مزگەوتی گەورە و ماڵێک بۆ رۆژووگران


وێستگەنیوز_راژان رزگار

دەیان ساڵە مزگەوتی گەورە لە شاری سلێمانی دروستکردنی ژەمی بەربانگی مانگی پیرۆزی رەمەزانی بە خواردنە جۆراوجۆرەکان بۆ رۆژووگران و هەژاران و کەمدەرامەتان کردۆتە کلتوور و بێ بەرامبەر پێشکەشی مسوڵمانانی دەکات.

نەوەیەکی کاک ئەحممەدی شێخ لە لێدوانێکی تایبەتیدا بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "لە یەکەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزاندا تا کۆتا رۆژ،  ئێواران بۆ ژەمی بەربانگ بەشی سێ هەزار و 500 رۆژووگران و هاوڵاتیان بە خواردنەکانی وەک گۆشت و مریشک و برنجمان بێ بەرامبەر ئامادەکردووە و لەهەمان کاتیشدا سەرپەرشتی تەواوی مزگەوتی گەورە دەکەم کە بە کۆدەنگی خێزانەکەم ئەم ئەرکەم گرتۆتە ئەستۆ."

لە میانەی لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەشدا، "ئەم کارە خێرخوازییەی کە ئەنجامی دەدەین، لە سەرەتای دامەزراندنی مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانییەوە بەردەوامە و لە ژێر چاودێری ئیدارەی مەزگەوتەکەدایەو ژمارەیەک خۆبەخش رۆژانە بێبەرامبەر کاردەکەن، ئامانج لێی بەدرێژایی ئەم مانگە پیرۆزە پاڵپشتی خۆراکی بۆ کەمدەرامەتان و هەژاران دابین بکەین."

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەم چالاکییە خێرخوازییە نوێنەرایەتی کلتوورێکی زیندووی بەخشین و کۆمەڵایەتی دەکات، بەوپێیەی مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی بەردەوامە لە رۆڵی مرۆیی خۆی لە رێگەی دابینکردنی خۆراک بۆ کەسانی کەمدەرامەت و مەزراندنی هاوکاری مرۆیی لە نێوان ئەندامانی کۆمەڵگەدا.


AM:10:54:05/03/2025














ئه‌م بابه‌ته 496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو