نوێژی تەراویح لە دڵی موسوڵماناندا
وێستگەنیوز_راژان
رزگار
لەگەڵ هاتنی مانگی
پیرۆزی رەمەزان، راستەوخۆ دوای ژەمی ئیفتار، موسوڵمانان دەچنە مزگەوتەکان و وەک رێوڕەسمێکی
ئاینی نوێژی تەراویح ئەنجامدەدەن، ئەم نوێژەش تەنیا شێوازێکی تەراویح نییە لە لای
موسوڵمانان، بەڵکو بۆتە نەریتێکی ساڵانە کە رەگ و ریشەی لە کلتوور و داب و نەریتی نێو
موسڵماناندا هەیە.
نوێژی تەراویح، یەکێکە
لەو رێورەسمە ئاینییانەی لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا لە لایەن موسوڵمانانی جیهانەوە
بایەخێکی تایبەتی پێدەدرێت و ماوەی هەزاران ساڵە موسوڵمانان لە دوای نوێژی عیشا لە
مزگەوتەکان کۆدەبنەوە و پێکەوە ئەنجامی دەدەن، ئەمەش پەیوەندییەکی کۆمەڵایەتی لە نێوان
تاکەکان بەهێزتر دەکات و بەهاکانی هاودەنگی و پشتیوانی یەکتر لە نێوانیاندا قوڵتر
دەکاتەوە.
هاوکات، ئەنجامدانی ئەم نوێژە تەنیا عیبادەتێکی تاکە کەسی نییە، بەڵکو
دەرفەتێکی راستەقینەیە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، بەو پێیەی دراوسێ
و هاوڕی و کەسەکان لە دوای نوێژە کۆدەبنەوە و پیرۆزبایی و دوعا ئاڵوگۆڕ دەکەن،
ئەمەش پەیوەندی خۆشەویستی و سۆز و لەنێویاندا زیاد دەکات، هەروەها ئەم رێورەسمانە
گوزارشت لە یەکڕیزی موسڵمانان دەکات و جەخت لەسەر گرنگی هاوکاری و برایەتی لە مانگی
پیرۆزی رەمەزاندا دەکاتەوە.
AM:11:10:06/03/2025
ئهم بابهته 620
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت