جیاوازی نەریتی وڵاتان لە مانگی رەمەزاندا
وێستگەنیوز_راژان رزگار
لە مانگی ڕەمەزاندا موسڵمانانی جیهان لە کاتی بانگی بەیانی تاکوو
بانگی ئێوارە خۆیان لە خواردن و خواردنەوە دەگرنەوە و بەڕۆژوو دەبن، لە کاتی بانگی
ئێوارەش بەگوێرەی نەریت و کولتووری ناوچەکانیان سەر سفرەکانیان دەڕازێنەوە، بەشێک
لە وانەش:
میسر، لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا شەقام و ماڵەکان لە میسر بە فانۆسی
ڕەنگاوڕەنگ دەرازێندرێتەوە، هەروەها بۆ پارشێو لە ڕێگەی تەپڵ لێدانەوە هەڵدەستن لە
خەو کە ئەو کەسەی تەپڵەکە لێ دەدات بە ناو گەرەک و شەقامەکاندا دەڕوات بە
"مسحراتی" ناسراوە، کە بۆ ماوەی چەند سەدەیە کە ئەم نەریتە زیندوو
ماوەتەوە.
مەغریب، لە کاتی بانگی ئێوارە و ڕۆژوو شکاندن تۆپ دەتەقێنرێت، بۆ
ڕاگەیاندنی کاتی بەربانگ، نەریتێک
کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چەندین سەدە.
سعوودیە، لە مەککە و مەدینە هەزاران کەس بە خورما و ئاوی زەمزەم لە
ناو مزگەوتی گەورە ڕۆژووەکانیان دەشکێنن، هەروەها چەند چێشتخانەیەک هەیە لە
ناوچەکەدا کە لە مانگی ڕەمەزاندا بەخۆڕای خواردن پێشکەش بە گەشتیاران و ڕۆژووانان
دەکەن.
ئیمارات، شکاندنی ڕۆژوو بە شیری حوشتر، کە ئەمە نەریتێکی کۆنە لە
بیابانەکانەوە سەری هەڵداوە، لەگەڵ ئەوەشدا لە تەواوی شەقام و شوێنە گشتییەکان
چادر و خێمە هەڵدراوە کە خواردن و شیر و خورما پێشکەش بە گەشتیاران و کرێکاران و
موسڵمانان دەکەن.
سوودان، لە کاتی بانگی ئێوارەدا پیاوانی سوودان لە سەر شەقامە
گشتییەکان ڕێگە بە گەشتیاران دەگرن، بۆ ئەوەی لەگەڵیاندا بەربانگ بکەنەوە و نان
بخۆن.
PM:02:29:05/03/2025
ئهم بابهته 748
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت