نرخی نهوت له بازاڕهكانی جیهان
وێستگهنیوزـ
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی شوباتی 2022، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 91 دۆلار و 47 سهنته.
هاوكات نرخی بهرمیلێك نهوتی خاوی ئەمریکی بە 89 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەی پێوە دهكرێت.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، كه هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای نەوت بۆ سەروی 90 دۆلار پەیوەندیدارە بە بوونی مەترسی لەسەر وزەی جیهان بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان روسیا و ناتۆ لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا، ئەوەش وایکردوە خواست لەسەر نەوت زیاتر ببێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ وتارەکەی جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا لەناوەڕاستی ئەم مانگەدا دەگەڕێتەوە کە رایگەیاندبوو ئابووریی ئەمریکا بەردەوامە لە بەهێزبوونەوە و بەرگەی بەرزکردنەوەی سودی بانکی دەگرێت.
وتارەکەی سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی وەبەرهێنەران پێشبینی بکەن کە خواست بۆ بەکارهێنانی نەوتی خاو لە ساڵی 2022 دا بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە.
AM:07:28:10/02/2022
ئهم بابهته 4376
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت