شیرین عه‌بادی بۆ كه‌ناڵی ئه‌لحوره: ئیراده‌ی كۆمه‌ڵگای ئێرانی له سته‌م و سه‌ركوتكردنی رژێم به‌هێزتره
وێستگەنیوز-
شیرین عه‌بادی خانه‌مه به‌رهه‌ڵستكاری رژێمی ئێرانی، له چاوپێكه‌وتنێكیدا بۆ كه‌ناڵی ئه‌لحوره، ورده‌كاری دۆخی خراپی زیندانه‌كانی ئێران و نه‌بوونی ئازادی و خۆشگوزه‌رانی بۆ گه‌له‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات و پێیوایه: "ئیراده‌ی كۆمه‌ڵگای ئێرانی له سته‌م و سه‌ركوتكردنی رژێم به‌هێزتره".
شیرین له‌و گفتوگۆیه‌ی كه ناڵه‌كه له له‌نده‌ن له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامیداوه، باس له‌وه ده‌كات ئه‌گه‌رچی له ژیانیدا سه‌ختی زۆری بینیوه و كار و ئازادییه‌كانی سنوردار كرابوو، تا ده‌گات به دوورخستنه‌وه‌ی له وڵات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له كاروانی خه‌بات و تێكۆشانی "په‌شیمان نییه".
له‌م باره‌یه‌وه ئاماژه به ئه‌زموونی نێرگس محه‌مه‌دی ده‌دات كه له ئێستادا زیندانییه و ساڵی 2023 بووه خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی.
شیرین عه‌بادی یه‌كه‌م ژن بوو له مێژووی وڵاته‌كه‌یدا، پۆستی دادوه‌ری وه‌رگربگرێت و یه‌كه‌م ئێرانی بوو له ساڵی 2003، بووه هه‌ڵگری خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی و خاوه‌نی چه‌ندین نووسین و بڵاوكراوه‌ی یاسایی و مافی مرۆڤه.
تا ئه‌و كاته‌ی له ناوخۆی ئێران ده‌ژیا، به‌رگری له چه‌ندین دۆسێی مافی مرۆڤ كردووه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له دۆسێكانی تاوانكاری و دۆسێی نه‌ته‌وه‌یی كردووه و به‌ره‌نگاری هه‌مو ئه‌و ته‌حه‌دایانه بووه‌ته‌وه كه رژێمی ئێران، ده‌یخسته سه‌ر رێی تاكو نه‌توانێت پیشه‌كه‌ی ئه‌نجامبدات و ئازادییه‌كانی سنوردار ده‌كرد.
شیرن له ساڵی 2003، له‌و ژیاننامه كورته‌ی پێشكه‌شی لیژنه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی كردووه، ده‌ڵێت له ساڵی 1947 له شاری هه‌مه‌دان هاتووه‌ته دونیاوه، ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵ بووه، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی گواستوویانه‌ته‌وه بۆ تاران و تا پێش رۆشتنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ته‌واوی ژیانی له تاران به‌سه‌ر بردووه، له قوتابخانه و خوێندنگا و زانكۆكانی تاران‌دا خوێندوویه‌تی، ساڵی 1971 له زانكۆی تاران بڕوانامه‌ی دكتۆرای به‌ده‌ستهێناوه.
شیرین له سه‌روبه‌ندی به‌رپابوونی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، له سییه‌كانی ته‌مه‌نیدا بووه، له‌و كاته‌دا پشتگیری شۆڕشه‌ه‌ی كردووه. به‌ڵام دواتر دانبه‌وه‌داده‌نێت هه‌ڵه‌ی كردووه و ده‌ڵێت: "هه‌ڵوێستم ده‌رباره‌ی شۆڕشی ساڵی 1979 گۆڕی، هه‌مو هه‌وڵ و تواناكانی خۆم خسته‌گه‌ڕ تا قه‌ره‌بووی ئه‌و هه‌ڵه‌یه بكه‌مه‌وه كه له‌گه‌ڵ ملیۆنان كه‌سی دیكه ئه‌نجاممدا و پشتگیری خومه‌ینی-م كرد".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "سه‌روه‌ختێك من و نه‌وه‌كه‌ی من، به ده‌نگی به‌رز دروشمی بژی خومه‌ینی-مان ده‌وته‌وه، هه‌ڵه‌بووین. ئه‌وه‌ی له‌مڕۆدا رووده‌دات، ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵه‌یه بوو".
ئه‌و له‌سه‌ر وته‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت "له‌مڕۆدا پێویسته بوێری ئه‌وه‌مان هه‌بێت، به ده‌نگی به‌رز دان به هه‌ڵه‌ی خۆماندابنێین و هه‌وڵی باشتركردنی بارودۆخه‌كه بده‌ین كه خومه‌ینی و دوای ئه‌ویش عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵا، به‌سه‌ر گه‌لی ئێرانی‌دا سه‌پاندوویانه".
ئه‌م خانمه، رۆژانی دوای شۆڕشی ئێرانی بیرده‌كه‌وێته‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌و یاسا نوێیانه ده‌كات كه جیاكارییه‌كی گه‌وره‌ی دژ به ژنان تێدایه و له‌گه‌ڵ كه‌لتوری ئێرانیشدا ناگونجێت، له‌وانه بۆ نمونه سزای جه‌ڵد و بڕینی ده‌ست و به‌ردبارانكردن.
له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌و جۆره سزایانه، به‌و تووندوتیژییه‌ی له هه‌ناوی خۆیدا هه‌ڵیگرتووه، پێشتر له یاساكانمان و هه‌روه‌ها له كه‌لتووری گه‌له‌كه‌ماندا نه‌بوون، له‌و كاته‌وه به شێوه‌یه‌كی رۆژانه مافه‌كانی مرۆڤ پێشێلده‌كرێت".
عه‌بادی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی دوای شۆڕشی ،1979 ده‌ستوری ئێرانی گرته‌وه، به "سته‌مگه‌ریی ئاینی" ناویده‌بات، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م خاتوونه پارێزه‌ر و دادوه‌ره‌ی پێشووی ئێران، كاره‌كانی خۆی ته‌رخانكردووه بۆ به‌رگریكردن و باشتركردنی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران.
شیرین بارودۆخی ئازادی نێوان ئه‌مڕۆ و دوێنێ به‌راورد ده‌كات و ده‌ڵێت: "پێشتر فاكته‌ری خۆشگوزه‌رانی گه‌ل و ئازادی تاكه كه‌سی له ئێران زۆر باشتر بوو، به‌ڵام ئازادی سیاسی نه‌بوو. كه‌چی ئه‌مڕۆ نه ئازادی سیاسی، نه ئازادی تاكه كه‌سی و نه خۆشگوزه‌رانی هه‌یه.
لای ئه‌م چالاكوانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ، نمونه بۆ نه‌بوونی هه‌مو ئه‌وانه، به روونی له زیندانه‌كانی ئێران‌دا ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌رچی له كاتی شۆڕشدا، له خۆپشاندانه‌كان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی گه‌لی ئێران‌دا، ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌نجانمان كوژران. كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له‌مڕۆدا ده‌بینین زیندانه‌كان پڕن له ژن و پیاو كه داوای دیموكراسی ده‌كه‌ن و بارودۆخی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران باشتر نه‌بووه، چونكه رژێمی فه‌رمانڕه‌وا هه‌رگیز ئاماده نییه گوێ له ده‌نگی گه‌ل بگرێت".
شیرن له كاروانی خه‌بات و تێكۆشانیدا، له زیندانی "ئیڤین"ی به‌دناو زیندانیكراوه، هه‌مو نه‌یار و به‌رهه‌ڵستكاره سیاسییه‌كانی رژێم، له‌وێدا زیندانیكراون و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ به "سه‌نته‌ری ئه‌شكه‌نجه‌دان" له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌مو بارودۆخه خراپه‌ی زیندانه‌كه، شیرین ده‌ڵێت "له‌م زیندانه‌دا، ئاوی پاك بۆ خواردنه‌وه‌ی زیندانه‌كان دابینكراوه و تاڕاده‌یه‌ك له زیندانه‌كانی دیكه باشتره".
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: "له نزیك تاران و له شارۆچكه‌ی وارمین، زیندانێك هه‌یه ناوی قرتشك-ه، ئاوی پاكی بۆ خواردنه‌وه تێدا نییه. كه‌سی زیندانیكراو له‌سه‌ریه‌تی به پاره‌ی خۆی ئاوی خواردنه‌وه بكڕێت. هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌كی گشتی خواردن له زیندانه‌كان زۆر خراپه و رۆژ دوای رۆژ خراپتریش ده‌بێت، له زیندانه‌كاندا پاكوخاوێن و گرنگیدان به ته‌ندروستی، تا ئاستێكی زۆر سفره".
له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت:"راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن له زیندانه‌كاندا مێشووله‌ی سه‌ر جێگا بڵاوبووه‌ته‌وه، له ئه‌نجامدا سزای ئه‌و زیندانیانه‌درا كه ئه‌م راپۆرتانه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه بێ ئه‌وه‌ی بارودۆخی زیندانه‌كان چاكبكرێن. به پێچه‌وانه‌وه، رۆژانه به بیانوی نه‌بوونی بودجه‌ی حكومه‌ت، ژه‌مه‌كانی خواردن كه‌مده‌كرێته‌وه".
شیرین له به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "بۆ نموونه كاتێك كه‌سێك سه‌رپێچییه‌ك ده‌كات، مه‌فروزه پۆلیس ده‌ستگیری بكات، ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه رانه‌وه‌ستا، ده‌كرێت پۆلیس ته‌قه به هه‌وادا بكات، ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه هه‌ر رانه‌وه‌ستا، ده‌بێت ته‌قه له پێیه‌كانی بكرێت. به‌ڵام ئێمه ده‌بینین هه‌ژاری و نه‌بوونی و بێ‌ئیشی، هه‌ندێك كه‌سی ناچاركردووه، كاڵای وه‌ك ته‌له‌فزیۆن و سه‌لاجه، به كۆڵ و به رێگای قاچاخ، له كوردستانی عێراقه‌وه ده‌به‌ن بۆ ئێران، تاكو بڕێكی كه‌م پاره‌یان ده‌ستكه‌وێت، كه‌چی پۆلیس له كاتی روبه‌رووبوونه‌وه‌یاندا، راسته‌وخۆ ته‌قه له سه‌ر یان له سنگیان ده‌كات، ئه‌مه له كاتێدایه ئه‌و شێوازی ته‌قه‌كردنه، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و یاسایانه‌یه كه خودی خۆیان دایانڕشتووه".
شیرین به چاوێكی خه‌مبارانه‌وه، هه‌روه‌ها گه‌شبینانه ده‌ڕوانێته وڵاته‌كه‌ی، چونكه كۆی ئه‌و سه‌ركوتكردنانه‌ی له ماوه‌ی 45 ساڵدا، فه‌رمانڕه‌وایانی ئێران ده‌رحه‌ق به گه‌لی ئێرانی ئه‌نجامیانداوه، نه‌بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی نه‌وه نوێیه‌كان راده‌ستببن. بگره به پێچه‌وانه‌وه، ناو به ناو ده‌نگی شۆڕش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه ده‌بیسرێت و هه‌رایه‌كی زۆر ده‌نێته‌وه.
جگه له‌وه شیرین له‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی كه‌ناڵی ناوبراو، ده‌ڵێت ده‌نگی كه‌سه‌كان به شێوه‌ی تاك تاك نابیسرێت، وه‌لێ كاتێك یه‌كده‌گرن، ده‌نگه‌كه‌یان به‌رزده‌بێته‌وه و سه‌رنجه‌كان به‌لای خۆیاندا راده‌كێشن. ئا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، داوا له‌و كه‌سانه ده‌كات كه له وڵاتانی وه‌ك ئێران‌دا ده‌ژین و "رژێمێكی سته‌مكار به‌ڕێوه‌یده‌بات، له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كان رێكبكه‌ون و كار بۆ پشتگیری و رێكخستنی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بكه‌ن، ئه‌مه باشترین رێگای ئاشتیخوازانه‌یه بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی حكومه‌تێكی تووڕه، واته كاركردن بۆ دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی به‌هێز".
ئه‌و ده‌ڵێت: "له ساڵی 2003وه كه بووه‌ته براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی، له‌پاڵ دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌ك له رێكخراوی نا حكومی و نووسینی چه‌ندین كتێب و وتار، به‌رپرسیاره‌تیم زیاتر بووه، له‌وانه گه‌شتكردن بۆ وڵاتانی جیهان و گه‌یاندنی ده‌نگی گه‌لی ئێران كه به هۆی سانسۆره‌وه نابیسرێت. من هه‌مو ساڵێك نزیكه‌ی 10 جار سه‌ردانی وڵاتان ده‌كه‌م، له پێناو ئه‌وه‌ی له‌و وڵاتانه‌دا، گوزارشت له ئیراده‌ی گه‌لی ئێران و تێكۆشانی دژ به رژێم بكه‌م".
ئه‌م به‌رهه‌ڵستكار و نه‌یاره به‌ناوبانگه‌ی رژێمی ئاخونده‌كانی ئێران، كاروانی خه‌بات و تێكۆشانی ئاوا كورت ده‌كاته‌وه:"كاتێك كه‌سه‌كان بڕیارده‌ده‌ن روبه‌ڕووی رژێمی دیكتاتۆری ببنه‌وه، پێویسته له‌سه‌ریان بزانن ئه‌وان تووشی مه‌ترسی و چه‌رمه‌سه‌ری زۆر ده‌بنه‌وه. من ده‌ستگیركرام و ده‌ستگیرا به‌سه‌ر هه‌مو سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌مدا، ته‌نانه‌ت ئه‌و نوسینگه‌یه‌ش كه به پاره‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی كڕیم، ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر ئه‌ویشدا".
ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه: "هاوسه‌ره‌كه‌م و خوشكه‌كه‌م بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ستگیركران، تاكو رژێم ناچارم بكات بێده‌نگ بم، به‌ڵام له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و دوای چه‌ندین مانگێك ئازادكران. ئه‌ڵبه‌ته من په‌شیمان نیم، چونكه پێموایه ئه‌ركی هه‌مو مرۆڤێكه، له پێناو باشتركردنی بارودۆخی وڵاته‌كه‌ی كه رژێمێكی سته‌مگه‌ر به‌ڕێوه‌یده‌بات، تێبكۆشێت، هه‌ر بۆیه له‌سه‌رمانه خۆمان بۆ ئه‌و جۆره بارودۆخه، ئاماده‌بكه‌ین".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌و سه‌ختی و ناخۆشیانه‌ی من و هاوڕێكانم و نه‌وه‌كه‌ی من بینیمان، رێگرنه‌بوو له‌وه‌ی گه‌نجان به‌سه‌ر هه‌مان رێگادا نه‌ڕۆن. نمونه بۆ ئه‌وه نێرگز محه‌ممه‌دی هاوڕێم و جێگره‌كه‌مه له سه‌نته‌ری به‌رگریكردن له مافه‌كانی مرۆڤ، من ده‌بینم كه‌سێك زیاد له20 ساڵ له من بچووكتره، په‌یوه‌ندی به رێكخراوه‌كه‌وه كردووه و تا رۆژی ئه‌مڕۆ تێده‌كۆشێت".
PM:06:47:16/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1000
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت