کاتژمێرێکی گیرفان بوو بە گرانبەهاترین لە جیهاندا
پاش ئەوەی چەندین سەدەیە وادەزانرێت ونبووە، جارێکی دیکە یەکێک لەناوازەترین کاتژمێرەکانی جیهان لە مەزادی"سۆزبیز" نمایش دەکرێت لە نیویۆرک.
کاتژمێرێکی گیرفان لەجۆری "Grosse Pièce" کە دروستکراوی وڵاتی سویسرایە و بە "تاجی زەبەلاح" ناسراوە، پاش تێپەڕینی چەندین سەدە لە ونبوونی دۆزرایەوە و نمایش دەکرێتەوە.
ئەمەی نمایش دەکرێت تەنها کاتژمێرێکی ساددە نیە بەڵکو پارچەیەک زێڕە کە چەندین تایبەتمەندی هەیە و کارێکی ئەندازیاری جیاوازە و 6 ساڵ کاری تیادا کراوە هەتا تەواو بووە و دراوەتەوە دەست خاوەنەکەی، بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری بلومبێرگ ئەم کاتژمێرە لە ساڵی 1921دا بۆ بە کرێ گیراوێکی ئەمەریکی دروستکراوە بەڵام ناسنامەکەی دیار نییە.
جێگەی باسە ئەم کاتژمێرە بە نرخە لە تەواوی سەدەی ڕابردوودا تەنها یەک جار لە ساڵی 1920 دا لە پێشانگایەکی شاری جنێفی پایتەختی سویسرا نمایشکراوە، بەو پێیەی کە لەو کاتەوە چیدیکە نەبینراوەتەوە بە هۆی ون بوونییەوە، هەروەها ئەم کاتژمێرە لە هەریەکە لە وتارە تایبەتەکانی ساڵی 1990 و لە پەرتووکی مێژووی نووسەری بەناوبانگ Gisbert L. Brunner لە ساڵی 1993 دا ئاماژەی پێکراوە و ناویهێنراوە.
PM:02:22:17/11/2025
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت