‌توێژینەوەیەک: ڕۆیشتنی مەودا درێژ نهێنی تەمەن درێژییە


وەک دەزانرێت وەرزش کردن و ئەنجامدانی ڕاهێنان زۆر بەسودە بۆ تەندروستی مرۆڤ، ئەمە لە کاتێکدا دێت کە لە نوێترین توێژینەوەدا سەلمێندراوە ڕۆیشتنی مەودا درێژ یەکێکە لە نهێنییەکانی تەمەن درێژی.


ئەم توێژینەوەیە کە لە گۆڤاری زانستی "Annals of Internal Medicine" بڵاوکراوەتەوە، ئاشکرایکردووە کە ئەو کەسانەی ڕۆیشتنی مەودا درێژ ئەنجام دەدەن بۆ ماوەیەکی درێژتر کە زیاتر بێت لە 10 خوولەک بە شێوەیەکی بەرچاو لە مەترسییەکانی دووچاربوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و مردنی پێشوەختە دووردەکەونەوە بە بەراورد بەو کەسانەی کە بە پێ ڕۆیشتنی ماوە کورت ئەنجامدەدەن.

دکتۆر بۆرجا دیل پۆزۆ سەرپەرشتیاری ئەم توێژینەوەیە ڕایگەیاند:" تاوەکو ئێستا زۆربەی توێژینەوەکان تیشکیان خستۆتە سەر ژمارەی ئەو هەنگاوانەی کە لە کاتی بە پێ ڕۆیشتندا ئەنجامدەدرێت، بەڵام ئێمە لەم توێژینەوەیەدا هەوڵمانداوە تیشک بخەینە سەر چۆنییەتی ئەنجامدانی ڕاهێنانی بە پێ ڕۆیشتن". 

لە ڕاستیدا بیرۆکەی 1000 هەنگاوی ڕۆژانە وا دەکات بە تەندروستی بمێنیتەوە، بەڵام نوێترین زانیاری ئەوەیە کە دەکرێت ئەو ژمارەیە تەواو نەکەیت بە مەرجێک چەند هەنگاوێکی درێژ بنێیت بە مەبەستی پاراستنی تەندروستی دڵ و تەمەن درێژی.


PM:05:01:02/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت