پیاوێک بە کولەکەیەک بە ڕووباری کۆلۆمبیا تێپەڕبوو


پیاوێکی ئەمەریکی بەناوی گاری کریستینتن توانی ژمارەی پێوانەی بشکێنێت پاش ئەوەی 95 کیلۆمەتر لە ئاوی کۆلۆمبیای بە کولەکەیەک بڕی.

گرین لەساڵی 2011 ەوە کاری ڕواندنی کولەکە دەکات، ساڵی پار بە بەکارهێنانی کولەکە توانی 75.5 کیلۆمەتر لەئاوی کۆلۆمبیای ببڕێت و ئەمساڵ هەمان کاری دووبارەکردەوە.

ئەم جوتیارە زستانی پار کولەکەیەکی ڕواند بەڵام کولەکەکە کێشی 136 کیلۆگرام کەمتر بووە لەوەی ساڵی پار ئەوەش وایکردووە شوێنی دانیشتن لەناویدا تەسکبووە بەڵام توانیویەتی سوودی لێوەربگرێت بۆ ئەو کارەی مەبەستیەتی.

ئەمجارە کریستنستن ئامانجی ئەوە بووە دوو ئەوەندەی جاری پێشوو لە ڕوبەری ئاوەکە ببڕێت بەڵام نەیتوانیوە ئەوە بکات، هاوکات بەڵێنیداوە ساڵی داهاتوو هەمان کار دووبارە بکاتەوە.


AM:11:45:06/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت