‌ئەگەر شەقیقەت هەیە لەم 5 خۆراکە دووربکەوە


ژمارەیەک توێژینەوە سەلماندویانە کە هەندێک خواردن و خواردنەوە دەکرێت ببنە هۆی خراپترکردنی حاڵەتی شەقیقە لە خەڵکیدا، ملیۆنەها کەس لە سەرتاسەری جیهاندا دووچاری نەخۆشی شەقیقەن، هەرچەندە هۆکارەکانی خراپترکردنی ئازارەکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت بەڵام پێگەی "Verywell Health" پێنج خۆراکی خستۆتەڕوو کە پێویستە ئەو کەسانەی ئەم حاڵەتەیان هەیە بە تەواوی دوووربکەونەوە لێی، ئەوانیش بریتین لە : 

1- خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە کافاین، هەرچەندە وەرگرتنی بڕێکی کەم لە کافاین یارمەتیدەرە لە ڕێگریکردن و تەنانەت چارەسەرکردنی ئازاری شەقیقە.

2- دووربکەوە لە خواردنەوەی مادە کحولییەکان، بەو پێیەی کە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ هەیە لە نێوان خواردنەوەی مەیی و دووچاربوون بە نەوبەی شەقیقە.

3- بەدووربە لە هەموو ئەو خواردن و خواردنەوانەی کە شەکری دەستکردی وەک "ئەسپارتام"یان تێدایە.

4- باشترە شۆکۆلاتە نەخۆیت ئەگەر شەقیقەت هەیە چونکە بە توێژینەوە سەلمێندراوە هەندێک کەس پێی تێکدەچن و ئازاریان بۆ دێت.

5- ئەو خواردنانەی کە ترشی ئەمینی تیرامین لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پەنیر، گۆشت و ماسی برژاو.



PM:04:36:08/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 64 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت