راپۆرت.. لیستێکی دیاریکراوی کاندیدە ئافرەتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا

وێستگەنیوز_ 

کامیار پشتیوان ئەحمەد'ـی وەرگێڕ، کارێکی وەرگێڕانی بۆ راپۆرتێک لە ژێر ناونیشانی "لیستێکی دیاریکراوی کاندیدە ئافرەتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا" کردووە و تێیدا دەڵێت: "بۆ ئەو ئازیزانەی کە ئارەزوویان لە خوێندنەوەی بابەتی مێژوویی-سیاسی هەیە و حەز دەکەن سەبارەت بە ڕۆڵی ژنان لە کایەی سیاسیی-مێژوویی ئەمریکادا زیاتر بزانن ، سەرنجتان ڕادەکێشم بۆ ڕاپۆرتێکی سەنتەری CAWP کە تێیدا باسی ژیان و خەباتی ئەو ئافرەتانە دەکات کە بە درێژایی مێژوو لە ئەمریکادا خۆیان بەربژێرکردووە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری و جێگری سەرۆککۆماری و لە نێویشیاندا دوو نوێترین کاندیدی ئافرەت بۆ پۆستی سەرۆککۆماری هیلاری کلینتن و کامالا هاریس."

دەقی ڕاپۆرتەکە:

لیستێکی دیاریکراوی بەربژێرانی ئافرەت بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا

زۆر ژن هەبوونە کە ویستیان هەبووە بۆ بوون بە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ،  بەشێکیان سەرنجی خەڵکیان بۆ لای خۆیان ڕاکێشاوە چ وەک پێشەنگەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردن یاخود وەک ئەو بەربژێرێرانەی کە پێشبینی کراوە سەرکەوتوو بن یان وەک بەربژێری پارتە بچووکەکان کە پێگەیەکی جەماوەریی بەرچاویان هەبووە یان وەک بەربژێری یەدەگ کە بەشداریان لە هەڵبژاردنە نێوخۆییەکانی پارتە گەورەکان کردووە .  هیلاری کلینتن بوو بە یەکەم بەربژێری پارتی سەرەکی لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کە لە ساڵی ٢٠١٦دا بەرژێر کرا . کامالا هاریس بوو بە دووهەم ئافرەتی بەربژێرکراو و یەکەم ئافرەتی ڕەشپێست و یەکەم بەربژێری باشووری ئاسیایی  پارتی سەرەکی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کاتێک کە دەنگی پێویستی نوێنەرانی پارتەکەی بەدەست هێنا لە کۆنفرانسی دیموکراتی نیشتیمانی . کامالا هاریس توانی لە ساڵی ٢٠٢٠دا ببێت بە جێگری سەرۆک کۆمار . لە مێژووی ئەمریکادا سێ ئافرەت بەربژێر کراون بۆ ئەوەی ببن بە جێگری سەرۆککۆمار . کامالا هاریس لە لایەن پارتی دیموکراتەکانەوە لە ساڵی ٢٠٢٠دا ، سارا پاڵین لەلایەن پارتی کۆمارییەوە لە ساڵی ٢٠٠٨دا و گێرلادین فیرارۆ لەلایەن پارتی دیموکراتەوە لە ساڵی 1984دا . ئافرەتێکی دیکە بە ناوی فرانسێس سیسی فارێنسهۆڵد ناوی خرابووە ناوی پاڵێوراوانەوە بۆ پۆستی جێگری سەرۆککۆماری لە کۆنفرانسی دیموکراتی نیشتیمانی لە ساڵی ١٩٧٢ دا و   هەروەها تۆنی ناسان بەربژێری سەربەخۆی ساڵی ١٩٧٢ بۆ پۆستی جێگری سەرۆککۆماری بوو بە یەکەم ئافرەت کە بوو بە براوەی هەڵبژاردن بەهۆی ئەوەی کە دەنگدەرێکی پارتی کۆماری لە جیاتی دەنگ بدات بە بەربژێری پارتەکەی بەهەڵە دەنگی دابوو پێی . جێگەی ئاماژە پێدانە کە ئافرەتانی دیکە هەبوونە بە درێژایی مێژوو ناویان وەک بەربژێر تۆمار کراوە بۆ پۆستی جێگری سەرۆککۆماری ، بەڵام پشتگیری بەرفراوانیان بەدەستنەهێناوە .

بەربژێرانی سەرۆکایەتی

ئەم لیستە هەموو بەربژێرانی پۆستی سەرۆککۆماری  لەخۆدەگرێت کە دەست سەنتەری CAWP کەوتووە . ئەو ئافرەتانەی لەم لیستەدا ناویان هاتووە پێشەنگی مێژووی ئەمریکا بوونە و بەشداریان لە ڕاپرسیە نیشتیمانییەکان کردووە و نێوبانگیان پەیدا کردووە بەهۆی هێنانی دەنگی زۆرەوە .

ڤیکتۆریا کاڵفین ودهوڵ ( ١٨٧٢ )

یەکەم ئافرەتە کە بەربژێر بووە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری ، ودهوڵ بەربژێری پارتی مافی یەکسانیخوازی بووە . ڕکابەرەکانی وڵیسێس گرانتی کۆماری و هۆراک گریلی دیموکرات بووە . ودهوڵ لە شاری هۆمەری سەر بە ویلایەتی ئۆهایۆ لە دایکبووە لە ڕۆژی 23ی مانگی ئەیلولی ساڵی  ١٨٣٨ لە دایکبووە  . لەگەڵ خێزانەکەی بە مەبەستی ئەزموونکردنی ڕۆحانی گەشتی کردووە . ودهوڵ بۆ مافی ئافرەتان خەباتی کردووە و ڕۆژنامەیەکی تایبەت بە خۆی دامەزراندووە و هەروەها یەکەم ئافرەت بووە کە بووە بە خاوەنی کۆمپانیای وەبەرهێنان . ناوبراو لە ساڵی ١٩٢٧دا کۆچی دوایی کردووە .

بێلڤا ئان بەنێت لۆکوود ( لە نێوان ساڵانی ١٨٨٤ بۆ ١٨٨٨ ) 

لۆکوود بەربژێر بووە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری لە ژێر چەتری پارتی مافی یەکسانیخوازی لە ساڵی ١٨٨٤دا . بەربژێرە دیارەکانی هەڵبژاردنەکە گرۆڤەر  کلیڤلاندی دیموکرات و جەیمس جی بڵەینی کۆماری بوونە . لە ساڵی ١٨٨٨ دا کە ئەنجامی دەنگدان بڵاوکرایەوە  ، بێنجەمین هۆریسنی کۆماری هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بردەوە . لۆکوود لە ساڵی ١٨٣٠ لە شاری ڕۆیاڵتنی ویلایەتی نیویۆرک لە دایک بووە و خوێندنی لە کۆلێژی جینیس لە لیما و نیویۆرک و زانکۆی نیشتیمانی لە واشنتن تەواو کردووە . سوێندی یاسایی لە ساڵی ١٨٣٧دا لە لە سەندیکای پارێزەرانی واشنتن خواردووە  . لە ساڵی  ١٨٧٣دا ئەو یاسایەی داڕشت کە لە لایەن کۆنگرێسەوە تێپەڕێنرا بوو کە دانی بەوەدا دەنا کە ئافرەتان دەتوانن لەبەردەم دادگای باڵای ئەمریکادا  کاری پارێزەرایەتی ئەنجام بدەن . لۆکوود لە ساڵی ١٩٢٧ کۆچی دوایی کردووە .

مارگرێت جەیمس سمیز  ( ١٩٦٤ )

سمیز یەکەم ئافرەت بووە کە جێی بەربژێرێکی پیاوی گرتۆتەوە لە پارتێکی سەرەکیدا . سمیز توانی لە دەنگدانی نێوخۆیی پارتی کۆماریدا لە ویلایەتەکانی نیو هێمپشایەر و ئیڵیەنس و ماساچوسێتس و تێکساس و ئۆریگۆندا براوە بێت و جگە لەوەش بیست و حەوت دەنگی قۆناغی یەکەمی کۆنفرانسی نیشتیمانی کۆمارییەکان بەدەست بهێنێت و پاشان سمیز کشانەوەی خۆی لە کێبڕکێی کۆنفرانسی نیشتیمانی کۆمارییەکان ڕاگەیاند لە دوای قۆناغی یەکەمی  هەڵبژاردنی کۆنفرانسەکەوە . سمیز لە شاری سکۆهگانی ویلایەتی مەین لە دایک بووە لە ڕۆژی ١٤ی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٨٩٧ . سمیز قوتابخانەی شۆویگهانی تەواو کردووە و بۆ ماوەی دوو ساڵ کاری مامۆستایەتی لە قوتابخانەی سەرەتایدا ئەنجام داوە .لە ساڵی ١٩٤٠دا سمیز هەڵبژێردرا وەک ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ئەوەی جێگەی بەتاڵی هاوسەرەکەی لە ئەنجومەنەکەدا پڕ بکاتەوە . سمیز بۆ ماوەی چوار خول لە ئەنجوومەنەکەدا دەست بەکاربووە . لە ساڵی ١٩٤٨دا سمیز بۆ یەکەمجار بۆ سیناتۆری هەڵبژێردرا و پاشان سێ جاری دیکەش بۆ هەمان پۆست هەڵبژێردرایەوە . سمیز لە ساڵی ١٩٩٥دا کۆچی دوایی کردووە .

شیڕڵی ئانیتا چیشۆڵم ( ١٩٧٢ )

چیشۆڵم یەکەم ئافرەتی ئەفریقی-ئەمریکی بوو  کە دەنگی زۆرینەی پارتەکەی بەدەست هێنا بۆ ئەوەی بچێتە ناو کێبڕکێیی سەرۆککۆمارییەوە . لە تەواوی ئەمریکادا هەڵمەتی بانگەشەی ئەنجام دا و لە دوازدە هەڵبژاردنی نێوخۆییدا لە پێشدا بوو . شیڕڵی لە  شاری بڕۆکڵینی ویلایەتی نیویۆرک لە دایک بووە لە ڕۆژی ٣٠ مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٢٤دا . شیڕڵی دەرچووی کۆلێژی بڕۆکڵین بووە و خوێندنی ماستەری لە زانکۆی کۆڵۆمبیادا تەواو کردووە . چیشۆڵم لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکادا لە ساڵی ١٩٦٩ەوە بۆ ساڵی ١٩٨٣ خزمەتی کردووە  و شایەنی باسە کە یەکەم ئافرەتی ئەفریقی-ئەمریکی بووە کە لە کۆنگرێسدا خزمەتی کردووە . پێش خزمەتەکەی لە کۆنگرێسدا لە دەسەڵاتی یاسادانانی ئەمریکادا خزمەتی کردووە لە ساڵی ١٩٦٤ەوە بۆ ١٩٦٨   . چیشۆڵم مامۆستای قوتابخانە و بەڕێوەبەری سەنتەری سەرپەرشتی منداڵان بووە و لە ساڵی ٢٠٠٥  کۆچی دوایی کردووە . 

پاستی تێکمۆتۆ مینک ( ١٩٧٢ )

مینک یەکەم ئافرەت بووە کە بنەچەیەکی ڕەنگاوڕەنگی هەبووە بۆ خزمەتکردن لە کۆنگرێس ، وەک بەربژێری دژە جەنگ بەربژێر بووە له هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی شاری ئۆریجنی پارتی دیموکراتدا ، کە لەو هەڵبژاردنەدا دوو لە سەدی دەنگەکانی بەدەستهێناوە . مینک لە ئەنجوومەنی یاسادانانی ویلایەتی هاوای خزمەتی کردووە پێش بردنەوەی کورسیەک لە کۆنگرێسی ئەمریکادا لە ساڵی ١٩٦٤دا و هەروەها لە ساڵی ١٩٦٥ەوە تا ساڵی  ١٩٧٧ خزمەتی کردووە  . مینک وەک یاریدەدەری سکرتێری ویلایەتەکەی بۆ کاروباری دەریاوانی ژینگەزانی نێودەوڵەتی و کاروباری زانستی خزمەتی کردووە و هەروەها سەرکردایەتی جوڵانەوەی کرداری دیموکراتانەی ئەمریکییەکانی کردووە و ئەندامی ئەنجوومەنی باژێڕوانی شاری هۆنۆلولو بووە  پێش ئەوەی کە هەڵبژاردنێکی تایبەت بباتەوە و پاشان بگەڕێتەوە بۆ کۆنگرێس لە ساڵی ١٩٩٠دا و لە خزمەتەکانی لە کۆنگرێس بەردەوام بوو تا مردنی لە ساڵی ٢٠٠٢دا .

ئێلین ماککۆرماک ( ١٩٧٦ - ١٩٨٠ )

ماککۆرماک بەشداری لە بیست هەڵبژاردنی نێوخۆیی کێبڕکێی سەرۆکایەتی کردووە لە نێو پارتی دیموکراتدا لە ساڵی ١٩٧٦ەوە  و وەک بەربژێرێک ناوی دەرکرد کە خەباتی دەکرد دژ بە کردەی منداڵ لەباربردن . ماککۆمارک لە هەڵبژاردنێکی نێوخۆییدا بیست دەنگی بەدەست هێنا . ماککۆمارک یەکەم ئافرەت بوو کە لێوەشاوەیی بۆ پۆستی هاوتاکردنی ئابووری فیدڕاڵی و   پۆستی خزمەتگوزاری پاراستنی نهێنی هەبووە . لە ساڵی  ١٩٨٠دا ، ناوبراو بەربژێر بووە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری لە ژێر چەتری پارتی مافی ژیانکردن کە تێیدا زیاد لە ٣٠٠،٠٠٠ دەنگی بەدەستهێنا تەنها لە سێ ویلایەتدا .

سۆنیا جۆنسن ( ١٩٨٤ )

جۆنسن بەربژێری پارتی شارستانی بوو کە ٧٠،٠٠٠ دەنگی بەدەست هێنا .

پاتریکی سکرۆیدەر ( ١٩٨٨ )

سکرۆیدەر دیموکرات بوو ، کاتی خۆئامادەکردنی بۆ بەربژێربوونی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری ، بە بەردەوامی لێدوانی دەدا . بەڵام پێش هەڵبژاردنی نێوخۆیی پارتەکەی لە کێبڕکێ کشایەوە لەبەر ئەوەی داهاتی پێویستی نەبوو بۆ هەڵمەتی بانگەشەکەی . سکرۆیدەر لە شاری پۆرتلاندی ویلایەتی ئۆریجن لە دایک بووە . سکرۆیدەر بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی مینیسۆتا بەدەست هێناوە . سکرۆیدەر ڕۆشتۆتە بەشی یاسا لە زانکۆی هارڤارد و لە ساڵی ١٩٦٤دا زانکۆی تەواو کردووە و پاشان دەستی بە کاری پارێزەرایەتی کردووە لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ وەک پارێزەری مەیدانی ڕێکخراوی پەیوەندی نیشتیمانی کرێکاری بۆ ماوەی دوو ساڵ و هەروەها دواتر دەستی کرد بە کاری پارێزەرایەتی تایبەتی . لە ساڵی ١٩٧٣دا  بەشداری لە یەکەم ڕکابەری سیاسییدا کرد بۆ ڕکابەرایەتی سەرۆکی ئەوکاتی ناوچەی کۆلۆرادۆ لە کۆنگرێسدا . بە جیاوازییەکی کەمەوە هەڵبژاردنەکەی بردەوە و لە ئەنجامدا بیست و چوار ساڵ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا خزمەتی کرد . سکرۆیدەر چالاکوانی دژە جەنگی ڤێتنام بووە . ناوبراو لە ڕێکخراوی کۆنگرەی قەوقاز بۆ کێشەکانی ئافرەت خزمەتی کردووە . پاش جێهێشتنی کۆنگرێس بوو بە سەرۆکی دەزگای پەخشی ئەمریکا . کە دەزگایەک بوو تایبەت بە وەشانی کتێب .

لینۆرا فوڵانی ( ١٩٨٨ - ١٩٢٢ )

ئەندامی پارتی هاوپەیمانی نوێ بووە . دوو جار بەربژێر بووە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری .

ئیلیزابێز هانفۆرد دۆڵ ( ٢٠٠٠ )

لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٩٩ ، ئێلیزابێز هارفۆرد دۆڵ پۆستی ڕێکخراوی خاچی ئەمریکی وەرگرت . لە ساڵی ١٩٩١ەوە ئەو پۆستەی هەبوو  تا ئەوکاتەی کە بڕیاری دا خۆی بەربژێر بکات بۆ پۆستی سەرۆککۆماری . دۆڵ بڕیاریدا لە کێبڕکێکە بکشێتەوە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٩٩دا . لە کاتی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی ساڵی ١٩٩٦دا دۆڵ وازی لە کاروبای دەزگای خاچی سوور هێنا بۆ ئەوەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بکات لەگەڵ هاوسەرەکەی ( سیناتۆر ڕۆبێرت دۆڵ ) . ناوبراو لە دوو کابینەدا خودان پۆست بووە چ وەک سکرتێری کاروباری گواستنەوە ( ١٩٣٧ - ١٩٨٧ ) و وەک سکرتێری کاروباری کرێکاران ( ١٩٨٨ - ١٩٩١ ) . دۆڵ وەک هاوکار لە کۆشکی سپیدا لە ژێر ئیدارەی جۆنسن  ڕێگاندا کاری کردووە و بەربژێری سەرۆک نیکسن بووە بۆ دەزگای کۆمسیۆنی بازرگانی فیدڕاڵی . ناوبراو کاروبارەکانی ئیدارەی ڕێگانی جێهێشت بۆ کارکردن بۆ هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی هاوسەرەکەی . دۆڵ کرا بە سکرتێری کاروباری کرێکاران لەلایەن سەرۆک بوشەوە . دۆڵ بە سیناتۆری ویلایەتی North carolina دیاری کرا لە ساڵی ٢٠٠٢دا  .

کارۆڵ مۆسڵی براون ( ٢٠٠٤ )

کارۆڵ مۆسڵی براونی باڵیۆز یەکێک بوو لەو دە بەربژێرەی  پارتی دیموکرات کە لە پێشبڕکێدا بوونە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری . براون لە شاری شیکاگۆی ویلایەتی ئیڵینیۆس لە ڕۆژی شازدەی مانگی ئابی ساڵی ١٩٤٧دا لە دایکبووە . ناوبراو زانکۆی ئیلینیۆسی ویلایەتی شیکاگۆی تەواو کردووە لە ساڵی ١٩٦٨دا و بڕوانامەی بەشی یاسای بەدەستهێناوە لە زانکۆی شیکاگۆ لە  ساڵی ١٩٢٧دا  . ناوبراو پارێزەر و یەک خول سیناتۆری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە ( ١٩٩٢ - ١٩٨٨ )  . ناوبراو یەکەم ئافرەتی ئەفریقی ئەمریکی بووە کە لە ئەنجوومەنی سیناتۆری ئەمریکادا خزمەتی کردووە . براون لە ساڵی ١٩٩٩ لە لایەن سەرۆک بیڵەوە کرا بە سەرکونسوڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نویزیلەندا . براون لە سەرەتاکانی ژیانی سیاسییدا نوێنەرایەتی ویلایەتی ئیلینیۆسی کردووە  .

کینسیا مکنی ( ٢٠٠٨ )

مکنی بەربژێری پارتی سەوز بووە بۆ کێبڕکێی سەرۆککۆماری لە ساڵی ٢٠٠٨دا  . مکنی هاوشان لەگەڵ هاوبەشەکەی کە ڕۆزا کڵێمنت بوو لە هەڵبژاردنی گشتیدا  لە ٣٠ ویلایەت و زۆنی کۆڵۆمبیا بەشداریان کرد  . هەردوو بەربژێر توانیان ٪٠.١٢ی دەنگەکان بەدەست بێنن . پێش خۆبەربژێرکردنی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری ، مکنی بۆ شەش خول لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا خزمەتی کردووە و نوێنەرایەتی ویلایەتی جۆرجیای کردووە لە ئەنجومەنەکەدا ( ١٩٩٣ - ٢٠٠٣  ، ٢٠٠٥ - ٢٠٠٧ )   ، پێش ماوەی سەرۆکایەتیەکەی لە  کۆنگرێسدا مکنی وەک مامۆستای ئامادەیی و پاشان وەک پڕۆفیسۆری زانکۆ کاری کردووە .

میشێڵ باکمان ( ٢٠١٢ )

باکمان بەربژێری نێوخۆیی پارتی کۆماری بوو بۆ پۆستی  سەرۆککۆماری . باکمان توانی کە لە زۆنی ئەیمسدا لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠١١ براوە بێت بەڵام پاش شکستێکی بێهیواکەر لە زۆنی ئایۆوا لە پێشبڕکێ کشایەوە . باکمان نوێنەرایەتی شەش گەورەشاری ویلایەتی مینیسۆتای کردووە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە بۆ ساڵی ٢٠١٥ و هەر لەو میانەدا باکمان ( پارتی چا )ی دروستکرد . باکمان یەکەم ئافرەت بوو لە پارتی کۆماری لە ویلایەتی مینیسۆتا کە بەربژێر بێت بۆ کۆنگرێس لە ساڵی ٢٠٠٦دا پاش خزمەتکردنی لە ئەنجوومەنی سیناتۆری ویلایەتەکەدا لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە بۆ ٢٠٠٦  . باکمان زانکۆی وینۆنای تەواو کردووە و بەشی یاسای لە زانکۆی ئۆراڵ ڕۆبێرت خوێندووە . ناوبراو لە ناوەندی داهاتی ناوخۆیی کاری کردووە وەک پارێزەری بەشی باج تا ئەوکاتەی کە واز لە کارەکەی دێنێت و دەبێت بە خانمی ماڵ  .

جیڵ ستاین ( ٢٠٠٨ ٫ ٢٠١٦ )

ستاین بەربژێری پارتی سەوز بووە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری لە ساڵی ٢٠١٢ و ساڵی ٢٠١٦دا . لە ساڵی ٢٠١٢دا ، ستین ٪٠.١٦ی دەنگەکانی لە هەڵبژاردنی گشتیدا بەدەستهێنا و لە ساڵی ٢٠١٦دا ٪١.١ی دەنگەکانی هەڵبژاردنی گشتی بەدەست هێنا  . ستین دەرچووی زانکۆی هارڤارد و کۆلێژی پزیشکی زانکۆی هارڤارد بووە و چارەسارکاری فیزیکی بووە بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ . پێشتر ستاین بەربژێرێکی شکستخواردوو بووە بۆ هەڵبژاردنی شارەداری ماساشوتس لە ساڵی٢٠٠٢ و ساڵی ٢٠١٠ لە ژێر چەتری پارتی پەلکەزێڕینەی سەوز و هەروەها شکستیشی هێناوە لە بەربژێربوونی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی شاری ماساشوتس و پۆستی بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی شاری ماساشوتس لە ساڵی ٢٠٠٦دا . 

هیلاری ڕۆدهام کلینتن ( ٢٠٠٨ ٫ ٢٠١٦ )

هیلاری دەرچووی کۆلێژی وێڵسڵی و بەشی یاسا بووە لە زانکۆی یاڵ . هیلاری ئەندامی ستافی لیژنەی دادوەری ئەنجوومەنی نوێنەران بووە و پاش چوونی بۆ ئارکاسناس نووسینگەی قازانج نەویستی یاسایی کردەوە بۆ خزمەتکردن بە چینی هەژار و پاشان لە لایەن سەرۆک کارتەرەوە کرا بە سەرۆکی دەزگای خزمەتگوزاری یاسایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا . هیلاری کاری لەسەر چاکسازی کردن کردووەتەوە لە کەرتی پەروەردە لە ویلایەتی ئارکانساس و لە بۆردە نیشتیمانییەکان بۆ بەرگریکردن لە منداڵان کاری کردووە  و ئەندامی هەڵمەتی پارێزگاریکردن لە منداڵان بووە و لە وۆرکشۆپی تەلەڤزیۆنی منداڵان کاری کردووە . لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا بەردەوام بووە لە پیشەی پارێزەرایەتیەکەی لە کۆمپانیەکەیدا و هەمیشە کاری بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی بەشداریکردنی ئافرەتان کردووە لە کۆمسۆنی کۆمەڵەی پارێزەرانی ئەمریکادا . لە ساڵی ٢٠٠٠دا بەربژێر کرا بۆ سیناتۆری لە ویلایەتی نیویۆرکدا و پاشان دووبارە هەڵبژێردرایەوە بۆ هەمان پۆست لە ساڵی ٢٠٠٦دا  . هیلاری هاوسەری سەرۆکی  پێشوو بیڵ کڵینتە . ناوبراو بەربژێری هەڵبژاردنی نێوخۆیی پارتی دیموکرات بووە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری لە ساڵی ٢٠٠٨دا کە تێیدا لە بەرامبەر سیانتۆر باراک ئۆبامادا شکستی هێنا . باراک ئۆباما هیلاری کلنتینی کرد به وەزیری دەرەوە لە کابینەکەیدا ، هیلاری لەم ئەرکەیدا بەردەوام بوو لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە بۆ ساڵی ٢٠١٣ . لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠١٥دا هیلاری خۆی وەک بەربژێر ناساند  لە هەڵبژاردنی ساڵی  ٢٠١٦ی کۆنفرانسی دیموکراتی نیشتیمانیدا .  لە مانگی تەموزی ساڵی ٢٠١٦دا کلینتن بوو بە یەکەم ئافرەت کە بەربژێر بوو لە پارتێکی سەرەکیدا بۆ پۆستی سەرۆککۆماری .

کارڵی فیۆرینا ( ٢٠١٦ )

فیۆرینا دەرچووی زانکۆی ستانفۆرد و قوتابخانەی ڕۆبێرت سمیزی بازرگانی بووە لە زانکۆی ماریلاند و هەروەها دەرچووی کۆلێژی پارک و قوتابخانەی سڵوان ئێم ئای تی کارگێڕی بووە . لە ساڵی ١٩٩٩ فیۆرینا بوو بە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای هێوڵێت پاکارد . پاش دەستلەکارکێشانەوەی لە ئەرکەکەی لە کۆمپانیاکە ، فیۆرینا لە چەند ئەرکێکی ڕاوێژکاری و ستراتیژزانی خزمەتی کردووە چ  بۆ حکومەتی ناوەندی یان حکومەتە نامەرکەزیەکان و لە چەند پڕۆژەیەکی خێرخوازی و قازانجنەویست کاری کردووە و هەروەها ڕاوێژکاری سیناتۆری کۆماری جۆن مەکین بووە لە هەڵبژاردنی ٢٠٠٨دا . لە ساڵی ٢٠١٠دا فیۆرینا توانی ببێت بە براوەی پێشبڕکێی ناوخۆیی پارتی کۆماری بۆ سیناتۆری ویلایەتی کالیفۆرنیا بەڵام هەڵبژاردنی گشتی دۆڕاند بە ڕکابەرە دیموکراتەکەی باڕبارا بۆکسەر . فیۆرینا سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی کارڵی فیۆرینایە . لە ڕۆژی چواری مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٥دا بەربژێربوونی خۆی ڕاگەیاند بۆ پێشبڕکێی ناوخۆیی پارتی کۆماری  و پاشان له کێبڕکێکە کشایەوە پاش ئەوەی کە ئەنجامێکی خراپی بەدەستهێنا لە زۆنی ئایۆوا و نیوهێمپشایەردا .

تولسی گابارد (٢٠٢٠ )

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ( تولسی گابارد ) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا خزمەتی کردووە لە ساڵی ٢٠١٣ەوە  . گابارد یەکەم ئەندامی هیندوو بووە و یەکێک بووە لە یەکەمین ئەو ئافرەتانەی کە شەڕکەری دێرین بووە و لە  کۆنگرێسدا خزمەتی کردووە . پێش ئەوەی کە ببێت بە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ئەنجوومەنی شاری هۆنۆلولو خزمەتی کردووە لە ساڵی ٢٠١١ەوە بۆ ساڵی ٢٠١٢  و هەروەها لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ویلایەتی هاوای خزمەتی کردووە لە ساڵی ٢٠٠٢ەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٤  . کاتێک بۆ یەکەم جار بەربژێرکرا بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی ویلایەتی هاوای تەمەنی بیست و یەک ساڵ بوو و گەنجترین یاسادانەر بوو کە لە مێژووی ویلایەتی هاوایدا بەربژێر بکرێ و هەروەها گەنجترین ئافرەت بووە کە بەربژێر بکرێ لە چوارچێوەی دەسەڵاتی یاسادانانی ویلایەتێکی ئەمریکیدا.

کریستین گلیبراند ( ٢٠٢٠ ) 

سیناتۆر کریستین گلیبراند ( سیناتۆری دیموکراتی ویلایەتی نیویۆرک ) هەڵبژێردرا وەک سیناتۆر لە مانگی  کانوونی دووهەمی  ساڵی  ٢٠٠٩ و پاشان دووبارە هەڵبژێردرایەوە لە ساڵەکانی ٢٠١٠ ، ٢٠١٢ و ساڵی ٢٠١٨دا  . پێش ئەوەی کە بەربژێر بکرێت بۆ سیناتۆری  گلیبراند نوێنەرایەتی کۆنگرەی بیستەهەمی زۆنی نیویۆرکی کرد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٩  . پێش ئەزموونی کۆنگرەکەکانی ، گلیبراند وەک پارێزەر لە کەرتی تایبەت و گشتیدا کاری کردووە وەک کونسوڵی یاسایی لە بەشی پەرەپێدان و گەشەپێدانی شارەکان و دادنووسی تانەدانەکانی دادگاکان بووە .

کامالا هاریس (٢٠٢٠ - ٢٠٢٤)

بەڕێز جێگری سەرۆککۆمار کامالا هاریسی دیموکرات یەکەم ئافرەت و یەکەم ڕەشپێست و یەکەم ئاسیاییە کە ببێت بە جێگری سەرۆککۆمار لە مانگی کانوونی دووهەمی ساڵی ٢٠٢١ەوە . کامالا هاریس نوێنەرایەتی ویلایەتی کالیفۆرنیای کردووە لە ئەنجوومەنی سیناتۆری ئەمریکادا لە مانگی کانوونی دووهەمی ساڵی ٢٠١٧ەوە بۆ مانگی کانوونی دووهەمی ساڵی ٢٠٢١ کە لە وێدا بوو بە یەکەم ئافرەتی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و دووهەم ئافرەتی ڕەشپێست کە خزمەتی کردووە لە ئەنجوومەنی سیناتۆری ئەمریکادا. هاریس پارێزەری مەیدانی ویلایەتی سان فرانسیسکۆ بووە لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە بۆ ساڵی ٢٠١١ و داواکاری گشتی ویلایەتی کالیفۆرنیا بووە  لە ساڵی ٢٠١١ەوە بۆ ساڵی ٢٠١٧  کە یەکەم ئافرەتی ڕەشپێست بووە کە لە سەرانسەری ویلایەتی کالیفۆرنیادا دەنگ بەدەست بهێنێت . هاریس بەربژێری هەڵبژاردنی نێوخۆیی پارتی دیموکرات بووە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری لە ساڵی ٢٠٢٠دا و پێش ئەوەی کە هەڵبژاردنەکە بکرێت لە پێشبڕکێکە کشاوەتەوە . لە ساڵی ٢٠٢٤دا ، بەربژێربوونی خۆی ڕاگەیاند لە مانگی تەمووزی ساڵی ٢٠٢٤دا  لە کاتێکدا کە سەرۆک جۆ بایدن لە خۆبەربژێرکردن کشایەوە و ڕاستەوخۆ کامالا هاریسی پێشنیار کرد بۆی ببێت بە بەربژێری پارتی دیموکرات و پاشان هاریس دەنگی پێویستی بەدەستهێنا لە هەڵبژاردنی نێوخۆیی پارتی دیموکراتدا لە ڕۆژی شەشی مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢٤دا .

ئێلیزابێز وارن  ( ٢٠٢٠ )

سیناتۆر ئێلیزابێز وارن هەڵبژێردرا وەک سیناتۆر لە ساڵی ٢٠١٢دا و دووبارە هەڵبژێردرایەوە لە ساڵی ٢٠١٦دا . پێش ئەوەی کە هەڵببژێردرێت بۆ ئەنجوومەنی سیناتۆری ، وارن وەک چاودێری پانێڵەکانی کۆنگرێس هەڵبژێردرا و ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لە دروستکردنی پاراستنی دارایی بەکاربەران  و وەک پڕۆفیسۆری یاسایی بۆ ماوەی سی ساڵ خزمەتی کردووە کە نزیکەی بیست ساڵی خزمەتەکەی لە بەشی یاسای زانکۆی هارڤارد بووە .

ماریان ویڵەمسن (٢٠٢٠ - ٢٠٢٤)

ویڵەمسن هونەرمەند ، وانەبێژ و چالاکوان بووە و پڕۆژەی خۆراکی فریشتەکانی ڕاگەیاندووە کە پڕۆژەیەک بووە بۆ گەیاندنی خۆراکی دیلیڤەری بەو کەسانەی کە بەهۆی نەخۆشی ئایدزەوە لەماڵ ماونەتەوە یاخود ئەو کەسانەی کە نەخۆشی کوشندەی دیکەیان هەبووە و هەروەها پڕۆژەی هاوپەیمانی ئاشتیخوازیشی ڕاگەیاندووە کە پڕۆژەیەکی قازانجنەویستی بواری پەروەردەیی بووە کە کاریان بۆ دروستکردنی پڕۆژەی ئاشتیخوازانە کردووە . ویڵمسن ویستی خۆی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی نێوخویی پارتی دیموکرات بۆ پۆستی سەرۆککۆماری ڕاگەیاندووە لە مانگی کانوونی دووهەمی ساڵی ٢٠١٩ بەڵام کۆتایی بە هەڵمەتی بانگەشەکەی هێنا لە ڕۆژی دەی مانگی کانوونی دووهەمی ساڵی ٢٠٢٠ پێش ئەوەی کە بەشداری لە ڕکابەریە نێوخۆییەکانی پارتەکەی بکات . لە ساڵی ٢٠١٤دا لە خۆبەربژێرکردنی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی ویلایەتی کالیفۆرنیا شکستی هێنا .

ئامی کڵۆبوچار ( ٢٠٢٠ )

سیناتۆر ئامی کڵۆچوباری دیموکرات لە ئەنجوومەنی سیناتۆری ئەمریکا خزمەتی کردووە لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە . کڵۆبوچار یەکەم ئافرەت بووەکە بەربژێر بکرێت بۆ ئەنجوومەنی سیناتۆری لە ویلایەتی مینیسۆتا . ناوبراو دەرچووی زانکۆی یاڵ و بەشی یاسای زانکۆی شیکاگۆ بووە . کڵۆبوچار پارێزەری کۆمپانیاکان بووە پێش ئەوەی کاری ئیداری بکات . 

جۆ جۆرگنسن ( ٢٠٢٠ )

جۆگرسن بەربژێری پارتی ئازادیخواز بووە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری لە ساڵی ٢٠٢٠دا . لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی هەر پەنجا ویلایەتەکە و زۆنی کۆڵۆمبیا بەشداری کردووە . جۆرگنسن دکتۆراکەی لە دەرنوونزانی ڕێکخراوەیی بەدەستهێناوە لە ساڵی ٢٠٠٢دا و هەروەها وانەبێژی دەروونزانی بووە لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە . پێش ئەوەی وانەبێژ بێ لە بواری بازاڕگەری و ڕاوێژکاری بازرگانی خوێندوویەتی . جۆرگنسن بەربژێری پارتی ئازادیخوازی بووە بۆ پۆستی جێگری سەرۆککۆماری لە ساڵی ١٩٩٦  و بەربژێری هەمان پارت بووە بۆ کۆنگرەی ویلایەتی باشووری کارۆلاینا لە ساڵی ١٩٩٢ .

نیکی هەیڵی ( ٢٠٢٤ )

هەیڵی لەم دواییەنەدا باڵیۆزی نەوەتە یەکگرتووەکان بووە لە مانگی کانوونی دووهەمی ساڵی ٢٠١٧ەوە بۆ مانگی کانوونی دووهەمی ساڵی ٢٠١٨ . پێش ئەوەی کە بکرێت بە باڵیۆز لەلایەن سەرۆک تڕەمپەوە ، هەیڵی وەک یەکەم ئافرەت سەرۆکایەتی ویلایەتی کارۆلاینیای باشووری کردووە لە ساڵی ٢٠١١ەوە بۆ ساڵی ٢٠١٧  . هەیڵی کە هاوڵاتیەکی هندی-ئەمریکییه یەکەم ئافرەتی ئاسیایی-ئەمریکایی بووە کە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی کارۆلاینای باشوور خزمەتی کردووە لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە بۆ ساڵی ٢٠١١ .

بەربژێرەکانی جێگری سەرۆککۆماری

ئەم لیستە هەموو ئەو ئافرەتانەی تێدا باس کراوە کە دەست سەنتەری CAWP کەوتوون کە  خۆیانبەربژێر کردووە بۆ پۆستی جێگری سەرۆککۆماری و ئافرەتەکان بە لایەنی کەمەوە یەکێک لەم خاسیەتانەیان هەیە . یەکەمین ئەو ئافرەتانە بوونە کە بەرپرسیارێتیەکیان لە ئەستۆ گرتووە یان زیاد لە ١%ی دەنگی دەنگدانە گشتییەکانیان بەدەست هێناوە یان زیاد لە سەد دەنگیان لە هەڵبژاردنە نێوخۆییەکانی پارتە سەرەکیەکان بەدەست هێناوە  .

مارێیتا ستۆو ( ١٨٨٤ )

ستۆو بەربژێر بوو بۆ پۆستی جێگری سەرۆککۆماری لە ژێر چەتری پارتی مافی یەکسانیخوازی کە هاوشانی بێڵڤا ڵۆکوود بانگەشەی دەکرد لە ساڵی ١٨٨٤دا . ستۆو یەکەم ئافرەت بووە کە بەربژێر بێت بۆ پۆستی جێگری سەرۆککۆماری لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا .

لینا سپرینگس ( ١٩٢٤ ) 

سپرینگس یەکەم ئافرەت بووە کە ناوی تۆمارکرابێت بۆ بەربژێری لە هەڵبژاردنی نێوخۆیی پارتێکی سەرەکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا  . سپرینگس سەرۆکایەتی لیژنەی بڕوانامەکانی کردووە  لە کۆنفرانسی نیشتیمانی دیموکراتەکان و هەروەها دەنگێکی زۆری بۆ بەربژێر بوونی بۆ پۆستی جێگری سەرۆککۆماری بەدەست هێناوە .

چارڵۆتا سپێرس باس ( ١٩٥٢ )

باس یەکەم بەربژێری ئافرەتی ڕەشپێستی ئەمریکی بووە بۆ پۆستی جێگری سەرۆککۆماری لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا  . لە ژێر چەتری پارتی پێشکەوتووخوازی بەربژێر بووە کە کەمتر لە سەدا یەکی دەنگەکانی بەدەست هێنا  لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ساڵی ١٩٥٢دا .

فرانسس سیسی فارنسهۆڵد  ( ١٩٧٢ )

گلۆریا ستاینم کە هونەرمەند و چالاکوانێکی فێمینیست بووە ناوی فارنسهۆڵدی خستە ناوی بەربژێرەکانەوە بۆ پۆستی جێگری سەرۆککۆماری لە ساڵی ١٩٧٢ لە کۆنفرانسی نیشتیمانی دیموکراتەکاندا . فارنسهۆڵد یاسادانەری پێشووی ویلایەتی تێکساس بووە . فارنسهۆڵد لە هەڵبژارنەکە دووهەم بوو بە بەدەستهێنانی چوارسەد دەنگ .

تۆنی ناسان  ( ١٩٧٢ )

ناسانی ئازادیخواز مێژووی نووسیەوە وەک یەکەم ئافرەت کە لە دەنگدانی گشتیدا دەنگی پێویستی هێنا کە دەنگدەرێکی کۆماری لە ویلایەتی ڤێرچینیا دەنگی دا بە سەرۆک نیکسن بەڵام ئاماده نەبوو دەنگ بدات بە جێگری سەرۆککۆمار و ماریلاند سپیرۆ ئاگنیو و لە جیاتی ئەوە دەنگی دا بۆ تۆنی ناسان لە پارێزگای لەین لە ویلایەتی ئۆریجن .

لادۆنا هاریس ( ١٩٨٠ )

هاریس یەکەم بەربژێری ئافرەتی بە ڕەچەڵەک ئەمریکی ڕەسەنە کە بەربژێر بکرێت بۆ پۆستی جێگری سەرۆککۆماری لە پارتێکی سەرەکی ئەمریکادا . لە ژێر چەتری پارتی هاوڵاتیدا بەربژێر کرا کە تێیدا کەمتر لە سەدا یەکی دەنگدانی گشتی بەدەستهێنا لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ساڵی ١٩٨٠دا  .

گێراڵدن ئانی فێرارۆ ( ١٩٨٤ )

فێرارۆ یەکەم بەربژێری ئافرەت بووە بۆ پۆستی جێگری سەرۆککۆماری لە پارتێکی سەرەکی ئەمریکادا . ناوبراو لە ڕۆژی بیست و شەشی مانگی ئابی ساڵی ١٩٣٥ لە دایک بووە  لە شاری نیوبۆرگ لە ویلایەتی نیویۆرکدا و چووەتە کۆلێژی ماریماونت مانهاتن و بەشی یاسای زانکۆی فۆردهام . لە ساڵی ١٩٧٨دا بوو بە براوەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و دواتر بۆ دوو خولی دیکە بەربژێر کرا .

ئێما وۆنگ مار ( ١٩٨٤ )

وۆنگ یەکەم ئافرەتی بەربژێری ئاسیایی-ئەمریکایی بووە بۆ پۆستی جێگری سەرۆک کۆماری لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا . مار لە ژێر چەتری پارتی ئاشتی و ئازادی بە هاوشانی لەگەڵ سۆنیا جۆنسندا بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجام داوە . هەردووکیان پێکەوە کەمتر لە سەدا یەکی دەنگدانی گشتیان بەدەست هێنا لە هەڵبژاردنی ساڵی ١٩٨٤ی سەرۆککۆماریدا .

وینۆنا لادوک  (١٩٩٦ - ٢٠٠٠ )

لادوک هاوشانی بەربژێری پارتی سەوز ڕاڵف نادر بەشداری هەڵبژاردنی کردووە لە هەردوو ساڵی ١٩٩٦ و ٢٠٠٠دا . لەگەڵ نادردا ٪٢.٧ی دەنگدانی گشتی بەدەست هێنا لە ساڵی ٢٠٠٠دا . ئەو دەنگەی کە لادوک بەدەستی هێنا زیاتر بوو لە دەنگی هەر ئافرەتێک کە لە پارتێکی ناسەرەکیدا خۆی بەربژێر کردبێت بۆ پۆستی جێگری سەرۆککۆماری . 

سارا پاڵین  ( ٢٠٠٨ )

پاڵین دووهەم بەربژێری ئافرەت بووە بۆ پۆستی جێگری  سەرۆکۆماری لە پارتێکی سەرەکیدا و یەکەم ئافرەتی بەربژێری کۆماری بووە بۆ پۆستی جێگری سەرۆککۆماری . پێش کۆنفرانسی نیشتیمانی کۆمارییەکان لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠٠٨دا ، پاڵین لە لایەن سیناتۆر جۆن مەکینەوە دیاری کرا وەک بەربژێری جێگری سەرۆککۆماری . پاڵین لە مانگی شوباتی ساڵی ١٩٦٤دا لە دایک بووە  . پاڵین کە لە لایەن مەکەینەوە دیاری کرا بۆ بەربژێری پۆستی جێگری سەرۆککۆماری سەرۆکی ویلایەتی ئالاسکا بوو و بۆ ماوەی دوو خول لە ئەنجوومەنی شارەداری واسیلا و ئالاسکا خزمەتی کردووە و هەروەها جێگای باسە کە پاڵین شکستی هێنا لە هەڵبژاردنی شارەداری لیوتێنانتدا لە ساڵی ٢٠٠٢دا پێش ئەوەی کە هەڵبژاردن بباتەوە وەک شارەدار لە ساڵی ٢٠٠٦دا کە لە سەرەتادا شکستی بە شارەداری ئێستای پارتی کۆماری هێنا لە هەڵبژاردنی نێوخۆییدا پاشان شکستیشی بە شارەدارێکی پێشووی پارتی دیموکرات هێنا لە هەڵبژاردنی گشتیدا .

کامالا هاریس ( ٢٠٢٠ )

هاریس سێهەم بەربژێری ئافرەتی پۆستی جێگری سەرۆککۆماری بووە لە پارتێکی سەرەکی ئەمریکادا و یەکەم ئافرەتی فرە نەژاد و یەکەم ئافرەتی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیایی و یەکەم ئافرەتی ڕەشپێستە بەربژێر بکرێت بۆ پۆستی جێگری سەرۆککۆماری . لە ڕۆژی یانزەی مانگی سێی ساڵی ٢٠٢٠  هەڵبژاردنی بردەوە . جۆ بایدنی سەرۆکی پێشوو هاریسی هەڵبژارد وەک بەربژێری جێگری سەرۆککۆماری لە پێش هەڵبژاردنی کۆنفرانسی نیشتیمانی دیموکراتەکان لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢٠دا . هاریس لە ڕۆژی بیستی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٦٤دا لە دایک بووە  . هاریس دوای ئەوەی کە خۆی بەربژێر کرد بۆ پۆستی سەرۆککۆماری لە هەڵبژاردنی نێوخۆیی پارتی دیموکراتدا لە ساڵی ٢٠٢٠دا بڕیار درا بەربژێر بکرێ بۆ  پۆستی جێگری سەرۆککۆماری جێگەی ئاماژە پێدانیشە کە پێش یەکەم دەنگدانی نێوخۆیی لە هەڵبژاردنەکە کشایەوە . لە ساڵی  ٢٠١٦دا  هاریس یەکەم ئافرەتی فرەنەژاد بوو کە هەڵبژێردرا بۆ پۆستی سیناتۆری لە ویلایەتی کالیفۆرنیادا و هەروەها یەکەم ئافرەتی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیایی و دووهەم ئافرەتی ڕەشپێست بووە لە ئەنجوومەنی سیناتۆری ئەمریکادا .نوێترین کاری وەرگێڕانم

بۆ ئەو ئازیزانەی کە ئارەزوویان لە خوێندنەوەی بابەتی مێژوویی-سیاسی هەیە و حەز دەکەن سەبارەت بە ڕۆڵی ژنان لە کایەی سیاسیی-مێژوویی ئەمریکادا زیاتر بزانن ، سەرنجتان ڕادەکێشم بۆ ڕاپۆرتێکی سەنتەری CAWP کە تێیدا باسی ژیان و خەباتی ئەو ئافرەتانە دەکات کە بە درێژایی مێژوو لە ئەمریکادا خۆیان بەربژێرکردووە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری و جێگری سەرۆککۆماری و لە نێویشیاندا دوو نوێترین بەربژێری ئافرەت بۆ پۆستی سەرۆککۆماری هیلاری کلینتن و کامالا هاریس .

دەقی ڕاپۆرتەکە

باس یەکەم بەربژێری ئافرەتی ڕەشپێستی ئەمریکی بووە بۆ پۆستی جێگری سەرۆککۆماری لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا  . لە ژێر چەتری پارتی پێشکەوتووخوازی بەربژێر بووە کە کەمتر لە سەدا یەکی دەنگەکانی بەدەست هێنا   هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ساڵی ١٩٥٢دا .

فرانسس سیسی فارنسهۆڵد  ( ١٩٧٢ )

گلۆریا ستاینم کە هونەرمەند و چالاکوانێکی فێمینیست بووە ناوی فارنسهۆڵدی خستە ناوی بەربژێرەکانەوە بۆ پۆستی جێگری سەرۆککۆماری لە ساڵی ١٩٧٢ لە کۆنفرانسی نیشتیمانی دیموکراتەکاندا . فارنسهۆڵد یاسادانەری پێشووی ویلایەتی تێکساس بووە . فارنسهۆڵد لە هەڵبژارنەکە دووهەم بوو بە بەدەستهێنانی چوارسەد دەنگ .

تۆنی ناسان  ( ١٩٧٢ )

ناسانی ئازادیخواز مێژووی نووسیەوە وەک یەکەم ئافرەت کە لە دەنگدانی گشتیدا دەنگی پێویستی هێنا کە دەنگدەرێکی کۆماری لە ویلایەتی ڤێرچینیا دەنگی دا بە سەرۆک نیکسن بەڵام ئاماده نەبوو دەنگ بدات بە جێگری سەرۆککۆمار و ماریلاند سپیرۆ ئاگنیو و لە جیاتی ئەوە دەنگی دا بۆ تۆنی ناسان لە پارێزگای لەین لە ویلایەتی ئۆریجن .

لادۆنا هاریس ( ١٩٨٠ )

هاریس یەکەم بەربژێری ئافرەتی بە ڕەچەڵەک ئەمریکی ڕەسەنە کە بەربژێر بکرێت بۆ پۆستی جێگری سەرۆککۆماری لە پارتێکی سەرەکی ئەمریکادا . لە ژێر چەتری پارتی هاوڵاتیدا بەربژێر کرا کە تێیدا کەمتر لە سەدا یەکی دەنگدانی گشتی بەدەستهێنا لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ساڵی ١٩٨٠دا  .

گێراڵدن ئانی فێرارۆ ( ١٩٨٤ )

فێرارۆ یەکەم بەربژێری ئافرەت بووە بۆ پۆستی جێگری سەرۆککۆماری لە پارتێکی سەرەکی ئەمریکادا . ناوبراو لە ڕۆژی بیست و شەشی مانگی ئابی ساڵی ١٩٣٥ لە دایک بووە  لە شاری نیوبۆرگ لە ویلایەتی نیویۆرکدا و چووەتە کۆلێژی ماریماونت مانهاتن و بەشی یاسای زانکۆی فۆردهام . لە ساڵی ١٩٧٨دا بوو بە براوەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و دواتر بۆ دوو خولی دیکە بەربژێر کرا .

ئێما وۆنگ مار ( ١٩٨٤ )

وۆنگ یەکەم ئافرەتی بەربژێری ئاسیایی-ئەمریکایی بووە بۆ پۆستی جێگری سەرۆک کۆماری لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا . مار لە ژێر چەتری پارتی ئاشتی و ئازادی بە هاوشانی لەگەڵ سۆنیا جۆنسندا بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجام داوە . هەردووکیان پێکەوە کەمتر لە سەدا یەکی دەنگدانی گشتیان بەدەست هێنا لە هەڵبژاردنی ساڵی ١٩٨٤ی سەرۆککۆماریدا .

وینۆنا لادوک  (١٩٩٦ - ٢٠٠٠ )

لادوک هاوشانی بەربژێری پارتی سەوز ڕاڵف نادر بەشداری هەڵبژاردنی کردووە لە هەردوو ساڵی ١٩٩٦ و ٢٠٠٠دا . لەگەڵ نادردا ٪٢.٧ی دەنگدانی گشتی بەدەست هێنا لە ساڵی ٢٠٠٠دا . ئەو دەنگەی کە لادوک بەدەستی هێنا زیاتر بوو لە دەنگی هەر ئافرەتێک کە لە پارتێکی ناسەرەکیدا خۆی بەربژێر کردبێت بۆ پۆستی جێگری سەرۆککۆماری . 

سارا پاڵین  ( ٢٠٠٨ )

پاڵین دووهەم بەربژێری ئافرەت بووە بۆ پۆستی جێگری  سەرۆکۆماری لە پارتێکی سەرەکیدا و یەکەم ئافرەتی بەربژێری کۆماری بووە بۆ پۆستی جێگری سەرۆککۆماری . پێش کۆنفرانسی نیشتیمانی کۆمارییەکان لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠٠٨دا ، پاڵین لە لایەن سیناتۆر جۆن مەکینەوە دیاری کرا وەک بەربژێری جێگری سەرۆککۆماری . پاڵین لە مانگی شوباتی ساڵی ١٩٦٤دا لە دایک بووە  . پاڵین کە لە لایەن مەکەینەوە دیاری کرا بۆ بەربژێری پۆستی جێگری سەرۆککۆماری سەرۆکی ویلایەتی ئالاسکا بوو و بۆ ماوەی دوو خول لە ئەنجوومەنی شارەداری واسیلا و ئالاسکا خزمەتی کردووە و هەروەها جێگای باسە کە پاڵین شکستی هێنا لە هەڵبژاردنی شارەداری لیوتێنانتدا لە ساڵی ٢٠٠٢دا پێش ئەوەی کە هەڵبژاردن بباتەوە وەک شارەدار لە ساڵی ٢٠٠٦دا کە لە سەرەتادا شکستی بە شارەداری ئێستای پارتی کۆماری هێنا لە هەڵبژاردنی نێوخۆییدا پاشان شکستیشی بە شارەدارێکی پێشووی پارتی دیموکرات هێنا لە هەڵبژاردنی گشتیدا .

کامالا هاریس ( ٢٠٢٠ )

هاریس سێهەم بەربژێری ئافرەتی پۆستی جێگری سەرۆککۆماری بووە لە پارتێکی سەرەکی ئەمریکادا و یەکەم ئافرەتی فرە نەژاد و یەکەم ئافرەتی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیایی و یەکەم ئافرەتی ڕەشپێستە بەربژێر بکرێت بۆ پۆستی جێگری سەرۆککۆماری . لە ڕۆژی یانزەی مانگی سێی ساڵی ٢٠٢٠  هەڵبژاردنی بردەوە . جۆ بایدنی سەرۆکی پێشوو هاریسی هەڵبژارد وەک بەربژێری جێگری سەرۆککۆماری لە پێش هەڵبژاردنی کۆنفرانسی نیشتیمانی دیموکراتەکان لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢٠دا . هاریس لە ڕۆژی بیستی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٦٤دا لە دایک بووە  . هاریس دوای ئەوەی کە خۆی بەربژێر کرد بۆ پۆستی سەرۆککۆماری لە هەڵبژاردنی نێوخۆیی پارتی دیموکراتدا لە ساڵی ٢٠٢٠دا بڕیار درا بەربژێر بکرێ بۆ  پۆستی جێگری سەرۆککۆماری جێگەی ئاماژە پێدانیشە کە پێش یەکەم دەنگدانی نێوخۆیی لە هەڵبژاردنەکە کشایەوە . لە ساڵی  ٢٠١٦دا  هاریس یەکەم ئافرەتی فرەنەژاد بوو کە هەڵبژێردرا بۆ پۆستی سیناتۆری لە ویلایەتی کالیفۆرنیادا و هەروەها یەکەم ئافرەتی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیایی و دووهەم ئافرەتی ڕەشپێست بووە لە ئەنجوومەنی سیناتۆری ئەمریکادا.

وێنەی وەرگێڕ: کامیار پشتیوان ئەحمەد

PM:02:38:03/11/2024

ئه‌م بابه‌ته 468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو