گەورە بازرگان و ملیاردێری بە ڕەگەز هندی گۆپیشاند هندوجا ئەمڕۆ سێشەممە و لە تەمەنی 85 ساڵیدا کۆچی دواییکرد لە پاش جەنگێکی درێژخایەنی لەگەڵ نەخۆشیدا.
ڕۆژنامەی "Financial Times" ڕایگەیاند کە هندوجا پاش جەنگێکی درێژخایەن لەگەڵ نەخۆشیدا بە بێ ناوهێنانی نەخۆشییەکەی بۆ دوا جار ماڵئاوای لە خانەوادە و کەسە نزیکەکانی کرد.
بە گوێرەی بڵاوکراوەیەکی ڕۆژنامەی "Sunday Times" ئەو ملیادرێرە هندییە بڕی 46 ملیۆن دۆلاری بۆ خێزانەکەی جێهێشتووە.
شایەنی باسە هەریەکە لە گۆپشاند و سریشاندی برای لە ساڵەکانی 1980دا کۆچیان کردووە لە هندستانەوە بۆ وڵاتی بەریتانیا و دوای مردنی براکەشی لە ساڵی 2023 دا گۆپشاند توانیوێتی ببێتە سەرۆکی گروپی کۆمپانیاکانی هندوجا و دەوڵەمەندترین پیاوی نێو بەریتانیا.
PM:07:31:04/11/2025
ئهم بابهته 192
جار خوێنراوهتهوه