بەڕێگایەکی ئاسان خۆت لە توشبوون بە ئەنفلۆنزا بپارێزە
دکتۆرە ئۆلگا کاربۆڤا سەرۆکی بەشی زانستی ڤایرۆس لە زانکۆی زانستە زیندەییەکان لە ڕوسیا باس لەوە دەکات ئەمساڵ زوتر ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا چالاک بۆتەوە بەڵام ئەمە مانای ئەوە ناگەیەنێت کە ڤایرۆسەکە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو مەترسیدارترە.
ئەم پزیشکە باس لەوە دەکات هۆکاری زوو دەرکەوتنەوەی ڤایرۆسەکە بۆ گۆڕانی کەشوهەوا و جوڵەی باڵندە کۆچەریەکان دەگەڕێتەوە.
دکتۆرە ئۆلگا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە تاکە ڕێگای خۆپاراستن وەرگرتنی ڤاکسینی ئەنفلۆنزایە هەتا وەرگرانی ڤاکسینەکە زیاتر بێت ژمارەی توشبوون کەمدەبێتەوە.
هاوکات سیستمی ژیانی تەندروست و وەرزشکردن و چالاکی جەستەیی لەگەڵیدا وەرگرتنی ڤاکسین باشترین بژاردەیە.
باشترە لەکاتی توشبوون بەئەنفلۆنزا دەمامک بەکاربهێنرێت بۆ ئەوەی نەبنە هۆکاری توشبوونی خەڵکانی چواردەور.
PM:04:19:03/11/2025
ئهم بابهته 272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت