نهێنییەکی گەردوونناسی چارەنووسی هەسارەکان دەخاتە مەترسییەوە
توێژینەوەیەکی نوێی بواری گەردوونناسی کە بەم دواییانە ئەنجامدراوە و لە گۆڤاری "Monthly Notices of the Royal Astronomical Society" بڵاوکراوەتەوە نهێنییەکی سەرنجڕاکێش ئاشکرادەکات.
دەرەنجامی ئەم توێژینەوەیە دەریدەخات ئەو ئەستێرە زەبەلاحانەی کە تەمەنێکی زۆریان هەیە دەکرێت ببن بە کوژەری هەسارەکان، بەو پێیەی کە دەبنە هۆی قوتدان یاخود تێکشکاندنی ئەو هەسارانەی کە لێیانەوە نزیکن.
توێژەران ئەوە دووپات دەکەنەوە ئەو هەسارانەی کە لە ماوەی 12 ڕۆژ یاخود کەمتر بە دەوری ئەستێرەکانیاندا دەسوڕێنەوە لە ئەگەرێکی چاوەڕوانکراوی تێکشکان و لەناوچووندان.
هەروەها زاناکان ئاماژە بەوە دەدەن کە ئەو هەسارانەی نزیکترن لە ئەستێرەکانیانەوە لە مەترسییەکی گەورەتردان بۆ لەناوچوون.
PM:02:21:17/11/2025
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت