چرا حسێن لە ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی لە بواری تەکنەلۆژیا پێبەخشرا
وێستگەنیوز-
لە میانی 20ـەمین خولی لوتکەی ساڵانەی سەرکردەکانی "تێلیکۆم ریڤیو (Telecom Review Leaders' Summit) کە لە شاری دوبەی بەڕێوەچوو، چرا حسێن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەشی بازرگانیی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، خەڵاتی "خانمی پێشەنگ لە کەرتی تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەکان (ICT) لە "رۆژهەڵاتی ناوەڕاست"ی بەدەستهێنا.
ئەم خەڵاتە لە مەراسیمی تایبەتی خەڵاتە نایابەکانی لوتکەکەدا پێشکەش کرا، دوای ئەوەی لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕی نێودەوڵەتییەوە کە لە 15 دادوەر و شارەزای بوارەکە پێکهاتبوو، براوەکان وەک دیارترین سەرکردە و دەستکەوتی کەرتەکە لەسەر ئاستی تاکەکەسی و دامەزراوەیی دەستنیشان کران.
ئەم رێزلێنانە بایەخێکی تایبەتی بۆ ئاسیاسێڵ هەیە، بەوپێیەی چرا حسێن یەکێکە لەو سەرکردانەی لە ناوخۆی کۆمپانیاکەدا پێگەیشتووە و لە ئێستادا سەرپەرشتی پلان و ستراتیژی بازرگانیی کۆمپانیاکە دەکات کە خزمەتگوزارییەکانی زیاتر لە 20 ملیۆن بەشداربوو لە عێراقدا دەگرێتەوە، هەروەها نیشاندەری دەرفەتدانە بە خانمان بۆ گەیشتن بە پۆستە باڵاکان.
لەو بارەیەوە، عامر سونناع، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاسیاسێڵ رایگەیاند: "ئێمە شانازی بە چرا حسێن دەکەین، ئەم خەڵاتە شایستەی خۆیەتی و بە لێهاتوویی بەدەستی هێناوە، هاوکات رەنگدانەوەی کولتووری کۆمپانیاکەمانە لە بەرەوپێشبردن و بەهێزکردنی رۆڵی خانمان لەناو تیمەکانمان و لەسەر ئاستی وڵاتیش".
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ وەک یەکەمین و گەورەترین دابینکەری خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندی و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان لە عێراق کاردەکات، تۆڕەکەی زیاتر لە 99.06%ـی دانیشتووان دادەپۆشێت و لە تەواوی پارێزگاکاندا خزمەتگوزاریی 4G+ بە کوالێتی بەرز پێشکەش دەکات.
AM:09:54:27/10/2026
ئهم بابهته 272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت