یاماگۆشی دووجار چه‌كی ئه‌تۆم لێی دا
وێسگه‌نیوز-
تسوتۆمو یاماگۆشی كه هاوڵاتییه‌كی ژاپۆنی بوو له هه‌ردوو شاری هێرۆشیما و ناكازاكی چه‌كی ئه‌تۆم لێی دا و ساڵی 2010 له ته‌مه‌نی 93 ساڵی كۆچی دوایی كرد.
تسوتۆمو یاماگۆشی كه ئه‌ندازیارێكی میكانیكی بوو له‌كۆمپانیای ئۆتۆمبێلی مسیۆبوشی، رۆژی 6 ئۆگه‌ستی 1945 به‌ئیشی كۆمپانیاكه‌ی له‌هیرۆشیما بوو، به‌یانیه‌كه‌ی به‌ڕێگه‌وه بوو بۆ وێستگه‌ی سه‌ره‌كی شه‌مه‌نه‌فه‌ر تاوه‌كو بگه‌ڕێته‌وه بۆ شاره‌كه‌ی خۆی "ناكازاكی" به‌ڵام كاتژمێر 8:15 بۆمبێكی ئه‌تۆمی یای به‌هێرشیمادا و یاماگۆشی جگه‌له‌وه‌ی چه‌ند پارچه‌یه‌كی برینداركه‌ری به‌ركه‌وت، به‌شی سه‌ره‌وه‌ی له‌شی سوتا.
ئه‌وكاته یاماگۆشی ته‌مه‌نی 29 ساڵ بوو، شاره‌كه بوو به‌هه‌را و جه‌هه‌نه‌م داخرا، چه‌ند شه‌مه‌نه‌فرێكی نوێ كه‌له‌و كاته‌دا له‌وێ نه‌بوون و تازه گه‌یشتن، ته‌ماشایانكرد شاره‌كه داماوبوه‌و خه‌ڵك به‌سوتاوی و برینداری به‌ره‌و ڕویان دێن، خێرا گه‌ڕانه‌وه‌و ئه‌ویش خۆی خسته دانه‌یه‌كیانه‌وه.
یاماگۆشی ڕۆژی دواتر 7 مانگ هه‌رچۆنێك بێت گه‌یشته‌وه نازاكی، ورده ورده هه‌واڵی ئه‌و ڕوداوه ترسناكه بڵاوبۆوه، ڕۆژی 9 ئۆگه‌ست واته سێ ڕۆژ دوای بۆمبی یه‌كه‌م، وه‌ختێك یاماگۆشی چیرۆكی بۆمبی یه‌كه‌می هێرۆشیمای بۆ خه‌ڵكه‌كه باس ئه‌كرد، كاتژمێر 11:02 خوله‌ك بۆمبی دووه‌م یای له‌ناكازاكی و جارێكی تر یاماگۆشی برینداربۆوه، به‌س ئه‌مجاره به‌سوكی.
تسوتۆمو یاماگۆشی كه ساڵی 2010 به 93 ساڵی كۆچیدوایكرد، هه‌موو ژیانی بوو یادگاری ڕزگاربوی دوو بۆمبی ئه‌تۆمی و بو به‌لایه‌نگرێكی سه‌رسه‌ختی ئاشتی و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری دژی چه‌كی ئه‌تۆمی.
تێبینی یه‌كه‌م: به‌هه‌ردوو بۆمبه‌كه به‌مانگ و ساڵه‌كانی دوای ته‌قینه‌كه‌وه 220 هه‌زار كه‌س كوژران و 130 هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون.
تێبینی دووه‌م: ساڵی 2009 واته ساڵێك پێش كۆچیدوایی، به‌فه‌رمی ژاپۆن دانی به‌وه‌دا نا كه تسوتۆمو یاماگۆشی قوربانی هه‌ر دوو بۆمبه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ژاپۆنه.
ئه‌م بابه‌ته له په‌یجی رۆژنامه‌نووس توانا عوسمان وه‌رگیراوه.
AM:12:28:07/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 840
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت