شیرین جارێکی دیکە کێشەی هەیە


هێشتا خانمە هونەرمەندی میسری "شیرین" کێشە و گرفتەکان لەدەوروبەری دەسوڕێنەوە و ئەمەش بۆتە هەواڵی گەرم لەسەر ئەم خانمە هونەرمەندە.

شیرین لەڕێی هەژمارەکانی لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ئاشکرای کردووە کە داوایی یاسایی لەسەر بەڕێوبەری هەژمارەکانی لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان تۆمارکردووە بەتۆمەتی دزینی 84 هەزار دۆلار لەپارەی ئەم خانمە، لەبەرامبەریشدا ئەو کەسە سکاڵای یاسایی لەسەر شیرین تۆمارکردووە بەوەی کێشەی دیکە هەیە لەنێوانیان بەڵام شیرین ئەم تۆمەتەی خستۆتە دوای.

ئەم گرفتە پاش ئەوە دێت شیرین پێشتر هەوادارەکانی ئاگادار کردۆتەوە لەوەی هاوبەشی بەهیچ  پۆستێک نەکەن کە لە هەژمارە کۆنەکانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و یوتیوبەکەی بڵاودەکرێتەوە چونکە چیدیکە پەیوەندی بەوەوە نییە و لەکۆنترۆڵی ئەودا نییە.

ساڵی پار شیرین لەسەر بەکارهێنانی هەژمارەکانی لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەبەرژەوەندی کەسێکی دیکە براکەی خۆی تۆمەتبار کرد و سکاڵای لەسەر تۆمارکرد لەبەرامبەردا براکەی وێنەیەکی سکاڵای خوشکەکەی بڵاوکردەوە لەدژی کردویەتی و ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە ئەوە وەفای شیرینە بۆ براکەی کە دەیەوێت پارێزگاری لەخۆی وکچەکانی بکات.


PM:01:50:22/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 52 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو