كگرتوو نییه كه كاڵاكانی له‌یه‌كتر ده‌چن. به‌ڵكو بازاڕێكی كاروانسه‌رای پێچاوپێچه و پڕه له راڕه‌وی تایبه‌تمه‌ند، هه‌ر به‌شێكی بازاڕه‌كه، تایبه‌ته به كاڵایه‌كی دیاریكراو یان چالاكییه‌كی بازرگانی تایبه‌ت. بۆ نموونه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه هه‌ندێك له به‌شه‌كانی بازاڕه‌كه‌یه: به‌شی مافور و رستن و چنین كه كۆمه‌ڵێكی فراوان له فه‌رشی فارسی به‌ده‌ستچنراو و به قه‌باره‌ی جیاواز له‌خۆده‌گرێت. فه‌رشه‌كان به‌ناوبانگترین كاڵان كه له بازاڕه‌كه‌دا خراونه‌ته‌ڕوو. به‌شی ئاڵتون و خشڵ و زیو و دراوه به‌نرخه‌كان. به‌شی قوماش و چنین، له‌وێدا سه‌ردانیكارانی بازاڕه‌كه، قوماشی ته‌قلیدی و نوێ ده‌بینن، له‌گه‌ڵ به‌كره و قوماش بۆ پیشه‌وه‌ران و خهیاتهكان. ئه‌مه جگه له كۆمه‌ڵێ به‌شی دیكه، وه‌ك به‌شی به‌هارات، به‌شی مسگرهكان، به‌شی ئیشی ده‌ست، كه‌لوپه‌لی ناوماڵ و پێداویستییه گشتییه‌كان. هاوكات ژماره‌یه‌ك له مزگه‌وت و چاخانه و چێشتخانه‌ی نه‌ریتی له‌خۆده‌گرێت.
6-ئێرانییه‌كان چۆن له‌م بازاڕه ده‌ڕوانن؟
ئێرانییه‌كان ئه‌مڕۆ به چاوێكی تێكه‌ڵ سه‌یری بازاڕه‌كه ده‌كه‌ن، له‌لایه‌كه‌وه وه‌ك شوێنێكی بازرگانی رۆژانه لێی ده‌ڕوانن، له هه‌مان كاتدا وه‌ك هێمایه‌كی مێژوویی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یبینن. ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م بینین و وێناكردنه بۆ بازاڕه‌كه، به‌گوێره‌ی جیاوازی نه‌وه‌كان و چینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، جیاوازه و گۆڕانی به‌سه‌ردادێت.
سه‌ره‌تا ئه‌م بازاڕه بۆ ده‌یان هه‌زار كه‌س، شوێنێكی بازرگانی سه‌ره‌كییه. به تایه‌ت لای چینه میللییه‌كان و به‌ساڵاچووان و بازرگانه‌كان. هه‌روه‌ها ئه‌م بازاڕه وه‌ك شوێنێكی سه‌ره‌كی بۆ كڕینی هه‌ندێك كاڵای تایبه‌ت، وه‌ك كڕینی فه‌رش و زێڕ و قوماش ده‌مێنێته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، جگه له‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسكرا، وه‌ك شوێنێكی بازرگانی گه‌وره له‌م بازاڕه ده‌ڕوانرێت كه راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابوری وڵات هه‌یه. به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به جووڵه‌ی بازرگانی ناوخۆ و نرخی كاڵاكان.
دوور له لایه‌نی ئابوری، ئه‌م شوێنه بازرگانییه، له هۆشیاری ده‌سته‌جه‌معی ئێران‌دا، شوێنێكی تایبه‌تی هه‌یه و ته‌نها بازاڕێك نییه. به‌ڵكو هێمایه‌كه بۆ شاره كۆنه‌كه و پانتاییه‌كه بۆ یه‌كتربینینی كۆمه‌ڵایه‌تی و زانینی رای گشتی و یاده‌وه‌رییه‌كه بۆ وێستگه سیاسییه‌كان، له‌وانه رووداوه‌كانی شۆڕشی ساڵی 1978لێره‌وه ده‌ستیپێكرد. بۆیه هه‌ر جووڵه‌یه‌ك ئه‌م بازاڕه به‌خۆیه‌وه ببینێت، وه‌ك په‌یامێك وایه سنوری ئابوری تێده‌په‌ڕێنێت و هه‌ردوو ره‌هه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌ی و سیاسی له‌خۆده‌گرێت.
7-هه‌نوكه له بازاڕه‌كه‌ی تاران چی ده‌گوزه‌رێت؟
له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، ئێران خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی فراوانی به‌خۆیه‌وه بینی، هۆكاره‌كه‌ی خراپی دۆخی ئابوری وڵاته‌كه‌یه. له‌گه‌ڵ نه‌بوونی سه‌قامگیری له به‌های دراوی نیشتیمانی و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی زۆری نرخه‌كان. ئه‌مه وایكرد ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیان، له تاران و شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران، بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان. له 28ی كانوونی یه‌كه‌می 2026، له بازاڕی گه‌وره‌ی تاران، چه‌ندین دوكان و فرۆشگا، وه‌ك به‌شێك له جووڵه‌ی مانگرتن و ناڕه‌زایی، درگای دوكان و فرۆشگانیان داخست. ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی به‌های ریال زۆر دابه‌زی و نرخی دۆلار زۆر به‌رزبوه‌وه، به‌مه‌ش بازاڕه‌كه تا راده‌یه‌كی زۆر، جووڵه‌ی بازرگانی تێدا وه‌ستا.
دواتر ناڕه‌زایه‌تییه‌كان په‌ره‌یان سه‌ند و گواسترانه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگا بازرگانییه‌كانی دیكه‌ی پایته‌خت و بازرگانه‌كان ده‌ڵێن به‌رده‌وامبوونی ئه‌م دۆخه ئابورییه، وا ده‌كات ئه‌وان مایه‌پووچ ده‌رچن. به‌ڵام هه‌نووكه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ته‌نها له بازاڕه‌كه یان بازاڕه بازرگانییه‌كاندا قه‌تیس و سنووردار نه‌بووه. به‌ڵكو درێژبووه‌ته‌وه بۆ نێو حه‌ره‌می زانكۆكان و چه‌ندین شاری دیكه‌ی ئێران، له‌وانه شیراز و ئه‌سفه‌هان.
8-كێن بكه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ناو بازاڕه‌كه؟
بكه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ناو بازاڕه گه‌وره‌كه‌ی تاران، تۆڕێكی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆجێی پێكده‌هێنن، رۆڵی ئه‌وان ته‌نها له بازرگانیدا كورت نابێته‌وه. به‌ڵكو به درێژایی مێژووی كۆن و نوێ، رۆڵی ئه‌وان كاریگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ندێكجاریش سیاسیشی هه‌بووه. ئه‌وانه ئه‌و بازرگانانه‌ن كه پێیانده‌وترێت بازاڕییه‌كان/ البازاریین، ئه‌وان بڕبڕه‌ی پشتی بازاڕهكهن و خاوه‌نی دوكانهكانن، جووڵه‌ی كڕین و دیاریكردنی نرخ ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن و ده‌سه‌ڵاتێكی ئابوری ته‌قلیدییان هه‌یه. هه‌ندێكیان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئێران، په‌یوه‌ستن به تۆڕی بازرگانی فراوانه‌وه و له ڕووی مێژووییه‌وه، رۆڵی دیار و به‌رچاویان له جووڵه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كاندا هه‌بووه.
جگه له‌وان، پیشه‌وه‌ران و خاوه‌ن پیشه كۆنه‌كانیش بوونیان هه‌یه، ئه‌مانه نوێنه‌ری لایه‌نی كه‌لتووری و به‌رهه‌مهێنانی بازاڕه‌كه ده‌كه‌ن، نه‌ك به ته‌نها لایه‌نی بازرگانی. سه‌ره‌ڕای ئه‌وان، كرێكاران و یاریده‌ده‌ره‌كانیش بوونیان هه‌یه كه پێكهاتوون له كارمه‌ندانی دوكانه‌كان و كرێكارانی عه‌مباركردن و گواستنه‌وه‌ی كاڵاكان و حهماڵهكان.
9-له نێوان ساڵانی 1978 و 1979 چی له بازاڕی گه‌وره‌ی تاران روویدا؟
له نێوان ساڵانی 1978 و 1979، بازاڕی گه‌وره‌ی تاران، رۆڵێكی گه‌وره و یه‌كلایكه‌ره‌وه‌ی له ره‌وتی رووداوه‌كان بینی كه بووه هۆی روخانی رژێمی شا و به‌رپابوونی شۆڕشی ئێرانی. ئه‌وه‌ی له بازاڕه‌كه‌دا روویدا، ورده‌كارییه‌كی ئابوری نه‌بوو، به‌ڵكو به‌شێكی زیندووی ناڕه‌زایه‌تییه به‌رفراوانه‌كان بوو.
ساڵی 1978 ئه‌م ناوه‌نده بازارگانییه، چووه رێزی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی دژ به رژێمی شای ئێران. ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی له‌و كاته‌دا، به سته‌م و زوڵمی سیاسی و جیاوازی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ڵاوسان و گه‌نده‌ڵی وه‌سفده‌كرا. بازاڕییه‌كان به خێرایی و له میانه‌ی مانگرتن و داخستنی به‌رفراوانی دوكان و فرۆشگا بازرگانییه‌كانی ناو بازاڕه‌كه، چوونه رێزی جووڵانه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كه.
مانگرتنه‌كان شتێكی ره‌مزی و هاكه‌زایی نه‌بوو، به‌ڵكو بووه هۆی په‌كخستنی شا ده‌مارێكی ئابوری شاره‌كه و راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی پایته‌خت دروستكرد. به تایبه‌تی دوای ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی له نێوان بازاڕییه‌كان و پیاوانی ئاینی به‌رپرسی مزگه‌وته‌كان و حسێنییهكانی ناو بازاڕه‌كه راگه‌یه‌نرا. ئه‌مه‌ش كارئاسانی بۆ گردبوونه‌وه و به‌گه‌ڕخستنی جه‌ماوه‌ری ئاسان كرد و ناڕه‌زایی ئابوری به‌سته‌وه به گوتاری ئاینی و سیاسی و بنكه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێزی به‌خشیه بزووتنه‌وه ناڕازییه‌كه.
له نێوان ساڵانی 1978 و 1979، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردن و به‌رده‌وامبوونی ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كان، بازاڕ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ داخرا. له‌گه‌ڵ چوونه ده‌ره‌وه‌ی شا له ئێران و سه‌ركه‌وتنی شۆڕش، بازاڕ ورده ورده كرایه‌وه.
10-ئایا ئه‌مڕۆ هیچ هاوپه‌یمانییه‌ك هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی 1978 هه‌یه؟
ئه‌وانه‌ی چاودێری دۆخی ئێران ده‌كه‌ن، كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌مڕۆدا، هاوپه‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له بازاڕی گه‌وره‌ی تاران و له ساڵی 1978 روویدا، نییه. به‌ڵام هه‌ندێك شتی بچووك و لاوه‌كی هه‌یه، بێ ئه‌وه‌ی بۆ ئاستی ئه‌و هاوپه‌یمانییه مێژووییه به‌رزببێته‌وه كه به‌شداربوو له روخاندنی رژێمی شا دا. ئاخر هاوپه‌یمانی ساڵی 1978، هاوپه‌یمانییه‌كی ناوازه و ریزپه‌ڕ بوو، چونكه بازرگانانی بازاڕه‌كه و پیاوانی ئاینی و چینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی نێو شاره‌كانی پێكه‌وه كۆكردبوه‌وه و یه‌ك ئامانجیان هه‌بوو: رووخاندنی شا.
به‌ڵام بارودۆخی ئه‌مڕۆ، ریشه‌یه‌كی زۆر جیاوازی هه‌یه، له‌وانه:
یه‌كه‌م: كه‌سایه‌تییه‌ك نییه بازرگانه‌كان له پشتییه‌وه به یه‌كگرتوویی راوه‌ستن.
دووه‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌كان لاوازن و سه‌رتاپاگیر نین، وه‌ك ئه‌وه‌ی ساڵی 1978 روویاندا.
سێیه‌م: پێگه‌ی پیاوانی ئاینی گۆڕاوه، ئه‌وان هه‌نووكه له هه‌مان پێگه‌ی ئۆپۆزسیۆنی ساڵی 1978 نین، به‌ڵكو بوونه‌ته به‌شێكی سه‌ره‌كی ده‌سه‌ڵات. له‌به‌ر ئه‌وه هاوپه‌یمانه مێژوییه‌كه‌ی نێوان بازاڕ و دامه‌زراوه ئاینییه‌كان، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشوو، هێشتا دروست نه‌بووه.
AM:11:16:06/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 536
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت