رووداوەکەی گوندی گرێزە چۆن روویدا و بکوژ بۆ چ مەبەستێک گەڕابووەوە کوردستان؟
وێستگەنیوز_
درەنگانی شەوی 19 لەسەر 20ی ئاداری 2025، لە گوندی گرێزەی قەزای سەیدسادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی کەسێک دایک و باوک و دوو خوشک و برایەکی خۆی کوشت، بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز، "بکوژەکە لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە بۆ ئەنجامدانی ئەو کوشتنە و رووداوەکە پلان بۆ داڕێژراو بووە".
بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز کە لە چەند سەرچاوەیەکەوە وەریگرتووە، تۆمەتبار بهشیر سالار محەمەد لهدایكبووی 1998 کە بكوژی خێزانەکەیە و ماوەیەکە لەگەڵ ژمارەیەک کەس لە بەریتانیا دەبینرێت کە لە مامۆستای ئایینی توندڕەو و هەڵهاتوو لە یاساکانی هەرێم پێکدێن.
بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز، لەلایەن ئەم چەند کەسەوە ئامۆژگاری ئایینی وەرگرتووە و چەندین جار خێزانەکەی ئاگادارکردووەتەوە کەبەپێی ئەو پەیڕاوەنە هەڵسوکەوت بکەن کەئەو بۆیان دادەنێت، تەنانەت لەگەڵ بەشێک لە کەسە نزیک و هاوڕێکانی قسەی نەکردووە و پەیوەندیی لەگەڵ پچڕاندوون.
ئامۆزایەکی ئەو بنەماڵەیە تاکید لە زانیارییەکانی وێستگەنیوز دەکاتەوە بە رۆژنامەنوسانی رایگەیاند، "ئەم کوڕە لە حزبە ئیسلامییە توندڕەوەکان بووە و لە ئەوروپاش هەر پەیوەندی لەگەڵیاندا هەبووە".
باسی لەوەشکرد، "هیچ گرفتێکی تەندروستی نەبوو، بەڵام ماوەی دوو رۆژە گەڕاوەتەوە و زۆر بێدەنگ و وڕ بووە".
لای خۆشییەوە سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە "بەشیر سالار" هیچ راپۆرتێکی پزیشکی نەبووە کە باس لە خراپی باری دەروونی بکات.
هەروەها رەنج پشدەری، چالاکوانی کورد لە بەریتانیا رایگەیاندووە، "ئەو گەنجانەی لە تەمەنێکی کەمەوە دەچنە ئەوروپا ژمارەیەکی زۆریان تووشی گروپە توندرەوەکانی ئەوێ دەبن و کاریگەر دەبن پێیان".
لەبارەی رووداوەکەی شەوی رابردووی گرێزە ئەو چالاکوانە دەڵێت، "بەپێی زانیارییەکانم هۆکاری ئەو رووداوە دروستبوونی دەمەقاڵێ بووە لەنێوان باوک و کوڕەکە کە داوای لێکردووە ریشی کورت بکاتەوە، بەڵام ئەو پێی ناخۆش بووە، بۆیە رووداوەکە روویداوە".
شەوی رابردوو، بهشیر سالار، به چهكی جۆری كڵاشینكۆف دهستڕێژی له باوك و دایكی و دوو خوشك و برایهكی کرد و سەرجەمیانی كوشت و دواتر خۆشی كوشت.
كوژراوهكان پێكهاتووه له:
سالار محەمەد عهبدولكهریم لهدایكبووی 1970
نیهاد قادر ساڵح لهدایكبووی 1975
سیما سالار محەمەد لهدایكبووی 2005
سهههند سالار محەمەد لهدایكبووی 2015
یارا سالار محەمەد لهدایكبووی 2018
بهشیر سالار محەمەد لهدایكبووی 1998 (بكوژ)
PM:06:02:20/03/2025
ئهم بابهته 4176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت