ڕۆنالدۆ و جۆرجینا کات و شوێنی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیان ئاشکراکرد
میدیاکانی پورتوگال لە نوێترین ڕاپۆرتەکانیاندا ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەستێرەی پورتوگالی کریستیانۆ رۆنالدۆ و جۆرجینا رۆدریگێزی دەستگیرانی شوێن و کاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیان دیاریکردووە.
ڕۆژنامەی "کۆریۆ دا مانها" ی پورتوگالی ئاشکرایکردووە کە کریستیانۆ رۆنالدۆی کاپتنی یانەی نەسری سعودی دوورگەی "مادێرا" ی هەڵبژاردووە وەک شوێنی ئاهەنگەکەی، بەو پێیەی ئەم ئەستێرەیە بەر لە 40 ساڵ لەو دوورگەیە لەدایکبووە و چاوی بە دونیا هەڵهێناوە.
سەبارەت بە کاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکەش ئەم دوو خۆشەویستە بڕیاریانداوە لە نێوان مانگەکانی ئاب و ئەیلولی ساڵی 2026 بێت دوا بە دوای تەواوبوونی یارییەکانی مۆندیالی جامی جیهانی 2026 و هاوکات بەر لە دەستپێکی خولی سعودی.
بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هەوادارەکانی ئەم دوو ئەستێرەیەی سەرسامکرد، چونکە پێویست بوو ئەم ئاهەنگە لە نیشتیمانی ڕەسەنی جۆرجینا کە ئەرجەنتینە یاخود لە وڵاتی ئیسپانیا بەڕێوەبچێت کە شوێنی بەیەکگەیشتنی ئەم دوو هاوسەرە بووە.
AM:11:39:26/11/2025
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت