8ی مارس یادێک بۆ خانمان
وێستگەنیوز_راژان رزگار
رۆژی 8ی ئازار، لەلایەن نەتەوە
یەکگرتووەکانەوە وەک رۆژی جیهانیی ژنان دیاریکراوە و رۆژێکی مێژوویی و کەلتووری و
سیاسییە و رۆژێکە بۆ یەکسانی جێندەری و زانینی قەدری هاوژینەکان.
ژنان، نیوەی کۆمەڵگە پێکدەهێنن و
هەموو ئەو مافانەیان هەیە کە پیاوان هەیانە، وەک بەشداریکردنی کایە گرنگەکانی
سیاسەت و ژیان و کۆمەڵگە.
بە گوێرەی ئاماری نەتەوە
یەکگرتووەکان، یەکێک لە هەر سێ ژنێک لە جیهاندا رووبەڕووی توندوتیژی دەبێتەوە
لەلایەن "هاوسەرەکەی، خۆشەویستەکەی، خێزانەکەی، خزمێکی، هاوکارێک،
بەڕێوەبەرەکەی، یاخود کەسێکی بێگانەوە."
بۆ 8ی ئازاری 2025، داوای کردار
دەکات کە بتوانێت ماف و دەسەڵات و دەرفەتی یەکسان بۆ هەمووان بکاتەوە و
داهاتوویەکی یەکسان بونیادبنێت، ناوەندی ئەم دیدە بەهێزکردنی نەوەی داهاتووە-
گەنجان، بەتایبەتی ژنانی گەنج و کچانی هەرزەکار- بۆ گۆڕانکاری بەردەوام.
AM:11:38:08/03/2025
ئهم بابهته 312
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت