یەک کیلۆ بەرد لە میزەڵدانی پیاوێک دەرهێندرا
پزیشکەکان لە نەخۆشخانەی "پۆلاکۆڤۆ" سەرکەوتووبوون لە دەرهێنانی بەردێکی یەک کیلۆی لە میزەڵدانی پیاوێکی ڕوسی تەمەن 65 ساڵ.
دکتۆر ئۆلیگ یامیکۆف سەرۆکی بەشی تیمی نەشتەرگەریەکە وتویەتی"بەردێک بەم قەبارەیە زۆر نامۆیە، لە ماوەی 30 ساڵی کارکردن و پسپۆڕیم لەبوارەکەدا ئەمە سێهەم جارە بەردێک بەم قەبارەیە ببینم".
نەخۆشەکە لەدۆخێکی زۆر خراپدا گەیەندراوەتە نەخۆشخانە کە نیشانەی سست بوونی گورچیلە و خوێن بەربوونی میزەڵدانی هەبووە، پاش ئەوەی ڕەوانەی بەشی نەشتەرگەری کراوە پزیشکەکان زانیویانە ئەو بەردەی دروستبووە بەتەواوەتی ڕێڕەوی میزەڵدانی گرتووە بەڵام تیمەکە نەشتەرگەریەکی سەرکەوتویان بۆ ئەنجامداوە و پزیشکەکان پاش ئەمە نەشتەرگەریەکی دیکەی بۆ ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی توانای میزکردنی ئاسایی ببێتەوە.
پزیشکەکان ئاشکرایان کردووە دروستبوونی بەردێک بەم قەبارەیە هۆکارەکەی پەککەوتنی پرۆستاتە، هەروەها بەو هۆیەوە توانای میزکردنی نەخۆشەکە خراپ بووە و بەردێکی گەورە بەو قەبارەیە لەمیزەڵدانیدا دروستبووە.
PM:04:51:19/11/2025
ئهم بابهته 92
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت