‌دەزگای ناسا وەڵامی کیم کارداشیان دەداتەوە


بەڕێوبەری جێبەجێکاری دەزگای ناسای ئەمریکی بۆ گەردونناسی و بۆشایی ئاسمان وەڵامی ئەستێرەی ئەمریکی کیم کارداشیانی دایەوە.

لە پاش ئەوەی کارداشیان بە مەبەستی سەرنجڕاکێشانی هەوادارەکانی لە یەکێک لە ئەڵقە نوێیەکانی زنجیرەی خێزانی"The Kardashians" کە لەسەر پێگەی هۆلۆ پەخش دەکرێت ڕایگەیاند:"ئەو لەو باوەڕەدایە نیشتنەوەی کەشتی ئاسمانی ئەپۆلۆ 11 لە سەر ڕووی مانگ لە ساڵی 1969 تەنها ڕووداوگەلێکی خەیاڵی بووە و دوورە لە ڕاستی".

کیم لە درێژەی وتەکانیدا ئاماژەی بەوە داوە کە نیشتنەوەی هەریەکە لە کەشتیوانی ئاسمانی نیل ئارمسترۆنگ و باز ئالدرین لەسەر ڕووی مانگ تەنها زانستێکی خەیاڵی بووە، ئەم باوەڕەشی لە پاش بینینی کورتە ڤیدیۆیەکی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئالدرین بۆ پەیدا بووە". 

سەبارەت بەم بابەتە شۆن دافی وەزیزی گواستنەوە و هاوکات بەڕێوبەری جێبەجێکاری دەزگای ناسای ئەمریکی لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی X وەڵامی کیم کارداشیان دەداتەوە و بۆی دەنووسێت:" بەڵێ کیم، ئێمە پێشتر چووینەتە سەر مانگ... 6 جاریش، هەروەها لە ساڵی 2026 بە نیازین بە سەرکردایەتی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیکە بچینەوە سەر مانگ، ئێمە توانیومانە کۆتا پێشبڕکێی بۆسایی ئاسمان ببەینەوە و ئەمجارەش براوە دەبین". 




PM:04:57:02/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت