خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری به‌ده‌ستهێنا
وێستگه‌نیوز-
له سێیه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی ڕه‌شت له ئێران، ماهیر حه‌سه‌ن ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی كورد توانی خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ر بۆ فیلمی "ژان" به‌ده‌ست بهێنێت.
له هه‌مان كاتدا فیلمه‌كه توانی خه‌ڵاتێكی دیكه‌ش له فێستیڤاڵه‌كه به‌ده‌ستبهێنێت وه‌ك باشترین ده‌نگ.
"ژان" بەرهەمی ماهیر حەسەن و بورهان ئەحمەدییه، له نووسینی له‌یلا باغ پیرا و له ده‌رهێنانی بورهان ئه‌حمه‌دی و له‌یلا باغ پیرایه، تاكو ئێستا چه‌ندین خه‌ڵاتی دیكه‌ی ناوخۆی و نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستهێناوه.
ماهیر حه‌سه‌ن ئه‌زموونێكی زۆری له بواری هونه‌ر و شانۆدا هه‌یه به‌شداری زیاتر له 200 به‌رهه‌می هونه‌ری له بواره جیاوازه‌كاندا كردووه.
PM:02:51:03/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 2908
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت