100 هه‌زار كه‌س له به‌سمایه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ردانی گازه ژه‌هراوییه‌كاندا ده‌ژین
وێستگه‌نیوز، محه‌مه‌د ئه‌لزه‌یدی-
دووكه‌ڵ و گازه ژه‌هراوییه‌كان كه له دامه‌زراوه پیشه‌سازییه‌كانی (ئه‌بوسێله) و(نه‌هروان)ه‌وه دێنه ده‌ره‌وه به به‌رده‌وامی ئاسمانی شاری(به‌سمایه)یان داپۆشیوه، به‌تایبه‌تی له‌شه‌واندا، به‌هۆی چالاكی كارگه‌كانی درووستكردنی خشت و قیر و فالانكۆت و پاككردنه‌وه و دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ی رۆن و چه‌ورییه‌كان، كه ده‌یان كه‌س به‌بێ مۆڵه‌ت و به‌بێ پابه‌ندبوون به پێوه‌ره ژینگه‌ییه‌كانه‌وه تێیدا كارده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش زیانی ژینگه‌یی و ته‌ندروستی زیاتر به‌جێده‌هێڵێت.
ئه‌بو محه‌مه‌د، ته‌مه‌نی 45 ساڵه، له كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوونی(به‌سمایه) له باشوری رۆژهه‌ڵاتی شاری به‌غدا پایته‌خت ده‌ژی، سكاڵای له‌سه‌ر ده‌ردانی گازی ژه‌هراوی هه‌یه كه له‌لایه‌ن كارگه‌كانی ناوچه‌ی (ئه‌بوسێله)ی دراوسێوه ده‌رده‌چێت، كه به‌به‌رده‌وامی ئاسمانی ده‌وروبه‌ری ناوچه‌كه‌ی داپۆشیوه، ئه‌مه‌ش ترسی خۆی و دراوسێكانی له كاریگه‌رییه ژینگه‌یی و ته‌ندروستییه‌كانی له‌سه‌ر دانیشتوانه‌كه و ئه‌گه‌ری تووشبون به نه‌خۆشی ترسناك نه‌شارده‌وه.
ئه‌بو محه‌مه‌د، خاوه‌نی خێزانێكی پێنج كه‌سیه، تووشی هه‌ناسه كورتی بووه و ده‌بێت هه‌ر كاتێك له ماڵه‌وه بچێته ده‌ره‌وه به‌ناچاری ده‌مامكێك له‌سه‌ر ده‌موچاوی دابنێت، به‌تایبه‌تی له كاتژمێره‌كانی ئێواره‌دا، ئه‌و ده‌ڵێت كه "به به‌رده‌وامی ده‌رمانی تایبه‌ت به هه‌ستیاریی به‌كارده‌هێنێت، به‌هۆی بۆنی گۆگرد و دووكه‌ڵی كارگه‌كانی قیر و رۆن له نزیك كۆمه‌ڵگه‌كه‌وه".
ئه‌و پیاوه نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به سه‌لامه‌تی منداڵان و ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه و داوای له ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت كرد ده‌ستێوه‌ردان بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه و وتی: "به‌لانی كه‌مه‌وه دڵنیامان بكه‌نه‌وه كه ئه‌و دووكه‌ڵه‌ی ئێمه‌ی داپۆشیوه مادده‌ی ژه‌هراوی تێدایه نییه و له ماوه‌یه‌كی كورت و درێژخایه‌ندا خۆمان و منداڵه‌كانمان تووشی نه‌خۆشی ترسناك ناكات".
له باره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی دووكه‌ڵ و ئه‌و گازانه‌ی كه له‌لایه‌ن كارگه‌كانی ناوچه‌ی (ئه‌بو سێله) بڵاوده‌كرێته‌وه، پسپۆڕان و به‌رپرسان ده‌ڵێن، پێداویستییه ژینگه‌ییه‌كانیان له‌به‌رچاو نه‌گرتووه، (دایكی جود) كه ماڵه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته مه‌ودایه‌كی نزیك له كارگه‌كانی ناوچه‌ی (ئه‌بو سێله) ترسی خۆی له دۆخه‌كه ناشارێته‌وه، چونكه كوڕێكی بچوكی هه‌یه كه نه‌خۆشی (ڕه‌بوو)ی هه‌یه و به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌یه‌وه ناچاره به به‌رده‌وامی ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كانی ماڵه‌كه‌ی دابخات.
وه‌ك هه‌موو دانیشتوانی دیكه، ناوچه‌كه چاوه‌ڕێی حكومه‌ت ده‌كات بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سكاڵا دووباره‌كراوه‌كانیان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ی پیسبوونی هه‌وا و ده‌ڵێت: "ئێمه ده‌بێت له‌ناو ماڵه‌كانمان بمێنینه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ده‌ستگیركراوین، چونكه ناتوانین به‌رگه‌ی ئه‌و بۆنه ناخۆشه‌ی ده‌ره‌وه بگرین" ئه‌و به توڕه‌ییه‌وه پرسیاری كرد و وتی:"به‌ڵام چۆن ده‌توانین رێگری له‌وه بكه‌ین منداڵه‌كان نه‌چنه ده‌ره‌وه؟".
كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوونی (به‌سمایه) هه‌شت گه‌ڕه‌كی نیشته‌جێبوون له‌خۆ ده‌گرێت كه به (ستوونی) درووستكراوه و له چه‌ندین باڵه‌خانه پێكهاتووه و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی له‌نێوان 80 بۆ 100 هه‌زار كه‌سدایه و یه‌كێكه له پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوونی مۆدێرن كه ته‌نها 10 كیلۆمه‌تر له سنووری شاری به‌غداوه دووره، به‌ڵام كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌وێته ته‌نیشت ناوچه‌ی (نه‌هروان و ئه‌بو سێله) كه كارگه و دامه‌زراوه‌ی پیشه‌سازی بچووك و مامناوه‌ندی تێدایه.
پسپۆڕانی ژینگه‌یی و توێژه‌ران و دانیشتوانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه هه‌ندێك له كارگه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كانیان به‌بێ ره‌زامه‌ندی فه‌رمی، ئه‌مه‌ش به‌هۆی شكست و لاوازی "دامه‌زراوه‌كانی رێكخستن" له به‌دواداچوون و لێپرسینه‌وه‌یان، هه‌روه‌ها گومانیان له‌وه هه‌یه كه پابه‌ندن به‌هه‌ر ستانداردێكی ژینگه‌ییه‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی ده‌رچوونی گاز و دووكه‌ڵ به‌هۆی كاركردنیانه‌وه.
ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه هه‌وڵی ئاشكراكردنی ده‌دات به پاڵپشتی كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه و ئه‌نجامی پێوانه‌ی ئه‌و ئامێرانه‌ی كه تایبه‌تن به‌زانینی جۆری هه‌وا و ئه‌و شتانه‌ی په‌یوه‌ستن به دووكه‌ڵی چالاكییه پیشه‌سازییه‌كان له نزیك كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوونی به‌سمایه.
كۆمه‌ڵێك پێشێلكاری ژینگه‌یه
له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا ژماره‌یه‌كی زۆر له دانیشتوانی به‌غدا سكاڵایان له وه‌زاره‌تی ژینگه تۆماركردووه سه‌باره‌ت به ده‌ردانی گاز و دووكه‌ڵی كارگه‌كان و ئازاره‌كانیان به‌هۆی بۆنه ناخۆشه‌كانیانه‌وه. به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی وه‌زاره‌ت و به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه له‌لایه‌ن لێكۆڵه‌ره‌وه‌كه‌وه به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه، وه‌زاره‌ت لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانی ئه‌نجام داوه كه بوونی "پیسبوونی ژینگه‌یی" له ناوچه‌كه و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ری پشت راستكردووه‌ته‌وه.
ئه‌م دۆكیومێنتانه ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن كه تیمه ته‌كنیكییه‌كان ئه‌ركی لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانییان ئه‌نجامداوه بۆ دیاریكردنی هۆكاره‌كانی پیسبوونی ژینگه له ناوچه‌كه‌دا و به‌ڵگه‌ی حاشاهه ڵنه‌گریان دۆزیوه‌ته‌وه له‌سه‌ر بوونی پیسبوون و پێشنیاری سه‌پاندنی سزایان كردووه به‌سه‌ر ئه‌و كارگانه‌دا كه فه‌رامۆشی بارودۆخی ژینگه‌یی و یاساكان ده‌كه‌ن.
تیمی لێكۆڵینه‌وه‌كه به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌ست كه‌وتووه كه هه‌ندێك له كارگه‌كانی قیر له ناوچه‌ی (ئه‌بوسێله) ته‌نها له شه‌ودا كارده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی بڵاوبوونه‌وه‌ی دووكه‌ڵ و بۆنی گۆگردییه، ئه‌مه‌ش وای له وه‌زاره‌تی ژینگه كرد له 26ی تشرینی یه‌كه‌می 2023دا به‌فه‌رمی داوا له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی بكات، چالاكییه‌كانی ئه‌و كارگانه رابگرن كه ره‌زامه‌ندی ژینگه‌یییان نییه "به‌هۆی پیسبوونی ژینگه‌وه كه زیان به دانیشتوان و زینده‌وه‌ره‌كان ده‌گه‌یه‌نێت".
به‌ڵگه‌نامه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه 20 كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی قیر له ناوچه‌ی (ئه‌بو سێله)ی سه‌ر به قه‌زای (مه‌دائن) هه‌یه، كه 16 یان له كاتی شه‌ودا كار ده‌كه‌ن تا كاتژمێره‌كانی به‌یانی. هه‌موو ئه‌مانه پێچه‌وانه‌ی بارودۆخی ژینگه‌یین و تۆمه‌تبارن به ئاستێكی به‌رز له پیسبوونی هه‌وا له شاری به‌سمایه و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاراستن و چاككردنی ژینگه له ناوچه‌ی ناوه‌ڕاست و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه‌ی به‌غدا نه‌یانتوانی هیچ كام له‌و كارگانه بوه‌ستێنن (له‌به‌ر هۆكارێك كه ئاشكرایان نه‌كرد)، سه‌ره‌ڕای ده‌ركردنی ئاگاداركردنه‌وه و ده‌رباره‌ی داخستنی ژماره‌یه‌ك له‌و كارگانه.
وه‌زاره‌تی ژینگه:"ڕێژه‌ی پیسبوونی هه‌وا له عێراق شه‌ش جار له‌و رێژه‌یه زیاتره كه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی دیاریكردووه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه".
پیسبوونێكی مه‌ترسیداری هه‌وا
لووئه‌ی سادق ئه‌لموختار، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی كۆنترۆڵكردنی كیمیایی و هه‌ڵسه‌نگاندنی پیسبوون له وه‌زاره‌تی ژینگه پشتڕاستی ده‌كاته‌وه كه "ڕێژه‌ی پیسبوونی هه‌وا له عێراق بۆ شه‌ش جار له‌و رێژه‌یه زیاتره كه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی دیارییكردووه"، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه "عێراق 70 به‌ش له رێژه‌ی پیسبوونی له ملیۆنێكدا تێپه‌ڕاندووه به‌پێی وێستگه‌كانی پێوانه‌كردن كه له به‌غدایه، له كاتێكدا ته‌ندروستی جیهانی 10 به‌ش له ملیۆنێكدای وه‌ك ستاندارد دیاریكردووه ."
ئه‌و ده‌ڵێت:"جۆرایه‌تی هه‌وا له نێوان ره‌نگی زه‌رد و پرته‌قاڵیدایه كه كاریگه‌ری خراپی هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كێشه‌ی هه‌ناسه‌دانیان هه‌یه، بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كێشه‌ی ته‌ندروستییان هه‌یه ده‌بێت له ماڵه‌وه دانیشن و په‌نجه‌ره‌كان دابخه‌ن".
عه‌لی جابر، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی كۆنترۆڵكردنی هه‌وا و پیسبوون له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه‌ی شارستانی له وه‌زاره‌تی ژینگه، ئاماژه‌ی به مه‌ترسییه‌كانی دیكه كرد كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر جۆرایه‌تی هه‌وا هه‌یه: "سوتاندنی پاشه‌ڕۆ به كراوه‌یی، چونكه هیچ "سیسته‌مێكی ریسایكلینی" یه‌كخراو له عێراقدا نییه، كه دڵنیا بێت له كۆكردنه‌وه و دووباره به‌كارهێنانه‌وه و گۆڕینی بۆ وزه‌ی كاره‌بای دۆستی ژینگه".
ئه‌و ده‌ڵێت: "هه‌روه‌ها له نزیك كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوونی به‌سمایه، ناوچه‌ی ژێر خاككردنی پاشماوه ته‌ندروستییه‌كان هه‌یه كه ده‌كه‌وێته نزیك نه‌هروان، سه‌رباری بوونی كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی قیر".
جه‌ختیشكرده‌وه كه "به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌شوهه‌وای شاری به‌غدا به‌ده‌ست پیسبوونی هه‌واوه ده‌ناڵێنێت و ڕێژه‌ی سنووری نیشتمانی تێپه‌ڕاندووه و كاریگه‌رییه‌كانی له وه‌رزی هاویندا خراپتر ده‌بێت له‌گه‌ڵ زیادبوونی ده‌ردراوه‌كان له ئه‌نجامی چالاكییه پیشه‌سازییه‌كان و كاركردنی مۆلیده‌كان".
پێشێلكارییه یاساییه ئاشكراكان
به‌گوێره‌ی پسپۆری یاسایی فه‌لاح خدر غازی، یاسای پاراستن و باشتركردنی ژینگه‌ی عێراقی ژماره 27ی ساڵی 2009 ستانداردی ته‌كنیكی تایبه‌ت بۆ چالاكییه پیشه‌سازییه‌كان دیاری كردووه، له‌وانه ناچاركردنی خاوه‌ن پڕۆژه‌كه بۆ پێشكه‌شكردنی راپۆرتێك كه خه‌مڵاندنی كاریگه‌رییه ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌كانی پڕۆژه‌كه له‌سه‌ر ژینگه له‌خۆ ده‌گرێت پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به دامه‌زراندنی پڕۆژه‌كه بكات.
هه‌روه‌ها ناچاركردنی خاوه‌ن پرۆژه‌كان بۆ رێگریكردن له ده‌رچوونی دووكه‌ڵ و گاز یان هه‌ڵم. له حاڵه‌تی پابه‌ندنه‌بوون به یاساكه، یاسا ده‌سه‌ڵاتی راگرتنی كاره‌كان یان داخستنی كاتی ده‌دات بۆ ماوه‌یه‌ك كه له 30 رۆژ زیاتر نه‌بێت، كه ده‌توانرێت درێژ بكرێته‌وه هه‌تا ئه‌و كاته‌ی پێشێلكارییه‌كه لاده‌برێت، هه‌روه‌ها سزایه‌كی دارایی بسه‌پێنێت كه له (یه‌ك ملیۆن) دینار كه‌متر نه‌بێت و مانگانه له ( 10 ملیۆن) دینار زیاتر نه‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی پێشێلكارییه‌كه لاده‌برێت.
ئه‌و پسپۆره یاساییه پێی وایه كه وه‌زاره‌تی ژینگه ته‌نها رێكاری سه‌پاندنی سزای دارایی جێبه‌جێده‌كات، هه‌روه‌ها باوه‌ڕی وایه كه پێویسته رێكاری داخستنی كارگه پابه‌ندنه‌بووه‌كان جێبه‌جێبكرێت و سزاكان تووندتربكرێنه‌وه و ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامبوون له سه‌ر پێشێلكارییه‌كانیان، ره‌وانه‌ی دادگاكان بكرێن.
شارێكی نوێ له نێو مادده پیسكه‌ره‌كاندا
تاڵیب ئه‌لسعێدی، نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی كارگه‌كانی نه‌هروان بۆ به‌رهه‌مهێنانی خشت، دان به بوونی ده‌ردراوه‌كاندا ده‌نێت كه له ئه‌نجامی "پرۆسه‌ی سوتاندنی خشته‌كان" دروست ده‌بێت و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه چاره‌سه‌ركردنی ده‌ردانه‌كان پێویستی به‌پشتیوانی حكومه‌ت هه‌یه.
ئه‌و سه‌رسوڕمانی خۆی ده‌رده‌بڕێت له پێدانی ره‌زامه‌ندی ژینگه‌یی له‌لایه‌ن ده‌زگا حكومییه‌كانه‌وه بۆ بنیاتنانی شاری (عه‌لی وه‌ردی)، كه ته‌نها حه‌وت كیلۆمه‌تر له كارگه‌كانی خشتی نه‌هروانه‌وه دووره!
سعێدی هۆكاری به‌رده‌وامبوونی ده‌ردانی دووكه‌ڵ و پیسكه‌ره‌كان له كارگه‌كانی دروستكردنی خشت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ "نه‌بوونی توانای خاوه‌نه‌كانیان" له رووی داراییه‌وه بۆ گۆڕینی "ئۆڤن- فڕنه" كۆنه‌كانی سوتانی خشت و داوای پشتیوانی حكومه‌تی كرد "بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی سوتان و پیسبوونی هه‌وا به گۆڕینی كارگه‌كان له دۆخه سه‌ره‌تاییه‌كانیانه‌وه بۆ دۆخێكی پێشكه‌وتووی پیشه‌سازی".
له ئه‌یلوولی 2023، خالید به‌تال، وه‌زیری پیشه‌سازی عێراق، سه‌ردانی ناوچه‌ی پیشه‌سازی نه‌هراوانی كرد و به‌ڵێنی دا كه 90 كارگه‌ی دابخات، به‌ڵام هیچ شتێك رووی نه‌دا، ئه‌مه‌ش ئاماژه به‌وه ده‌كات كه لایه‌نه‌كان له‌پشت پێشێلكردنی بڕیاره‌كانی داخستنن.
له نه‌هروان 270 كارگه‌ی مۆڵه‌تپێدراو هه‌یه بۆ به‌رهه‌مهێنانی خشت، له‌وانه 70 كارگه له ساڵی 2015 دامه‌زراون و 90 ئۆڤنی سوتانی خشت به‌بێ ره‌زامه‌ندی كراونه‌ته‌وه. وه‌زاره‌تی ژینگه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پۆلیسی ژینگه‌یی فه‌رمانی داخستنی 19 كارگه‌ی قیری له به‌سمایه داوه و ئاگاداركردنه‌وه‌ی بۆ ژماره‌یه‌ك كه‌سی دیكه ده‌ركردووه به‌هۆی پێشێلكردنی یاساكان.
ره‌غد ئه‌سه‌د عوبه‌یدی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌شی پاراستن و چاككردنی ژینگه له ناوچه‌ی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند كه "ژماره‌یه‌ك له‌و كارگانه فه‌رمانه‌كانی داخستن تێده‌په‌ڕێنن و شه‌وانه كارده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌ت ناچار ده‌كات پشت به هێزه ئه‌منییه‌كان ببه‌ستێت بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و پێشێلكارییانه، كه ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی دووكه‌ڵ و ده‌رچوونی بۆنی گۆگرد، كه كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی هاوڵاتیان".
مردنێكی له‌سه‌رخۆ
سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی له نه‌خۆشخانه‌ی نه‌هروان له نزیك كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوونی به‌سمایه، ژیان له نزیك كارگه‌كانی ناوچه‌كه به "مردنێكی له‌سه‌رخۆ" وه‌سف ده‌كات. ئه‌و ده‌ڵێت:"حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به شێرپه‌نجه ساڵانه لێره تۆمار ده‌كرێن و ده‌گاته 100 حاڵه‌ت، ئێمه تێبینی زیادبوونی رێژه‌ی تووشبوون له‌نێو منداڵاندا ده‌كه‌ین جگه له تۆماركردنی چه‌ندین حاڵه‌تی جه‌ڵته‌ی مێشك".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "له رۆژێكدا له نێوان 10 بۆ 15 حاڵه‌تی هه‌ناسه كورتی هه‌یه و ڕه‌نگه ژماره‌كه بگاته 70 حاڵه‌ت له هه‌ندێك رۆژدا".
حاڵه‌ته‌كانی هه‌ناسه‌كورتی و خنكاندن، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی دوانه ئۆكسیدی گۆگرد رووده‌دات، كه ده‌بێته هۆی نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان وه‌ك ره‌بوو، هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان، شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان و هه‌روه‌ها نه‌خۆشی گورچیله.
سه‌رچاوه‌كه روونی كرده‌وه كه "كه جه‌ڵته‌ی مێشك به به‌راورد به نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان به‌رێژه‌ی له 10٪زیادی كردووه".
روانگه‌ی ژینگه‌یی هۆشداری ده‌دات
له كاتێكدا كێشه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مادده پیسكه‌ره‌كان شكست ده‌هێنن، "ڕوانگه‌ی چاودێری سه‌وزی عێراقی" هۆشداریدا له‌وه‌ی كه پیسبوونی ژینگه هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه و بووه‌ته‌هۆی پیسبوونی هه‌وا له خودی پایته‌ختدا.
ڕێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه دیارترین پیسكه‌ره‌كان "دوانه ئۆكسیدی گۆگرد (SO2) و ئۆكسیدی نایترۆجینن، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات "ئه‌م ماددانه هه‌وای شاری به‌غدایان پیسكردووه و به‌گوێره‌ی پێوه‌ری جۆرایه‌تی جیهانی زیادیكردووه، به‌مه‌ش به‌غدا له ریزبه‌ندی 124 میندایه له‌نێو شاره‌كانی جیهاندا".
خۆدزینه‌وه له به‌رپرسیارێتی
به‌پێی یاسای پاراستن و باشتركردنی ژینگه ژماره 27ی ساڵی 2009، پێویسته هه‌ر كارگه‌یه‌ك به پشتێنه‌یه‌كی سه‌وزی دره‌ختی هه‌میشه‌یی ده‌وره بدرێت و له‌سه‌ر بنه‌مای بوونی ئه‌و پشتێنه سه‌وزه، ره‌زامه‌ندی ژینگه‌یی پێده‌درێت. به‌گوێره‌ی ره‌غد ئه‌سه‌د ئه‌لعوبه‌یدی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌شی پاراستن وچاككردنی ژینگه له ناوچه‌ی ناوه‌ڕاست.
له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌لعوبه‌یدی، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه كارگه‌كانی قیر و توانه‌وه پێداویستییه ژینگه‌ییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه بۆ كۆنترۆڵكردنی دووكه‌ڵ و گازه‌كان و ماده پیسكه‌ره‌كان. كارگه‌كان ده‌بێت له ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانییه‌كاندا بن.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی له وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كانزاكان، به‌رپرسیاره له كاره‌گه‌كانی خشت و قیر و پێویسته سیستمی سووتانی ئۆتۆماتیكی بۆ خاوه‌ن كارگه‌كان دابین بكات بۆ رێگریكردن له ده‌ردانی دووكه‌ڵ و ماده پیسكه‌ره‌كان له هه‌وادا.
ئه‌حمه‌د ماجید، كه ته‌مه‌نی 50 ساڵه،خاوه‌نی فرۆشگایه‌كی خۆراكه له به‌غدا، و یه‌كێكه له‌وانه‌ی چه‌ند مانگێك له مه‌وبه‌ر شوقه‌كه‌ی خۆی فرۆشت و له باكووری شاری به‌غدای پایته‌خت نیشته‌جێبوو، ئه‌و ده‌ڵێت: "من ئه‌وه‌م كرد له‌به‌ر سه‌لامه‌تی خێزانه‌كه‌م، مه‌ترسی پیسبوون هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ر هه‌موومان ده‌كرد، ئێستا ده‌توانین له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌مان بین به‌بێ ترس له دووكه‌ڵ".
ئه‌و پێیوایه كێشه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندی به گه‌نده‌ڵی لایه‌نه فه‌رمییه‌كانه‌وه هه‌یه، كه "رێگه‌یان به درووستكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوون له نزیك ناوچه‌ی پیشه‌سازی نه‌هروان و شوێنی به‌ژێرخاككردنی پاشماوه ته‌ندروستییه‌كان و ناوچه‌ی ئه‌بو(سێله) داوه".
ئه‌م به‌دواداچوونه به‌سه‌رپه‌رشتی تۆڕی"نیریج" ئه‌نجامدراوه وه‌ك به‌شێك له پرۆژه‌ی رۆژنامه‌وانی ژینگه‌یی كه له‌لایه‌ن رێكخراوی"ئینته‌رنیوز"ه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت.
PM:05:23:04/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1564
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت