پێشانگەیەک تایبەت بە وێنەکانی هەڵەبجە


وێستگەنیوز_راژان رزگار

پێشانگەیەکی فۆتۆگرافی تایبەت بە وێنە دەگمەنەکانی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە لە ساڵی 1988 دا گیراون نمایشکران هەر یەک لەو وێنانەش تایبەتن بە پێنج هەزار هاوڵاتی مەدەنی کە گیانیان لە دەستداو و هەزارانی دەکەش بریندار بوون.

ئەمڕۆ شەممە، 15ی ئازاری 2025، بەختیار هەڵەبجەیی، ئەندامی تۆڕی رێکخراوان لە میانەی لێدوانێکیدا بۆ وێستگەنیوزی راگەیاند، "نمایشکردنی ئەم وێنانە لەم پێشانگەیەدا نیشاندانی وێنەکان نییە بە تەنیا، بەڵکو رەنگدانەوەی ئەو کارەساتە دڵتەخێن و ناخهەژێنەیە کە شاری هەڵەبجەو هاوڵاتیانی بەسەریاندا هاتووە."

ئاماژەی بەوەشکرد، "وێنەکان دیمەنی دڵتەزێنی منداڵان و ژن و پیاوان دەردەخەن کە بە هۆی رووداوەکەوە گیانیان لەدەستداوە، ئەمە جگە لەو وێرانکارییە ژینگەییانەی کە بەهۆی چەکی کیمیاییەوە دروستبوو."

لە میانەی بەڕێوەچوونی پێشانگاکەدا، بەرپرسانی ناوخۆیی و چالاکوانانی مافی مرۆڤ و کەسوکاری قوربانیان ئامادە بوون، کە جەختیان لە گرنگی بەڵگەنامەکردنی ئەو تاوانانە کردەوە کە بووە هۆی گیانلەدەستانی هەزاران هاوڵاتی هەڵەبجەیی.

ئەوەش لە کاتێکدایە، شاری هەڵەبجە لە 16ی ئازاری 1988 کرایە بەر کیمیابارانی ڕژێمی پێشووی عێراق و لە ئەنجامدا هەزاران هاوڵاتی مەدەنی لە یەکێک لە خراپترین تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی سەدەی بیستەم گیانیان لەدەستدا.


PM:02:10:15/03/2025
















ئه‌م بابه‌ته 1808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو