تابلۆیەک ڕیکۆردی گرانترین کاری هونەری نوێی تۆمار کرد
کۆمەڵەی"سۆزبیز" تایبەت بە مەزاد ئاشکرای کرد تابلۆیەکی هونەرمەندێکی نەمساوی بەناوی "گۆستاف کلیمت" لەمەزادێکی ئاشکرادا بە نرخی236.4 ملیۆن دۆلار فرۆشراوە.
مەزادی سۆسبیز لەڕێی تویتێک کە لە هەژمارەکەیان لە تویتەر بڵاویانکردۆتەوە ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە ئەم تابلۆیە کە ناوی"ئیلیزابێس لیدریر"ە بۆتە گرانترین کاری هونەری نوێ لە مەزادەکەیان فرۆشراوە.
شایەنی باسە لەمیانەی مەزادەکە ژمارەیەک لە ئارەزوومەندانی کاری هونەری بەژداربوون و پرۆسەکە 20 خولەکی خایاندووە و لەو ماوە کەمەدا ئەم کارە هونەریە فرۆشراوە و ناوی کەسەش ئاشکرا نەکراوە کە بۆتە خاوەنی تابلۆکە.
ئەم تابلۆیە هونەرمەند"کلیمت" دوو ساڵ پێش مردنی کێشاویەتی، دیمەنی ئافرەتێکە جلوبەرگێکی نەخشێدراوی پۆشیوە.
گۆستاف کلیمت یەکێک بووە لە وێنەکێشە ناسراوەکانی نەمسا و دامەزرێنەری هونەری نوێ بووە، لە ساڵی 1918 کۆچی دوایکردووە، لە دوو بەناوبانگترین کارەکانی ئەم هونەرمەندە"ماچ" و"وێنەی ئەدێل بلۆخ پاوەر" بووە.
PM:01:04:20/11/2025
ئهم بابهته 204
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت