پاپا ماتۆڕەکەی کرد بە خێر
ماتۆڕی پاپا "لیۆن ی چواردەهەم" بەبڕی 156 هەزار یۆرۆ لەمەزادێکی ئاشکرادا فرۆشرا لەلایەن مەزادی RM Sotheby's بەشێوەی ئۆنلاین نمایشی کردبوو.
ئەم ماتۆڕەی پاپا لەجۆری "BMW R 18 Transcontinental" مۆدێل 2024 بووە بەتایبەت لەلایەن کۆمپانیای Motorrad Witzel بەڕەنگی سپی و ڕەش دروستکراوە هەمان ڕەنگی ئۆتۆمبێلە فیشەک نەبڕەکەی بووە.
پاپا مانگی 9 ی ئەمساڵ ماتۆڕەکەی وەک دیاری وەرگرتوە و لەسەر تانکی بەنزینەکە لەلایەن پاپاوە واژۆ کراوە.
داهاتی ئەم ماتۆڕە دەبەخشرێت بە کۆمەڵەی Missio Austria خێرخوازی و بڕیار وایە بدرێت بە منداڵانی مەدغەشقەر .
مانگی 5 ی ڕابردوو پاپا فرەنسیس بڕیاریدا پاسێکی کراوەی گەورە بکات بە نۆرینگەیەکی گەڕۆک و بینێرێت بۆ غەززە و بڕیار وایە ئەم پاسە گەورەیە بە تەواوی پێویستییەکانییەوە ئامادە بکرێت.
PM:04:41:19/10/2025
ئهم بابهته 152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت