جلی کوردی دەستووری دزەیی
وێستگەنیوز_راژان رزگار
لارا هۆمەر دزەیی، هونەرمەند و
دیزاینەری جلوبەرگی کوردی، یەکێک لە دیزاینەکانی بەناوی "دەستووری
دزەیی" کە بە تەواوەتی ڕەسەنایەتی پێوە دیارە دروست کردووە.
لارا، دەربارەی ئەم دیزاینەی باسی
لەوە کردووە لە پێشووتردا بەردەوام نەنکی بە جلوبەرگی ڕەسەنی کوردیی ناوچەکەی
خۆیانەوە بینیوە، بەم هۆیەشەوە ئەو شێوازە جلوبەرگە لە بیر و هزریدا ماوەتەوە
کاتێکیش دەستی کردووە بە دیزاینکردنی جلوبەرگی کوردی، بڕیاریداوە هەمان شێوازی
سەردەمی کۆن و ناوچەکەی خۆیان زیندوو بکاتەوە، کە پێکهاتووە لە جلوبەرگێکی کوردی و
بەستنی کڵاوێک کە لە چەند پارچەیەک پێکهاتووە.
لارا هۆمەر دزەیی لە نەمسا
لەدایکبووە و لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گەورەبووە، دەرچووی بەشی
پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی جۆرج مەیسنە و ماوەی نزیکەی 15 ساڵە لە هەولێر
دەژیێت و سەرقاڵی کارکردنە.
دوای کارکردنی بۆ زیاتر لە 12 ساڵ،
لارا بڕیار دەدات پەرە بە بەهرە و خولیای خۆی لە بواری دیزاین بدات و هەوڵ بدات
جلوبەرگی کوردی بە کوالێتییەکی بەرز دیزاین بکات و بە تەواوی جیهانی بناسێنێت،
تاکوو ئێستا چەندین سەرکەوتنی لە بوارەکەدا بەدەستهێناوە، دیزاینەکانی شان بەشانی
براندە جیهانییەکان بەشداری لە هەفتەی نمایشی جلوبەرگ لە پاریس کردووە، لەگەڵ
ئەوەشدا وێنەی دیزاینەکانی لە سەر لاپەڕەی گۆڤارەکانی جیهاندا بڵاوبوونەتەوە.
AM:11:26:11/03/2025
ئهم بابهته 392
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت