دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه‌كه‌ی درۆنه توركییه‌كه،، بۆ یه‌كه‌مجاره له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا ئاسمانی كه‌ركوك خاڵییه له فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان
وێستگەنیوز-
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 31ی ئابی 2024، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاند كه‌وتنه خواره‌وه‌ی درۆنێكی پێشكه‌وتووی توركیا، له ئاسمانی كه‌ركوك، كاردانه‌وه‌یه‌كی ئه‌رێنی هێناوه‌ته ئاراوه كه چه‌ند ساڵێكه وێنه‌ی نه‌بووه.
سه‌رچاوه‌كه له لێدوانێكیدا بۆ به‌غداد ئه‌لیوه‌م ده‌ڵێت، "به‌ر له دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی تازه‌ترین درۆنی توركی له ئاسمانی كه‌ركوك، نوێترین كاردانه‌وه‌ی ئه‌رێنی لێكه‌وتووه‌ته‌وه كه چه‌ندین ساڵه شتی له‌و جۆره رووینه‌داوه، ئه‌ویش بریتییه له نه‌هاتنی درۆن بۆ ئاسمانی پارێزگاكه".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، "دواهه‌مین چاودێریكردن و بینینی درۆن له دووری نزیكه‌ی 70 كیلۆمه‌تر بووه له‌سنوری كه‌ركوك به ئاراسته‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه، ئه‌و كه‌سانه‌ی درۆنه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بن، له‌وه تێگه‌یشتوون كه ده‌كرێت هه‌مان چاره‌نووسی درۆنی ئه‌نكا-یان هه‌بێت، له سایه‌ی به‌هێزبوونی تواناكانی به‌رگری ئاسمانی عێراق، له رێگه‌ی به‌كارهێنانی سیستمی پێشكه‌وتوو.
ئه‌مه له كاتێكدایه هیشتا دۆسێی هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی درۆنی ئه‌نكا یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه كه ئایا به‌هۆی دژه ئاسمانییه‌كانه‌وه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه یان به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكییه‌وه بووه.
راشیگەیاند، "كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌نكا له هه‌ر بارودۆخێكدابێت، توركیای شه‌رمزار كردووه، چونكه درۆنه‌كه زۆر گرانبه‌هایه و به‌شێكه له‌و سیستمه‌ی دوای درۆنی جۆری بریقه‌دار دێت و پێیده‌وترێت ئایكۆنی درۆنه‌كان. ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت به هۆی سیستمێكی به‌رگری ئاسمانییه‌وه خراوه‌ته خواره‌وه، ئه‌مه مانای وایه له‌مڕۆوه، چیتر جووڵه و فڕینی له ئاسماندا، سه‌لامه‌ت نییه".
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا رۆژی پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند،"ئه‌و درۆنه‌ی له پارێزگای كه‌ركوك خراوه‌ته خواره‌وه، گه‌وره‌ترین درۆنی توركییه كه به هۆی سیستمی به‌رگری ئاسمانی عێراقه‌وه خراوه‌ته خواره‌وه".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات: "درێژی درۆنه‌كه 12 مه‌تر و به‌رزی 3 مه‌تر بووه، مه‌كینه‌كه‌ی له جۆری PD-170 دیزله كه سێ كۆدی هه‌بووه. خێراییه‌كه‌ی 180 كیلۆمه‌تره له كاتژمێرێكدا، ده‌توانێ له به‌رزی 11 كیلۆمه‌تر بفڕێت (به گوێره‌ی ئه‌و باره‌ی كه هه‌ڵیگرتووه)، ده‌توانێت وه‌ك فڕۆكه‌یه‌كی هێرشبه‌ر، بۆ ماوه‌ی 12 كیلۆمه‌تر بفڕێت و وه‌ك فڕۆكه‌یه‌كی چاودێری ده‌توانێت بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر له ئاسماندا بمێنێته‌وه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی روونیكرده‌وه: "رۆژی 29ی ئابی 2024، كاتژمێر ده‌ی به‌یانی، هێزی به‌رگری ئاسمانی عێراق، كه‌رتی سه‌ربازگه‌ی كه‌یوان، له باكوری شاری كه‌ركوك، بۆی ده‌ركه‌وت درۆنێكی نه‌ناسراو هاتووه‌ته ئاسمانی باكوری خۆرهه‌ڵاتی شاری كه‌ركوكه‌وه".
سه‌رچاوه‌كه باس له‌وه ده‌كات:"به گوێره‌ی پۆرتۆكۆلی به‌رگری ئاسمانی، سه‌ره‌تا وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك درۆنه‌كه ئاگاداركراوه‌ته‌وه، پاشان له كاتژمێر ده و بیست و پێنج خوله‌ك، له رێگه‌ی سیستمی به‌رگری ئاسمانی پانتستیری فه‌ره‌نسی خرایه خواره‌وه".
سیستمی به‌رگری پانتستیر كه پێش ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، هێنراوه‌ته عێراقه‌وه، تایبه‌ته به رێگریكردن و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی فرۆكه و موشه‌كی هێرشبه‌ر له به‌رزاییه‌كی نزمه‌وه. سیستمه‌كه تۆپی ئۆتۆماتیكی عه‌یار 30 میلم و راجیماتی موشه‌كی دژه فڕۆكه و دژه موشه‌كی تێدایه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ئاشكرا بوون، ته‌نها پێنج وڵات ئه‌م سیستمه‌یان هه‌یه كه بریتین له روسیا و ئیماراتی عه‌ره‌بی و سوریا و عێراق و جه‌زائیر.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی ئاگادار له لێدوانێكیدا بۆ هه‌مان كه‌ناڵی ناوبراو ده‌ڵێت: "درۆنێكی نه‌ناسراو له به‌شی باكوری خۆرهه‌ڵاتی كه‌ركوك، به به‌رزاییه‌كی مام ناوه‌ند، به‌سه‌ر پێنج شاری سه‌ره‌كی پارێزگاكه‌دا فڕیوه، ئه‌مه پێش ئه‌وه‌ی له هه‌ندێك پێگه‌ی ئه‌منی نزیكببێته‌وه كه ژماره‌یه‌كیان پێگه‌ی هه‌ستیاربوون. درۆنه‌كه به گوێره‌ی بینییه سه‌ره‌تاییه‌كان، بۆ چاودێریكردن و روماڵكردن به‌كاردیت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توانای هه‌ڵگرتنی چوار موشه‌كی هه‌یه، بۆیه ده‌كرا ببێت به درۆنێكی هێرشبه‌ر"
سه‌رچاوه‌كه ده‌لێت، "راسته‌وخۆ له به‌غداده‌وه فرمانكرا درۆنه‌كه بخرێته خواره‌وه، هه‌ر بۆیه له ماوه‌ی كه‌متر له 10 خوله‌ك، له رێگه‌ی هێزه‌كانی به‌رگری ئاسمانییه‌وه خرایه‌خواره‌وه".
PM:06:02:31/08/2024
ئه‌م بابه‌ته 1140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت